نیو کالیدۆنیا (کەنەدا)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

نیوکالیدۆنیا (بە ئینگلیزی: New Caledonia )ناوچەی بازرگانی( فور) بوو وەک بەشێک لە هاوبەشگای هێدسەن بەی، کە ناوچەی بەشی باکووری ناوەندی هەرێمی بریتش کۆلۆمبیا لە کەنەدا پێک دێنێت لەکاتی ئێستادا. نیو کالیدۆنیا بەشێک بوو لە بانگەشەی بەریتانییەکان بۆ ئەمریکای باکوور. ناوەندی کارگێڕییەکەی فۆرت ست جەیمس بوو کە ئێستا ناوەندێکی گرنگە لە هەرێمی بریتش کۆلۆمبیا، بەریتانییەکان بە بەشی کۆڵۆمبیایان دەگوت نیو کالیدۆنیا، ئەمریکیەکانیش پێیان دەگوت ئۆریگۆن. تەنانەت پێش دابەشبوونی بەشی کۆڵۆمبیاش لەلایەن پەیماننامەی ئۆریگۆنەوە لە ساڵی ١٨٤٦ دا زۆرجار نیو کالیدۆنیا بۆ وەسفکردنی هەر شوێنێکی سەر وشکانی بەکاردەهات لەبەشی خۆرئاوای کەنەدا[١].

ناوچەی فور-بازرگانی[دەستکاری]

گەڕانەکانی جەیمس کوک و جۆرج ڤانکۆڤەر و دەستلێبەرداربوونی ئیسپانیا لە ساڵی ١٧٩٢ دا بانگەشەی بەریتانیەکانی بەهێزتر کرد بۆ دامەزراندنی کەنارەکانی باکووری کالیفۆرنیا. بە هەمان شێوە، بانگەشەی بەریتانییەکان لە ڕێگەی گەڕانی ئەو پیاوانەوە وەک سێر ئەلیکساندەر ماکێنزی، سیمۆن فرەیزەر، ساموێل بلاک، دەیڤید تۆمپسۆن و جۆن فینلای و دواتر دامەزراندنی پۆستە بازرگانییەکانی فور لەلایەن کۆمپانیای باکووری ڕۆژئاوا و کۆمپانیای هێدسن بەی (HBC) دامەزرا. لەگەڵ ئەوەشدا تا ساڵی ١٨٤٩ ئەو ناوچەیەی کە ئێستا بە بریتش کۆلۆمبیا بانگ دەکرێت،کە ڕووبەرێکی ناڕێکخراو بوو لە ئەمریکای باکووری بەریتانیادا، بەپێچەوانەی خاکی ڕوپەرت بۆ باکوور و ڕۆژهەڵات، بەشەکانی نیو کالیدۆنیا و دراوسێی باشووری کۆلۆمبیا، دەستبەرداربوون لە HBC بەڵکو کۆمپانیاکە بە سادەیی قۆرخکارییەکی بۆ کراوە بۆ بازرگانیکردن لەگەڵ یەکەم نەتەوەکان دا کە لە دوای یەکگرتنی لەگەڵ هاوبەشگای باکووری ڕۆژئاوا لە ساڵی ١٨٢١ دا دامەزران[٢].

گۆڕینی سنوورەکان و داڕشتنەوەیان[دەستکاری]

سنووری ناوچەکە پەرژینێکی کەفاوی بوو ، بە تێپەربوونی کات گۆڕدرا. بەشێوەیەکی هەمیشەیی داڕێژرایەوە بەگوێرەی ویست و بەرژەوەندیە بازرگانیەکانەوە کە دواتر بە درێژای ئەو چەند ساڵە زۆر فراوان بوو . سنووری ڕۆژهەڵات بە چیای ڕۆکی و سنووری ڕووباری فینلای و سنووری باشووری ڕووباری کاریبۆ یان ئاوەڕۆی ڕووباری تۆمسۆن دانرا[١]. ئەم هەرێمە لە باشووری ڕووباری تۆمسۆن و باکووری سنووری ئەو کاتی مەکسیکەوە بەهێلی تەریبی ٤٢ ی باکوورە وە بە ناوچەی کۆڵۆمبیا دیاری کرا، بەشی کۆڵۆمبیا سەرەتا لە فۆرت ئەستیوریاوە دەستی پێدەکرد، پاشان لە فۆرت ڤانکۆڤەر (ئەمڕۆ ڤانکۆڤەر، واشنتۆن) بەرەو ڕۆژئاوا درێژ دەبوویەوە.کە بووە هۆی ناکۆکی سنووری ئۆریگۆن.بۆیە پەیمانی ئۆریگۆن لە ساڵی ١٨٤٦ کۆتایی بەم ناکۆکیانە هێنا دواتریش پەیماننامەی ١٨١٨ کێشەی بەری باکور و باشووریشی چارەسەرکرد. سنووری باشووری ناوچەکە لە باکوورەوە بۆ هێلی پانی ٤٩گوازرایەوە و ئیدارەی ناوچەکەش بۆ فۆرت ڤیکتۆریا گۆڕدرا. لەگەڵ ئەوەشدا هەموو ئەو خاکانەی کە بەریتانیا لە باکووری سنووری ئەمریکا و ڕۆژئاوای ڕۆکیس دەستی بەسەر داگرتبوو بە کالیدۆنیای نوێ دەناسرا[٢].

لە نیو کالیدۆنیاوە بۆ بریتش کۆلۆمبیا[دەستکاری]

نیو کالیدۆنیا بۆماوەی چەندین ساڵ بەردەوام بوو ئەمەش بۆ ئەوەی لە لایەن HBCەوە بەڕێوە ببرێ ، کە سەرۆکی جێبەجێکاری هەرێمی جەیمس دۆگلاس ،بوو، هەروەها بە هەمان شێوە بووە پارێزگاری دوورگەی ( Vancouver Island ) بوو. ئەم حاڵەتەی بەڕێوەبردنەش وەک خۆی مایەوە تا ئەوکاتەی خەڵکانی نا ئەورووپی هاتنە ناوچەکە و کۆمەڵگاکە گەورە و فرەکەلتورتر بوو. لەگەڵ دۆزینەوەی زێڕی باکووری یەڵ ، ئەمەش بووە هاندانی فرەیسەر کانیۆن گۆڵد ڕۆش و ئەو هەڵاوسانەی بیست بۆ سی هەزار کەس کە زۆربەیان ئەمریکیبوون . دۆگلاس کە هیچ دەسەڵاتێکی یاسایی نەبوو بەسەر ناوچەکە، هەستی کرد ناچارە کە سەروەری بەریتانیا بەکار بهێنێت بە دانانی بەلەمێکی چەک لە دەمی ڕووباری فرەیسەر بۆ ئەوەی پارەی مۆڵەت بەدەست بهێنێت لە ئەو کەسانەی کە بەدوای گەشتکردنن بۆ سەرەوە. داوای لە نوسینگەی داگیرکاری بەریتانیا کرد کە یاسا دەربکات بۆ ئەوەی لە ٢ی ئابی ١٨٥٨ دا کالیدۆنیای نوێ وەک تاجێکی کۆڵۆنی دیاری بکرێت .ناوی قەوارە نوێیەکە بریتی بوو لە کۆلۆنی کۆلۆمبیای بەریتانی (بریتش کۆلۆمبیا) و پایتەختێکی نوێش بەناوی وێستمینستەر لەسەر باشوری ڕووباری فرەیسەر دامەزرا.

ناوی نیو کالیدۆنیا هێشتا بە ناوی فەرمی و بازرگانی لە هەرێمەکەدا بەکار دەهێنرێت (بۆ نموونە کۆلێجی نیو کالیدۆنیا و دیۆدیۆسی کالیدۆنیا لە شازادە جۆرج؛ (کالدۆنیا س ر) قوتابخانەی ناوەندی لە (تێراس).

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]