نیوەتەمەن
ڕواڵەت
نیوەتەمەن (ئینگلیزی: Half-life) کاتی پێویستە بۆ شیبوونەوەی نیوەی بڕی گەردیلەکانی ناوکیدێکی تیشکن. نیوە تەمەن (هێمای ½t) ئەو کاتەیە کە پێویستە بۆ کەمبوونەوەی بڕێک (لە ماددەیەک) بۆ نیوەی بەهای سەرەتایی خۆی. ئەم زاراوەیە بە شێوەیەکی باو لە فیزیکی ناوکیدا بەکاردێت بۆ وەسفکردنی خێرایی شیبوونەوەی تیشکدەری گەردیلە ناجێگیرەکان یان ماوەی مانەوەی گەردیلە جێگیرەکان. هەروەها ئەم زاراوەیە بە شێوەیەکی گشتگیرتر بەکاردێت بۆ وەسفکردنی هەر جۆرە داکشانێکی ڕیزبەندی (ئیکسپۆنێشەڵی)(یان، بە دەگمەن، نا-ڕیزبەندی). بۆ نموونە، زانستە پزیشکییەکان ئاماژە بە نیوەتەمەنی بایۆلۆجی دەرمان و ماددە کیمیاییەکانی تر دەکەن لە لەشی مرۆڤدا. پێچەوانەی نیوەتەمەن (لە گەشەی ڕیزبەندی) چەند جارەی دووجابوونە.
سەرچاوە
[دەستکاری]- پەرتووکی کیمیا ١٢، چاپی سێیەم - ٢٠١٢، «وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی کوردستان».
- ویکی ئینگلیزی
![]() | ئەم کیمیا وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە نیوەتەمەن تێدایە.