نیشا ئەیووب

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نیشا ئەیووب

نیشا ئەیووب، لە ساڵی ٢٠١٦ لەساتی وەرگرتنی خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی.
لەدایکبوون (١٩٧٩-٠٤-٠٥) ٥ی نیسانی ١٩٧٩ (تەمەن ٤٤ ساڵ)
نەتەوەمالیزی
پیشەچالاکوان
ناسراوە بەپارێزەری مافەکانی ترانسجێندەر

نیشا ئەیووب (لە دایکبووی ٥ی نیسانی ١٩٧٩) چالاکوانی مافەکانی ترانسجێندەرە لە مالیزیا، ھەروەھا ھاودامەزرێنەری کۆمەڵەی (SEED) بۆ پشتیوانیکردن لە ترانسجێندەرەکانی ئەو وڵاتە.[١] لە ساڵی ٢٠١٦، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[٢]

ژیان[دەستکاری]

نیشا لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٩ لە شاری مەلاکا، لە مالیزیا، لە بنەماڵەیەکی تێکەڵی ھیندی، سریلانکی و مالایی (مالیزی).[٣] ھەر لەمنداڵییەوە نیشا بە شاڵێکەوە لەگەڵ گۆرانییەکانی بۆلیوود سەمای کردووە. ئەوکاتەی تەمەنی شەش ساڵانبوو ئەوا باوکی کۆچی دوایی کرد، نیشا ھەر لەلایەن دایکییەوە گەورەکراوە، دایکیشی لەخێزانێکی کریستیانە کە خۆی دواتر بووەتە موسڵمان. لەتەمەن نۆ ساڵیدا، نیشا بەشداریکردووە لە پێشبڕکێی جلووبەرگ و سەمای بالێ، ئەوا ھەستیکردووە ئەو نیشایە.[٣]

لەبەر ئەوەی نیشا لە وڵاتێکی موسڵمان (مالیزیا)، ئەوا پۆشینی جلووبەرگی ژنان لەشوێنە گشتییەکان لەبەر پیاوێکدا حەرامکراوە بەپێی شەریعەتی ئیسلام، سەرپێچیکردی ئەو یاسایەش ئەوا دەبێت ١٠٠٠ ڕینگتی مالیزی (٢٥٧ دۆلار) بدات لەگەڵ سزای زیندانیکردنی کاتی بۆ ماوەی شەش مانگ بۆ یەک ساڵ. لەژێر ئەو یاسایانە، ئەیووب لە ساڵی ٢٠٠٠ بۆ ماوەی سێ مانگ زیندانیکرا.[٤][٥][٦][٧] نیشا لە زیندانییەکی پیاوان زیندانیکرا، ئەمەش وایکرد لەلایەن پیاوە زیندانییەکانی دیکەوە سووکایەتی سێکسی پێبکرێت.[٥] نیشا لەمبارەیەوە گوتوویەتی «ئەوان داوایان لێدەکرم، کە لەبەردەم ھەموویان بەجلی ژێرەوەبم، ئەوان گاڵتەیان بەمن دەکرد، چونکە جەستەی من وەک ژن و پیاوانی دیکە نییە.»[٨]

خەڵاتەکان[دەستکاری]

نیشا یەکەم ژنە ترانسجێندەری ئاشکرایە کە لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا، خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پیبدرێت، ھەروەھا یەکەم ژنی مالیزیایە لەلایەن حکوومەتی ئەمریکاوە خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێبدرێت.

ساڵ ڕێکخراو خەڵات سەرچاوە
٢٠١٥ ھیومەن ڕایتس وۆچ خەڵاتی ئەلیسۆن دی فۆرگس بۆ چالاکییە لەڕادەبەرەکان [٩]
٢٠١٦ حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی [١٠]
٢٠١٩ بی بی سی ١٠٠ ژنی ساڵی ٢٠١٩ی بی بی سی [١١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Nisha Ayub's tough fight for transgender rights is ongoing". The Star Online. Archived from the original on 1ی Decemberی 2018. Retrieved 24ی Marchی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "Malaysian activist Nisha Ayub is first man to win US Women of Courage award". Asian Correspondent. April 22, 2016. Retrieved 24ی Marchی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٩ی ئایاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ ئ ا "10 things about: Nisha Ayub, transgender activist". Malay Mail Online. April 24, 2016. Archived from the original on April 24, 2016.{{cite web}}: CS1 maint: unfit URL (link)
  4. ^ "Malaysian court overturns law that banned cross-dressing". The Guardian. November 7, 2014. Retrieved March 21, 2016.
  5. ^ ئ ا "Nisha Ayub, Malaysia". ھیومەن ڕایتس وۆچ. August 10, 2015. Retrieved March 21, 2016.
  6. ^ "Nisha Ayub from Justice for Sisters". ABC News. May 15, 2015. Retrieved March 21, 2016.
  7. ^ "Malaysian transgender women take their fight to court" (PDF). Gender Identitywatch. May 2015. Archived from the original (pdf) on 31ی Decemberی 2014. Retrieved March 21, 2016. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ Stewart, Colin (January 29, 2015). "Video: Malaysian prison turned her into a trans activist". 76 Crimes. Retrieved March 21, 2016.
  9. ^ "Nisha Ayub, Malaysia". Human Rights Watch. August 10, 2015. Retrieved March 21, 2016.
  10. ^ "Malaysian activist Nisha Ayub is first man to win US Women of Courage award". Asian Correspondent. April 22, 2016. Retrieved 24ی Marchی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٩ی ئایاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  11. ^ "Win for trans community: Malaysian activist Nisha Ayub on BBC 100 Women of 2019 list". 2019-10-16. Archived from the original on 23ی Octoberی 2019. Retrieved 2019-10-23. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)