شتی دەرھەست
ڕواڵەت
شتی دەرھەست (بە ئینگلیزی: abstract object) بە شتێک دەوترێت کە لە ھیچ کات و شوێنێکی دیاریکراودا بوونی نیە، بۆنموونە بیرۆکەیەک شتێکی دەرھەستە (لێتێگەیشتنی لە دەرەوەی ھەستەکانە). لە فەلسەفەدا، جیاوازییەکی گرنگ ھەیە لە نێوانی شتی دەرھەست و بەرھەست (بەئینگلیزی: concrete؛ بە عەرەبی: ملموس) دا.
| دەرھەست | بەرھەست |
| فووتباڵ | یاریزانێکی فووتباڵ |
| سووری | نووسراوەیەک لە وشەی "سوور" |
| پێنج | پێنج دانە پشیلە |
| داد | دادگایەک |
| مرۆڤخوازی | مرۆڤێک |