نوور (مانگی دەستکرد)
مانگی دەستکردی نوور (بە فارسی: ماهواره نور) یەکەمین مانگی دەستکردی سەربازی وڵاتی ئێران بوو بە سەرکەوتووی بنێردرێ[١]، وڵاتی ئێران بە ناردنی مانگی دەستکردی نور هاتە ڕیزی ئەو وڵاتانەی کە مانگی دەستکرد دەنێرنە دەرێی زەوی بە سەرکەوتوویی، ئامانجی ناردنی ئەو مانگە دەستکردە سەربازییە بەردەستخستنی لێکۆڵینەوەکانە لەبۆ هێزی ئاسمانی ئێرانی، مانگی دەستکردی نور بەشدارە لە تەواوکردنی نەخشەیەکی بەرگری گشتگیر لۆ هێزە ئێرانییەکان وەک فەرماندەی شۆرشگێڕ عەمید حوسێن سەلامی ڕایگەیاندووە، مانگە دەستکردە بە سەرکەوتووی ناردرا بە هۆکاری مووشەکی (قاسید) بە سێ قۆناغ کە سەر بە هێزی پاسەوانانی شۆڕشی ئێرانی لە ڕۆژی چارشەممە لە ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٠ [٢]، سوودەکانی سەتەلایتی نوور بە سوپای ئێران (وێنە و ڤیدیۆ، سیخوڕی، ئاگاداری سەربازیی، پەیوەندی، ڕوانگەکردنی حاڵەتەکانی سەربازی، هەروەها بەشداریکردنی لە جەنگی ئەلیکترۆنی)، مانگی دەستکردی نوور لەنگەری گرت لە خوولگەی زەوی لە بەرزیی ٤٢٥ کیلۆمەتر، تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران ڕایگەیاند: نور یەکەم مانگی دەستکردی سەربازی ئێرانە، هەروەها کەل و پەل و کەرەستە پێداویستیەکان و مووشەک و دەزگا و ستاف و هەموو پرۆسەی ناردنەکە لە ناوخۆیی ئێرانەوە بەرهەمهاتیە و پشتی بە هیچ وڵاتێک و کەل و پەلی هیچ وڵاتێک نەبەستیە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاشکرایکرد و دانینا بە سەرکەوتنی یەکەم مانگی دەستکردی نوری سەربازی ئێرانی [٣]
سەرچاوە
[دەستکاری]- ^ «ناردنی یەکەم مانگی دەستکردی سەربازی بە سەرکەوتوویی».
- ^ «ئێران ساتی هەلدانی مانگی دەستکردی نوری ڕاگەیاند».
- ^ «ئەمریکا- دانینا بە سەرکەوتنی مانگی دەستکردی نوری سەربای ئێرانی». لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٣ی ئایاری ٢٠٢٠.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
بەستەری دەرەکی
[دەستکاری]- ساتی ناردنی مانگی دەستکردی نور لەلایەن پاسەوانانی شۆڕشی ئێرانی
- دەستخستنی مانگی دەستکردی نور لۆ زانیاری سەربازی
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە نوور (مانگی دەستکرد) تێدایە. |