نووری شاھین
نوری شاھین لە ئەڵمانیا لەدایکبووە لە ڕێکەوتی ٥ی ئابی ١٩٨٨، لە ساڵی ٢٠٠١ پەیوەندی بە ئەکادیمیای وەرزشی یانەی بوروسیا دۆرتمۆندەوە کردووە. لە ٦ی ئابی ٢٠٠٥ ڕیکۆردێکی بە ناوی خۆیەوە تۆمارکرد بەوەی بووە لاوترین (کەمتەمەنترین) یاریزان لە خولی بۆندسلیگادا یاری بکات لە یاری بەرامبەر وۆڵفسبۆرگ. سێ مانگ دواتر لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٥ بووە کەمتەمەنترین یاریزان کە لە خولی ئەڵمانییدا گۆڵ تۆمار بکات بەرانبەر یانەی نورێمبێرگ.
کاروانی وەرزشی[دەستکاری]
کاروانی نێودەوڵەتی نوری شاھین لەگەڵ ھەڵبژاردەی تورکیای ژێر تەمەن ١٧ ساڵان دەستی پێکرد کاتێک تەنیا ١٦ ساڵی تەمەن بوو لە پاڵەوانیەتی وڵاتانی ئەوروپای ژێر تەمەن ١٧ ساڵان. لەو پاڵەوانیەتییەدا یەکێک بوو لە یاریزانە باشەکان و دووەم گۆڵکەر بوو. لە تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥یشدا لەگەڵ ھەڵبژاردەی یەکەمی تورکیا یەکەم یاری نێودەوڵەتیی خۆی کرد بەرانبەر ئەڵمانیا و بووە لاوترین یاریزانیش لە مێژووی ھەڵبژاردەی وڵاتەکەیدا کە گۆڵ بکات. لە وەرزی ٢٠٠٧–٢٠٠٨ بوروسیا دۆرتمۆند بەخواستن نووری شاھینی وێدایە یانەی فیێنۆردی ھۆڵەندی و ساڵێک دواتر گەڕایەوە یانە ئەڵمانییەکە … لەگەڵ بوروسیا دۆرتمۆند بەشداری لە ١٣٥ یارییدا کردووە و ١٣ گۆڵی بۆ تۆمارکردوون،لەوەرزی ٢٠١١–٢٠١٢ ڕووی کردە یانەی ڕیال مەدرید و تا ئێستاش بەردەوامە لەگەڵ یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی
دەستکەوتەکان[دەستکاری]
بروسیا درۆتمۆندی ئەلمانی[دەستکاری]
ڕیال مەدریدی ئیسپانی[دەستکاری]
=ھەڵبژاردەی توورکیا[دەستکاری]
- جامی نەتەوەکانی ئەوڕووپای خوار تەمەن ١٧ ساڵی لەساڵی ٢٠٠٥
سەرچاوە[دەستکاری]
- ماڵپەڕی یاریگا
- وێکی ئنگلیزی
- زیندووان
- یاریزانانی تۆپی پێی دوور لە وڵات لە ئینگلستان
- یاریزانانی تۆپی پێی دوور لە وڵات لە ئیسپانیا
- یاریزانانی تۆپی پێی دوور لە وڵات لە ھۆڵەندا
- یاریزانانی تۆپی پێی دوور لە وڵاتی ئاڵمانی
- یاریزانانی تۆپی پێی تورک
- یاریزانانی لا لیگا
- یاریزانانی یانەی ڕیال مەدرید
- لەدایکبووانی ١٩٨٨
- ڕاھێنەرانی تۆپی پێی ئاڵمانی
- یاریزانانی تۆپی پێی ئاڵمانی
- یاریزانانی ھێڵی ناوەندی تۆپی پێ