نورمان ئەسعەد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

نورمان ئەسعەد

نورمان ئەسعەد ( ٢٢ی کانوونی دووەمی ١٩٦٨ژنە ئەکتەری سوریایی ، لە دایکبووی شاری دیمەشقە و بەڕەچەڵەک موسڵمانی عەلەویە و خەڵکی گوندی بنجارۆی کانی شکاکانە سەر بە پارێزگای لاززقیە، دەرچووی کۆلیچی مافە. لە سەرەتای ساڵانی نەوەدی سەدەی رابردوو لە ڕێگەی ڕۆڵی لاوەکییەوە، دەستی بە کاری ھونەری کردووە دوای ئەوە لەگەڵ ئەیمەن زێدان لە زنجیرە تەمسیلی (جەمیل و ھەنا) سەرکەوتنی گەورەی لە درامای سوریدا بەدەستھێنا . لە بواری بەرھەمھێنانی ھونەریدا کۆمپانیای بەرھەمھێنانی تایبەتی خۆی بە ناوی “ نور ئارت” دامەزراند.

ئێستا وازی لە نواندنی ھونەری ھێناوە و لە ساڵی 2007ەوە خێزانی شێخ نەھرۆیە رابەری تەریقەتی کەسنەزانی لە کوردستان و جیھان. چوار منداڵی لێی ھەیە بە ناوی تیجان و تاج و ژینار و رۆژینا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]