نەھەنگی سپی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە نه‌ھه‌نگى سپىەوە ڕەوانە کراوە)

نەھەنگی سپی (بە ئینگلیزی: Beluga whale) گیانەورێکی شیردەری دەریایە، بچووکترین جۆری نەھەنگەکانی سەر گۆی زەویە. شێوەی بە دۆلفین دەچێت رەنگی سپیە بەلام جیا لە نەھەنگەکانی تر پەڕەی مەلەکردنیلەسەر پشتدا نیە.

نەهەنگى سپى

ژیان[دەستکاری]

لە ھاویندا لە ئاوە زۆر ساردەکاندا دەژیت بە تایبەت لە کەنارەکانی سەرووی ئالاسکا و باکووری رووسیا و کەنەدا لە زەریای سەھۆڵبەندی جەمسەری باکوور. لە زستاندا لە بەر بەستەڵەک و سەرمای دژوار ئەم شوێنانە بەجێ دێڵێ و کۆچدەکات بۆ لێوارەکانی فەرەنسا و گرینلاند.

شوێنى بلاوبوونەوە

شێوە[دەستکاری]

نەھەنگی سپی چوار تا شەش مەترە درێژە. کێشەکەی لە نێوان یەک تا یەک تەن و نیوە. لە ھەردوو شەویلاگی ناو دەمیدا نزیکەی ھەشت تا دە ددان ھەن. بۆ مەلەکردن پەڕەکانی تەنیشتی وەک سەوڵ بەکاردێنێت. ھەستی بیستنی زۆر بەھێزە , ٣٥ تا ٥٠ ساڵ دەژیت. خۆراکی نەھەنگی سپی زیاتر بریتیە لە گۆشتی ماسی لە جۆری سەلەمۆن و رەنکە ھەروەھا زیندەوەری دەریاییەکان وەک ئەختەپوت وھی تر.

زاووزێ[دەستکاری]

نێرو مێی نەھەنگی سپی لە تەمەنی دوای چوارساڵیدا باڵغ دەبن بۆ زاووزێ. ماوەی ئاوس بوونی مێینەکەی١٤ تا ١٥ مانگە. ھەر سێ ساڵ جارێک بێچووە منداڵێکی دەبێت. بۆ ترەکان مێینەی نەھەنگەکە دەچێتە ئاوە فینکەکانی رێژگەی رووبارەکان یان کەنداوەکان. رەنگی بێچووەکەی سپی نیە بەڵکو بۆری مەیلەو شینە. ئەو بێچووە یەک ساڵ لەسەر شیری گوانی دایکی دەژیت تا ددان دەردەکات. پاش ئەوە ووردە ماسی ناو دەریاکان دەخوات.

ڕەوشت[دەستکاری]

نەھەنگی سپی گیانەوەرێکە بە ڕەوە و بەکۆمەڵ دەژیت ھەر ڕەوە نەھەنگێک لە نزیکەی دوو تا بیست وپێنج نەھەنگ پێکدێت. زۆر ئارەزووی لە یاریکردنە ھەندێک جار بۆ خۆشی و یاری ھاوشانی کەشتیەکانی دەریا مەلە دەکا. لە ناو گۆمە دروستکراوەکانی باخچەی ئاژەڵاندا نەھەنگی سپی زۆر خۆشەویست و سەرنجراکێشە. رەفتاری ژیرانەیەو حەز بە تەماشاکردنی جولانەوەی مرۆڤەکان دەکات.

لەکاتى یارىکردندا

سەرچاوەکان[دەستکاری]