نزگەرە
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
نزگەرە (بە ئینگلیزی: : hiccup) نزگەرە چالاکییەکی ماسوولکەیی سپاسمی و کۆنتڕۆڵ نەکراو لە دیافراگمدایە. بە وتنێکی سادەتر، نزگەرە ھەناسەیەکی بەھێز و کۆنترۆڵنەکراوە کە لە ھەموو مرۆڤەکان لە ھەر تەمەنێک ڕوو دەدات.
ھۆکار
[دەستکاری]چۆنییەتی ڕوودانی نزگەرە ھێشتا بە تەواوی نەناسراوە. بەڵام ھۆکاری سەرەکی نزگەرە سفتبوونی ماسوولکەی دیافراگم و پەردەی ماسوولکەی ناو سینگی مرۆڤە کە دەورێکی گرینگ و سەرەکی لە ھەناسە کێشاندا ھەیە. لە کاتی ھەناسەکێشاندا، دیافراگم سفت دەبێتەوە و لە کاتی دانەوەدەریدا، دیافراگم شل دەبێتەوە. گەدەی پڕ لە خۆراک، ڕەنگە کاریگەری ھەبێت لەسەر دیافراگم و نزگەرەی لێ بکەوێتەوە. وەرزش یان دڵەڕاوکەش دەتوانن ببنە ھۆی نزگەرە، بەڵام نزگەرە زۆرتر ھۆیەکی دیاری و ناسراوی نییە.
گریمانەیەک ئەوەیە ڕەنگە نزگەرە پاشماوەی دواھاتی سەرەتایی مژین، لە سەردەمی ساواییدا بێت. نزگەرە لە سەردەمی کۆندا ھەر کارکردێکی ھەبووبێ، لەم سەردەمەدا زۆرتر ئازاری مرۆڤ دەدات و ھەموو کەسێ بانگەشە دەکات کە ڕێگە چارەیەکی تایبەتی بۆ ھەیە.
شێوەگەلێکی وەک کۆنترۆڵی ھەناسەکێشان، لە ناکاوترساندن و بە ڕاکشان ئاو خواردنەوە بۆ کەمکردنەوەی نزگەرە بە کەڵکن. زۆربەی ئەم کارانە لە ڕاستیدا بۆ ڕاگرتنی کاتیی ڕیتمی ھەناسە کێشان، کاریگەرن و نزگەرە لە کۆڵ مرۆڤ دەکەونەوە.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]| ئەم پزیشکی وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |