ناڕەزایەتییەکانی عێراق (٢٠١٣)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ناڕەزایەتییەکانی عێراق لە ساڵی ٢٠١٣، بزووتنەوەیەکی جەماوەری بوو لەو ناوچانەی کە زۆرینەی سوننە بوون لە عێراق، وەکوو ڕەمادی، سەڵاحەدین، مووسڵ، کەرکووک چالاک بوو، دواتر لە ناوچە جیاجیاکانی بەغدا، وەک ئەعزەمییە و دەورە، و لە دیالە، لەو ماوەیەدا خۆپیشاندەران داوای ئازادکردنی دەستگیرکراوانی ژن و پیاویان کرد لە زیندانەکانی عێراق و کۆتاییھێنان بەو ڕێبازەی حکوومەت کە بە «تایفەگەری» وەسفیان کرد و ھەڵوەشاندنەوەی ماددەی ٤ی دەستوور بۆ تیرۆر و دامەزراندنی ھەرێمێکی «سوننە»، دواتر داواکارییەکان ڕوویان کردە ڕووخاندنی ڕژێمی دەسەڵاتداری زۆرینەی شیعە و ڕاگرتنی ئەوەی کە بە دەستێوەردانی ئێران لە عێراق وەسفیان دەکرد، دوای ئەم ناڕەزایەتییانە پێکدادانی چەکداری لەو ناوچانە ڕوویدا کە خۆپیشاندانەکانیان تێدا کرابوو لەنێوان ھێزەکانی سوپای عێراق و پۆلیس لە لایەک و چەکدارانی سوننەی سەر بەم ناوچانە لە لایەکی ترەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]