ناوەندی کەلتووریی کوردیی ئەحمەد کایا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ناوەندی کەلتووریی کوردیی ئەحمەد کایا (بە کوردی باکووری: Navenda çanda Kurd a Ahmet Kaya ؛ بە فەڕەنسی: Centre culturel kurde Ahmet-Kaya) ناوەندێکی کەلتووریی کوردییە لە ١٠ی ئایاری ٢٠٠١ لە پاریس بۆ پەرەپێدانی کولتووری کوردی دامەزرا، لە پاڵ ئەوەش ئامانجی هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا سەبارەت بە پرسی کورد و هاندانی تێکەڵکردنی کوردەکان لە فەڕەنسا هەیە.

ناو[دەستکاری]

ناوی ڕێکخراوەکە وەک ڕێزێک بۆ هونەرمەندی کورد ئەحمەد کایا دەگەڕێتەوە، ناوبراو لە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٠ لە پاریس کۆچی دوایی کرد.[١]

ناوەندەکە دەکەوێتە ناوچەی ١٠ی پاریس، لە شەقامی ئینجیەن ١٦. ناوەندە چالاکیی هونەری، وەرزشی، کەلتوور و ئەکادیمی بەستووە. بۆ چالاکی و ئامانجەکانی ئەوا ڕێکخراوەکە پەیوەندی لەگەڵ ناوەندی حکوومی، ڕێکخراوە ناحکومییەکان و حیزبە سیاسییەکانی فەڕەنسا هەیە.


ڕووداوی هێرشەکەی ٢٠٢٢[دەستکاری]

لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، ناوەندەکە ڕووبەڕووی هێرشێکی چەکداریی بوویەوە.[٢]

کلتوری و هونەری[دەستکاری]

  • خولی زمانی کوردی
  • خولی زمانی فەڕەنسی
  • خولی سەمای فۆلکلۆریی
  • خولی شانۆ
  • خولی مۆسیقا
  • چاوپێکەوتنەکان، کۆنفرانسەکان و سێمینارەکان
  • کۆنسێرت و نمایشەکان
  • پێشانگای تابلۆ
  • نمایشکردنی فیلمی سینەمایی

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ http://arama.hurriyet.com.tr/arsivnews.aspx?id=-198655[بەستەری مردوو]
  2. ^ "DIRECT. Attaque mortelle à Paris : le tireur a voulu "manifestement s'en prendre à des étrangers", mais on ignore s'il visait des Kurdes, affirme Gérald Darmanin". Franceinfo (بە فەڕەنسی). 2022-12-23. Retrieved 2022-12-23.