بۆ ناوەڕۆک بازبدە

نامۆ (ڕۆمان)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نامۆ
دامەزران٣٠ی نیسانی ١٩٤٠
سەرناوL'Étranger
کاری وەرگیراوThe Stranger، Fate
بەشێک لە زنجیرەیThe strange writer
لە پێشThe Myth of Sisyphus
لە دوایThe Misunderstanding
جۆرڕۆمان
چەشنphilosophical novel، absurdist literature
چاپەکانL'Étranger، Q117280151، Q117281193، 異邦人
دانەرئەلبێر کامو
TranslatorStuart Gilbert
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە١ی کانوونی دووەمی ١٩٤٢
وڵاتی بنەڕەتفەڕەنسا
زمانزمانی فەڕەنسی
NarratorMeursault
شوێنی گێڕانەوەجەزائیر
خەڵاتەکان١٠٠ کتێبی سەدەی لو مۆند
کەسایەتییەکانMeursault، l'Arabe، Emmanuel، Céleste
دێڕی سەرەتاAujourd’hui, maman est morte. Ou peut-être hier, je ne sais pas. J’ai reçu un télégramme de l’asile : « Mère décédée. Enterrement demain. Sentiments distingués. » Cela ne veut rien dire. C’était peut-être hier.
Dewey Decimal Classification (works and editions)843.914
Library of Congress Classification (works and editions)PQ2605.A3734

نامۆ لە ساڵی ١٩٤٢ لەلایەن نووسەری فەڕەنسی، ئەلبێر کامو نووسراوە. ناوەڕۆکی ئەو زۆرتر وەکوو نموونەیەک لە فەلسەفەی پووچخوازی و بوونخوازی دێتە ھەژمار. ئەگەرچی خوودی کامۆ نموونەی دووەم ڕەت دەکاتەوە.

کامۆ دەستنووسی سەرەتایی تا مانگی ئایاری ١٩٤١ تەواو کرد، لەگەڵ پێداچوونەوەکاندا کە لەلایەن ئەندرێ مالرۆ، ژان پۆڵان و ڕیمۆند کینۆ پێشنیاز کرابوون و لە وەشانی کۆتاییدا پەسەند کران. یەکەم چاپی زمانی فەڕەنسی ڕۆمانەکە لە ١٩ی ئایاری ١٩٤٢ لەلایەن گالیمارەوە بڵاوکرایەوە، بە ناونیشانە ڕەسەنەکەیەوە؛ لە مانگی حوزەیرانی ئەو ساڵەدا لە کتێبخانەکاندا دەرکەوت بەڵام تەنھا بە ٤٤٠٠ دانە سنووردار بوو، ئەوەندە کەم بوو کە نەیتوانی ببێتە یەکێک لە پڕفرۆشترینەکان. ھەرچەندە لە کاتی داگیرکاریی نازییەکان لە فەڕەنسا بڵاوکرایەوە، بەبێ سانسۆر و لابردن لەلایەن ستافی پرووپاگەندە خرایە فرۆشتنەوە.

لەوەتەی ساڵی ١٩٤٦ەوە دەست بە بڵاوکردنەوەی بە زمانی ئینگلیزی کرا، سەرەتا لە شانشینی یەکگرتوو، کە ناونیشانەکەی گۆڕدرا بۆ The Outsider بۆ ئەوەی لەگەڵ وەرگێڕانی ڕۆمانی نووسەر ماریا کونسێڤیچۆڤا بە ھەمان ناو تێکەڵ نەبێت؛ دوای بڵاوبوونەوەی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕۆمانەکە ناونیشانە ڕەسەنەکەی خۆی پاراست، و جیاوازیی ناونیشانە بەریتانی-ئەمریکییەکە لە چاپەکانی دواتردا بەردەوام بوو. کێتبی نامۆ لەناو بازنە دژە نازییەکاندا ناوبانگی دەرکرد دوای ئەوەی ژان پۆڵ سارتەر لە وتارەکەیدا لە ساڵی ١٩٤٧دا بە ناوی «Explication de L'Étranger» (شیکردنەوەی نامۆ) تیشکی خستە سەری.

بە یەکێک لە بەرھەمە کلاسیکەکانی ئەدەبیاتی سەدەی بیستەم دادەنرێت، نامۆ ستایشی ڕەخنەگرانی وەرگرتووە بۆ ڕووانگەی فەلسەفیی کامۆ، ئەبسێردیزم، پێکھاتەی سینتاکسی، و بوونگەرایی (سەرەڕای ڕەتکردنەوەی ئەم ناوەی لەلایەن کامۆوە)، بەتایبەتی لە دوا بەشیدا. لۆ مۆند ڕۆمانی نامۆی لە پلەی یەکەمی ١٠٠ کتێبی سەدەی بیستەمدا دانا. لە لۆ تۆمپسدا لەلایەن دەستەیەکی ٥٠ کەسیی شارەزای ئەدەبییەوە وەک سێیەم باشترین کتێبی فەرەنسی نووسراو لە سەدەی بیستەم و بیست و یەکەمدا دەنگی پێدرا.

ڕۆمانەکە دوو جار بۆ فیلم وەرگێڕدراوە: Lo Straniero (١٩٦٧) و Yazgı (٢٠٠١)، و چەندین ئاماژە و ڕێزلێنانی لە تەلەڤیزیۆن و مۆسیقادا بینیوە (دیارترینیان «Killing an Arab» لەلایەن گرووپی مۆسیقی زە کیۆر)، و لە دیدگای برای پیاوە عەرەبە بێناوەکەوە لە ڕۆمانی کامیل داوود لە ساڵی ٢٠١٣دا بە ناوی «لێکۆڵینەوەی مورسۆ» (The Meursault Investigation).[١][٢][٣][٤]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. McCarthy, Patrick (2004). The Stranger (Albert Camus). New York: Cambridge University Press. p. 12. ISBN 0-521-83210-1.
  2. Carroll, David. Albert Camus the Algerian: Colonialism, Terrorism, Justice. Columbia University Press. p. 27.
  3. Camus, Albert (1969). Lyrical and critical essays. Thody, Philip, 1928–1999. New York: Knopf. ISBN 0-394-43439-0. OCLC 16016438.
  4. https://www.letemps.ch/culture/livres/50-meilleurs-livres-langue-francaise-1900-aujourdhui