نالین پەکگوڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نالین پەکگوڵ

لەدایکبوون٣٠ی نیسان ١٩٦٧
نەتەوەکورد
پیشەسیاسەتوان
حیزبی سیاسیپارتی سۆشیال دیموکراتی سوید


نالین پەکگوڵ (لەدایکبووی ٣٠ نیسانی ١٩٦٧، باتمان، باکووری کوردستان)، ژنە سیاسەتمەدار کوردی سۆشیال دیموکراتە. نالین پەکگوڵ لە ساڵانی ١٩٩٤ ھەتا ٢٠٠٢ زایینی دا، ئەندامی پارڵمانی سوید بووە. پەکگوڵ ھەروەھا لە ساڵانی ٢٠٠٣ تا ٢٠١١، سەرۆکی ڕێکخراوەی ژنەکانی سۆشیال دیموکراتی سوید بوو.[١]

نالین پەکگول لە ساڵی ١٩٨٠ زایینی دا لەگەل خیزانەکەی کۆچی کرد بە وڵاتی سوید و لە ساڵی ١٩٨٢یش بوو بە ئەندامی یەکیەتیی گەنجانی سۆشیال دیموکراتیکی سوید. پەکگوڵ بەر لە ئەمە کە بێتە سیاسەتوان، لە زانستگە وانەیی تیمارکەریی خوێندووە. نالین پەکگوڵ خویشکی کوردۆ باکسی، نووسەر و رەخنەکەری کۆمەڵایەتی و ھەروەھا، خویشکەزایی مەحموود باکسی نووسەریش ھەیە.

پەڕاوێز[دەستکاری]

بەستەرەکانی دەرەکی[دەستکاری]