مەھدی پاکدل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مەھدی پاکدل

لەدایکبوون (١٩٨٠-٠٧-٠١) ١ی تەممووزی ١٩٨٠ (تەمەن ٤٣ ساڵ)
پیشەئەکتەر
چالاکبوون١٩٩٣–ئێستا
ھاوسەر
مناڵ(ەکان)یەک

مەھدی پاکدل (بە فارسی: مهدی پاکدل‎؛ لەدایکبووی ١ی تەممووزی ١٩٨٠ لە ئەسفەھان، ئێران[١]) ئەکتەرێکی ئێرانییە. لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا ڕوو دەکاتە تارانی پایتەخت. مەھدی بەشی گرافیک دیزاینی لە زانکۆی ئازادی تەواو کردووە. چەندین جار پۆستەر و بڵاوکراوەی دیواری بۆ زانکۆ دروست کردووە؛ بەڵام لەگەڵیشدا خولیای نواندنی ھەیە و یەکەم ئەزموونی لە ساڵی ١٩٩٧ بووە. دوو برای ھەیە بە ناوەکانی حوسێن پاکدل کە ئەویش ئەکتەرە و مەسعوود پاکدل کە ڕاگەیاندکارە.[٢] لە ساڵی ٢٠١١ لەگەڵ بێھنوش تەباتەبایی ھاوسەرگیری دەکات و لە ساڵی ٢٠١٧ لە یەکتر جیابوونەتەوە؛ بەڵام دواتر لە ساڵی ٢٠٢٠ لەگەڵ خانمەکتەر ڕەعنا ئازادی وەر ھاوسەرگیری دەکاتەوە.[٣]

فیلمۆگرافی[دەستکاری]

ساڵ فیلم ڕۆڵ
٢٠٠٠ شین یەشار
٢٠٠٤ سەرکێشییەکانی ئینتەرنێت
٢٠٠٥ ماسییەکە کەوتە داوی خۆشەویستییەوە ڕەزا
٢٠٠٦ بەڵاکانی کچەکە
شەوانە
٢٠٠٨ سەختی ڕەزا
دەف
٢٠١١ ڕێی ئازادی سەلمان
بێ مۆڵەت ئەمیر
٢٠١٣ سبەینێ دەرھێنەری فیلم
٢٠١٤ تودڕک
٢٠١٥ محەممەد پێغەمبەری خودا (فیلم) ئەبو تاڵیب
٢٠١٦ ھەندێکجار مانی
کۆتایی ڕاستییەکان
٢٠١٧ سەرکێشییەکانی نیوەڕۆ مەسعود
ماڵێک لە کاغەز تەھا
٢٠١٨ چوارڕێیانی ئیستەنبوڵ فەریبۆرز
گەروی ونبوو ڕەزا
٢٠٢٠ نێرگزی مەست ڕەزا
٢٠٢١ تارا
لەکۆتایی بەھەشتدا

زنجیرەکانی[دەستکاری]

ساڵ فیلم ڕۆڵ
٢٠٢٠ هم گوناه (ھاوتاوان) فەرھاد
٢٠٢٢ جەیران سەلمان
٢٠٢٣ ئەمستەردام باربەد

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "بیوگرافی مهدی پاکدل، همسر اول و دومش + عکس ها". رکنا (بە فارسی). 2023-11-08. Retrieved 2023-11-08.
  2. ^ "زندگی شخصی و عکسهای خانووادگی مهدی پاکدل". نمناک (بە فارسی). Retrieved 2023-11-08.
  3. ^ "مهدی پاکدل و رعنا آزادی ور بچه دار شدند | عکس بچه مهدی پاکدل و رعنا آزادی". پایگاه خبری شما نیوز (بە فارسی). 2023-11-08. Retrieved 2023-11-08.