مەھدی عامل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مەھدی عامل
ناوەکانی ترهیلال بین زەیتوون
لەدایکبوونحەسەن عەبدوڵڵا حەمدان
١٩٣٦
حارووف، لوبنان
مردن١٨ ئایار ١٩٨٧
بەیرووت، لوبنان
تیرۆر
نەتەوەعەرەب
ناوچەجیھانی عەرەب
قوتابخانەزانکۆی لییۆن
کتێبەکانمارکس لە ڕۆژهەڵاتناسیی ئیدوارد سەعیددا

حەسەن عەبدوڵڵا حەمدان (بە عەرەبی: حسن عبد الله حمدان) بە نازناوی مەھدی عامل، ڕۆشنبیری مارکسیست و چالاکوانێکی سیاسی عەرەب بوو کە لە نێوەی دووهەمی سەدەی بیستەمدا دەژیا. مەهدی عامل لە سەردەمی ژیانی خۆی یەکێک لە بەکاریگەرترین ڕۆشنبیرانی مارکسیست لە جیهانی عەرەب بوو، و نووسراوەکانی هەتا بە ئێستاکە ڕێزلێگیراو و کاریگەر ماونەتەوە.[١]

نازناوی مەهدی عامل لە کێوەکانی جەبەل عامل گێڕاوەتەوە کە ناوچەیەکی شیعەنشین لە باشووری لوبنانە.[١]

مەهدی عامل مامۆستایی فەلسەفە لە زانکۆی لوبنان لە شاری بەیرووت بوو، و هەروەها ئەندامی حیزبی کۆمۆنیستی لوبنان و یەکێتیی نووسەرانی لوبنانیش بوو. ئەو هەروەها لە گۆڤاری ئەتتەریق (ألطریق، بە مانای ڕێگا) بەشداری دەکرد کە نوێنەری هەڵویستەکانی حیزبی کۆمۆنیستی لوبنان بوو.[٢]

مەهدی عامل لە نێوان ئاژاوە و تۆنوتیژیەکانی شەڕی ناویی لوبنان (١٩٩٠-١٩٧٥) لە تەمەنی ٥١ ساڵی تیرۆر کراو، و نیشانە و بەڵگەی یەکجار کەمێک بە دەست گەیشتووەتەوە کە بکوژەکەی ئاشکرا بکات.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]