حوسێن مۆرۆوە
ڕواڵەت
حوسێن مۆرۆوە | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | ١٩١٠ حەداسا، لوبنان |
مردن | ١٧ی شوباتی ١٩٨٧ بەیرووت، لوبنان تیرۆر |
نەتەوە | عەرەب |
ناوچە | جیھانی عەرەب |
کتێبەکان | فەلسەفەیی عەرەبی-ئیسلامی |
حوسێن مۆرۆوە (بە عەرەبی: حسين مروة) (١٩١٠ - ١٧ی شوباتی ١٩٨٧) ڕۆشنبیر، ڕۆژنامەوان و ڕەخنەگری ئەدەبیی مارکسیستی خەڵکی لوبنان بوو. ئەو نووسەری کتێبێکە بە نێوی فەلسەفەی عەرەبی-ئیسلامی (٢ بەرگ، ١٩٧٩) کە لە نێوی سوننەتی دەقە عەرەبییەکانی فەلسەفەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ڕوانگەیەکی مارکسیستی بازخوانی دەکاتەوە.[١]
ژیان
[دەستکاری]مۆرۆوە لە ساڵی ١٩٠٨ یان ١٩١٠ لە شاری حەداسا لە باشووری وڵاتی لوبنان لە دایک بووە. ئەو لە ساڵی ١٩٨٧ تیرۆر کراو و کوژراوەتەوە. ڕەبیع مۆرۆوە هونەرمەندی ئەکتەری عەرەب یەکێکە لە منداڵانی حوسێن مۆرۆوە.[٢]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ نائف، سیلڤیا: شیعی-شیوعی: یان چۆن دەتوانن لە شارێکی پیرۆز ببین بە کۆمۆنیست؟ (بە ئینگلیزی)، لە ڕاینەر بروونێر، شیعەی دوانزە ئیمامی لە سەردەمی مۆدێرندا: چاندی ئایینی و چاندی سیاسی، پەخشانگەی بریل، پ ٢٥٩؛ سەردان لە ٢١ی ئایاری ٢٠١٩.
- ^ ماڵپەڕی جەدەلییە: بیرهینانەوەی حوسێن مۆرۆوە، موجتەهیدی سوور (بە ئینگلیزی)، نووسراوی لووئیس ئالدای، بێ ڕێکەوت؛ ٢٠ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ٢١ی ئایاری ٢٠١٩.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە حوسێن مۆرۆوە تێدایە.