مەسعوود قەرەخانی
| مەسعوود قەرەخانی | |
|---|---|
| سەرۆکی پەرلەمان | |
| لە پۆستدایە | |
| گرتنە دەست ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ | |
| پادشا | ھاراڵدی پێنجەم |
| سەرۆک وەزیران | یۆناس گار ستۆرە |
| پێشینە | ئێڤا کریستین ھانسن |
| ئەندامی پەرلەمان | |
| لە پۆستدایە | |
| گرتنە دەست ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ | |
| ناوچەی بەربژێری | باسکروود |
| ئەندامی یاریدەدەری پەرلەمان | |
| لە پۆستدا بووە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩ – ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٣ | |
| ناوچەی بەربژێری | باسکروود |
| وردەکاریی تاکەکەسی | |
| لەدایکبوون | ٢٢ی ئەیلوولی ١٩٨٢ تاران، ئێران |
| پارتی سیاسی | پارتی کرێکار |
| ھاوسەر(ەکان) | سالوومە عەباسیان |
| منداڵ(ەکان) | سام |
مەسعوود قەرەخانی (لەدایکبووی ٢٢ی ئەیلوولی ١٩٨٢ لە تاران، ئێران) سیاسەتوانێکی نەرویژی و سەرۆکی پەرلەمانی نەرویژە، کە لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ەوە ئەو پۆستەی پێیە. قەرەخانی ئەندامی پارتی کرێکارە کە لە ساڵی ٢٠١٧ەوە چووەتە پەرلەمانی نەرویژ.[١] ئەو یەکەم کۆچبەرە کە بووەتە سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە.[٢]
ژیاننامە
[دەستکاری]مەسعوود قەرەخانی لە ساڵی ١٩٨٢ لە شاری تاران لەدایکبوو.[٣][٤][٥] ئەو لە ساڵی ١٩٨٧ لەگەڵ دایک و باوکی دوای شۆڕشێکی ناسەرکەوتوو و شەڕ، ئێرانیان جێھێشت و دوای گەشتێکی دوور و درێژ بێ ئەوەی یەک دۆلاریان لە گیرفاندا پێبێت، خۆیان گەیاندووەتە نەرویژ. دایک و باوکی سەرەتا بە کۆکردنەوەی شیلک دەستیان بەکارکردووە و ئێستا دایکی ئەزموونی ٢٥ ساڵ مامۆستایەتی ھەیە و باوکیشی بەرپرسێکی شارەوانییە. قەرەخانی بەشی ڕادیۆلۆجی تەواوکردووە و پێش ئەوەی ببێتە پەرلەمانتار، لە بەشی ڕادیۆلۆجی نەخۆشخانەکان کاری کردووە.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 «پەنابەرێکی ئێرانی بە سەرۆکی پەرلەمانی نەرویج ھەڵبژێردرا». تۆڕی میدیاییی ڕووداو. لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «Masud Gharahkhani valgt som stortingspresident» (بە نەرویژی). abcnyheter. لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ «یک مهاجر دهه شصتی ایرانی نامزد ریاست پارلمان نروژ شد / عکس» (بە فارسی). salameno.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ↑ «نامزدی یک ایرانیتبار دهه شصتی برای ریاست پارلمان نروژ: با یک دلار پول در جیب مهاجرت کردیم» (بە فارسی). tejaratonline.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ↑ «نامزدی یک ایرانیتبار دهه شصتی برای ریاست پارلمان نروژ: با یک دلار پول در جیب مهاجرت کردیم» (بە فارسی). asriran.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- وێبگەی فەرمی (نەرویژی)
- مەسعوود قەرەخانی لە ئینستاگرام
- مەسعوود قەرەخانی لە فەیسبووک