مەزڵووم دۆغان
ڕواڵەت
(لە مەزلووم دۆغانەوە ڕەوانە کراوە)
مەزڵووم دۆغان | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ١٩٥٥ |
| مەرگ | ٢١ی ئازاری ١٩٨٢ (تەمەن ٢٧) |
| ھۆکاری مەرگ | خۆسووتاندن |
| نەتەوە | کورد |
| ناوەکانی تر | Mazlum Doğan |
| پیشە | چالاکی سیاسی |
| حیزبی سیاسی | |
مەزڵووم دۆغان (١٩٥٥ لە تەمان، دەپ، خارپێت – ٢١ی ئازاری ١٩٨٢ لە ئامەد) یەکێکە لە دامەزرێنەران و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی کرێکارانی کوردستان بوو.[١]
مەزڵووم دۆغان لە بنەماڵەیەکی سەر بە ئایینی عەلەوی لەدایکبوو.[٢]
لە ساڵی ١٩٧٩ مەزڵووم لەلایەن حکوومەتی ئەوکاتی تورکیا دەگیرێت، لە ڕۆژی نەورۆزی ١٩٨٢ لەگەڵ سێ لە ھەڤالانی زیندان ئاگریان لەخۆبەردا، لە ئەنجامدا ھەرسێکیان گیانیان لە دەستدا.[٣] ھەر بەھۆی ئەم ڕووداوەوە مەلزووم بووە سیمبوولی نەورۆز لە باکووری کوردستان،[٤] ھەر دەم لە چالاکییەکانی نەورۆز لە باکووری کوردستان وێنەکانی بەدیوارەکان ھەڵدەواسن.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ http://www.xendan.org/drejam.aspx?=hewal&jmara=86530&Jor=1%5B%5D
- ↑ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١١ی ئابی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە. ١١ی ئابی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ http://rojevakurdistan.org/index.php/kuerdistan/8980-mazlum-doan-mezar-banda-anld%5B%5D
- ↑ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٩ی نیسانی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی ئازاری ٢٠١٤ ھێنراوە.
| ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |