مەرحەب کوڕی ئەبی زەینەب
مەرحەب کوڕی زەینەب مرحب ابن ابی زینب | |
|---|---|
وێنەیەکی خەیاڵی ئیمام عەلی و مەرحەب کوەی ئەبی زەینەب لە غەزای خەیبەر | |
| مردن | ٧کۆچی / ٦٢٨ ز |
| نێژرا لە | |
| دڵسۆزی | جوولەکەکانی خەیبەر |
| پلە | فەرماندە |
| یەکە | کەتیبەی قەڵای قاموس |
مەرحەب کوڕی ئەبی زەینەب یان مەرحەب کوڕی حاریس (بە عەرەبی:مرحب بن الحارث) بە جەماوەرییەوە بە شوڕشگێڕی خەیبەر ناسرابوو، شوڕشگێڕێکی جوولەکە بوو کە بەھۆی ڕۆڵی سەربازییەوە لە شەڕی خەیباردا بەناوبانگە.[١]
ژیان
[دەستکاری]لە پاڵ شوڕشگێڕی و باشییەکەی لە جەنگدا، شاعیرێک بوو، باڵا بەرز و زەبەلاح بوو، ئازا بوو، و دەوڵەمەند بوو.
سامان
[دەستکاری]شمشێرێکی لەسەر ھەڵکەندبوو کە دەستەواژەی "ئەمە شمشێری مەرحەبە،ئەوەی تامی بکات دەمرێت". و لە کۆشکێکدا نیشتەجێیە.
غەزای خەیبەر
[دەستکاری]غەزای خەیبەر لە ساڵی ٦٢٨ لە نێوان موسڵمانان و جولەکەکانی دانیشتووی وەحشەکەی خەیبەر ئەنجامدرا. مەرحەب لەو شەڕەدا فەرماندەی سوپای جولەکە بووە و ھێز و لێھاتوویییەکی نایابی دەربڕیوە. مێژوونووسی موسڵمان شێخ موفید ڕایگەیاندووە: "کەس لەنێو موسڵماناندا نەیتوانی ڕووبەڕووی ببێتەوە بەڵام عەلی کوڕی ئەبی تالیب لە بەرەکانی شەڕدا کوشتی".[٢][٣]
مردن
[دەستکاری]دایکی مەرحەب فەلەکناس بوو، پێشبینی دەکرد ھیچ پیاوێک ناتوانێت مەرحەب بکوژێت تەنھا پیاوێک نەبێت کە بەناوی ھاوواتای شێرەوە ناونراوە. شەوێک پێش دوا شەڕی لە خەونیدا بینی کە شێرێک ھێرشی کردووەتە سەری.
مێژوونووسان سەبارەت بە ڕووداوی کوشتنی مەرحەب وەسفی جیاوازیان داوە. بە بڕوای سەحیح موسلیم، عەلی لە یەک شەڕدا چووەتە دیداری مەرحەب. مەرحەب پێشڕەوی کرد و شمشێرەکەی ھەڵدەدا و دروشمی دەگوت: "خەیبەر بە دڵنیاییەوە دەزانێت کە من مەرحەبم، جەنگاوەرێکی بەجەرگی تەواو چەکدار و بە باشی تاقی کراوەتەوە (پاڵەوان)، کاتێک جەنگ دێت و بڵێسەی ئاگر بڵاودەبێتەوە". عەلیش لە وەڵامدا دروشمی وت: من ئەو کەسەم کە دایکم ناوی لێنابوو حەیدەر، (ھاوواتای شێر). گێڕەرەوە فەرمووییانە: عەلی لە سەری مەرحەبی دا و کوشتی، بۆیە سەرکەوتن (دەستبەسەرداگرتنی خەیبار) بۆ ئەو بوو.[٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «الدرر السنیة - الموسوعة الحدیثیة». web.archive.org. ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ «peghambar.muslimguide.se/ژیاننامەی پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم)». peghambar.muslimguide.se. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ «جەنگی خەیبەر». لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ «The Book of Jihad and Expeditions - Sunnah.com - Sayings and Teachings of Prophet Muhammad (صلی اللە علیە و سلم)». sunnah.com. لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.