مەحموود یاسین
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
| مەحموود یاسین | |
|---|---|
| بە عەرەبی: محمود ياسين | |
| لەدایکبوون | ٢ی حوزەیرانی ١٩٤١ Port Said، میسر |
| مردن | ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (٧٩ ساڵ ژیاوە) قاھیرە، میسر |
| ناوی کاتی لەدایکبوون | محمود فؤاد محمود ياسين |
| ناسناو | الإمبراطور |
| ھۆی مەرگ | نەخۆشیی ئەلزەھایمەر |
| ھاوسەر | Shahira |
| منداڵ | Amr Mahmoud Yassine، Rania Mahmoud Yassine |
| زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی عەرەبی |
| پیشە | ئەکتەر، ئەکتەری فیلم، ئەکتەری تەلەڤیزیۆن، ئەکتەری شانۆ |
| پەروەردە | زانکۆی عەین شەمس |
| دەستپێکی چالاکی | ١٩٦٨ |
| کۆتایی ساڵانی چالاکی | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ |
| ئایین | ئیسلام |
مەحموود یاسین (١٩ی شوباتی ١٩٤١ -١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠) ھونەرمەندێکی بەناوبانگی میسرییە، لە ١٩ی شوباتی ١٩٤١ لەشاری بۆرسەعید لەباکوری قاھیرە لەدایکبووە، ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندی بەشانۆی نیشتیمانییەوە کردووە، لە ساڵی ١٩٦٤ لەزانکۆی قاھیرە کۆلێژی مافی تەواوکردووە، بەردەوام خەونی نواندن لەناخیدا ھەڵقوڵاوە. دوای ئەوەی زانکۆی تەواو کردووە لەپێشبڕکێیەکی شانۆی نیشتیمانی بەشداری کردووە بۆ ٣ جار لەسەر یەکە پلەی یەکەمی بەدەستھێناوە.
لە ساڵی ١٩٦٧ مەحموود یاسین لە شانۆی نیشتیمانی دامەزراوە و زیاتر لە ٢٠ شانۆگەری پێشکەشکردووە، وەکو بەڕێوەبەری شانۆی نیشتیمانی کاری کردووە و دواتر دەستی لەکارکێشاوەتەوە، لەسەرەتادا ھیچ حەزی لەکاری سینەما نەبووە و بەگرنگی نەزانیوە و دوو دڵ بووە لەوەی وەکو ئەکتەر لە سینەما ڕۆڵ بگێڕێت، ھەر بۆیە سەرەتا بەچەند رۆِلێکی لاوەکی لەفیلمی سینەماییدا دەرکەوتووە تاکو بووەتە ئەکتەرێکی بەناوبانگی سینەمای میسری و زیاتر لە ١٥٠ فیلمی سینەمایی ڕۆڵی گێڕاوە و نازناوی گەنجی یەکەمی سەر شاشەی لێنراوە و لە ١٧ زنجیرەشدا بەشداری کردووە.
مەحموود یاسین مێژوویەکی دوور و درێژی لەگەڵ کاری ھونەری سینەما و شانۆ و تەلەڤیزیۆن و ئێزگەدا ھەیە، خاوەنی دەنگێکی گڕ و پڕ و زمانزانێکی باشی عەرەبییە ھەر بۆیە زۆرجار لەبۆنە نیشتیمانی و فەرمییەکاندا بەشداری کردووە و ڕۆڵی زۆر بەھێزی لە زنجیرە ئایینی و مێژوویییەکاندا گێڕاوە، ھاوسەرگیری لەگەڵ ھونەرمەندی بەناوبانگی میسری شەھیرەدا کردووە و کچ و کوڕێکیان ھەیە.
خەڵاتەکانی
[دەستکاری]مەحموود یاسین زیاتر لە ٥٠ خەڵاتی بەدەستھێناوە لەوانە:
- ساڵی ١٩٨٠ خەڵاتی نواندنی لە کەڕنەڤاڵەکانی تەشقەند وەرگرتووە.
- ساڵی ١٩٨٤ خەڵاتی کەرنەڤاڵەکانی سینەمای عەرەبی لە ئەمریکا و کەنەدا وەرگرتووەز
- بۆ دوو ساڵ لەسەر یەک ٢٠٠١ و ٢٠٠٢ خەڵاتی باشترین ھونەرمەندی لە کەرنەڤاڵەکانی تەلەڤیزیۆن وەرگرتووەز
- ساڵی ٢٠٠٥ لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە وەکو باڵیۆزی نیازپاکی بۆ لەناوبردنی ھەژاری و برسێتی ھەڵبژێردراوە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ویکیپیدیای عەرەبی.