مەحموود مەلا عێزەت
ئەم وتارە ھەتیوە، چوونکە تەنیا چەند وتارێک یاخود ھیچ وتارێک نەبەسراوە بێرەوە. تکایە بە زیادکردنی بەستەر لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە یارمەتی بدە. (شوبات ٢٠٢٠) |
![]() | ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێن‌کردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
مه‌حمود مه‌لا عێزه‌ت (١٩٣٩ - ٢٠٠٥) نووسه‌رو مێژوونووسی ناسراوی کورد، مامۆستا مه‌حمودی مه‌لا عێزه‌ت، ساڵی 1939ی زایینی، له شاری سلێمانی له‌دایکبووه، خوێندنی سهرهتاییو ناوه‌ندیی هه‌ر له‌وێ ته‌واوکردووه، ساڵی 1962، له زانکۆی به‌غدا له به‌شی مێژوو به‌کالیۆرسی وه‌رگرتووه‌و پاشان بووه به مامۆستای مێژوو. ساڵی 80-1981، به تاوانی چالاکیی سیاسی دژ به ڕێژیم گیراوه‌و دوای ئه‌وه‌ی که به سه‌ربه‌رزی ئازادکرا، ڕێی ئاواره‌یی گرته‌به‌رو له وڵاتی سوێد وه‌ک په‌نابه‌ری سیاسی نیشته‌جێ بوو. ساڵی 1987 وه له ئه‌رشیفی هه‌رێمی شاری ئوپسالا دامه‌زراو تا گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ کوردستان له کاره‌که‌یدا به‌رده‌وام بوو. مامۆستا مه‌حمود، وه‌ک نووسه‌رێکی به توانا له زۆربه‌ی ڕۆژنامه‌و بڵاوکراوه ئاشکراو نهێنییه‌کاندا هاوبه‌شی کردووه‌و گه‌لێک باس‌و لێکۆڵینه‌وه‌ی جۆراوجۆری به زمانی کوردی‌و عه‌ڕه‌بی نووسیوه که سه‌ره‌ڕای چه‌ند به‌رهه‌می وه‌رگێڕدراو، ئه‌م کتێبانه‌شی چاپ و بڵاوکردووه‌ته‌وه:
1- دیپلۆماسێتیی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی، 1973
2- کۆماری میللی مه‌هاباد، چاپی یه‌که‌م 1984، چاپی دووه‌م 1987
3- ڕهگو ڕیشه‌ی مێژووی ته‌قه‌لای به‌عێراقیکردنی کورد‌و مه‌سه‌له‌ی کوردستان، 1986
4- کورد‌و ململانێ‌و ستراتیجی ئاسایشی نه‌ته‌وه، 1988
5- ده‌وڵه‌تی جمهوری کوردستان (نامه‌و دۆکومێنت)، به‌رگی یه‌که‌م، ستۆکهۆڵم 1992
6- ده‌وڵه‌تی جمهوری کوردستان (نامه‌و دۆکومێنت)، به‌رگی دووه‌م، ستۆکهۆڵم 1995
7- ده‌وڵه‌تی جمهوری کوردستان (نامه‌و دۆکومێنت)، به‌رگی سێیه‌م، ستۆکهۆڵم 1997.
جێی ئاماژه‌یه که له بواری ڕۆژنامه‌وانیی-یشدا كه‌سێتییه‌كی چالاك بووه‌و سه‌رده‌مێك وه‌ك سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ كاریكردووه‌و، هه‌ربۆیه‌ش له سه‌ره‌تای ده‌رچوونی گۆڤاری گزینگ، یه‌كێك له به‌شدارانی هاندهرو هاوكارانی یارمه‌تیده‌ری گۆڤاره‌كه بووه كه له ڕیزی ئه‌و نووسراوانه‌دا ده‌كرێت به وتووێژێك له ژێر ناونیشانی (ئه‌قڵییه‌تی سیاسی‌و دیپلۆماسیی كورد) (گزینگ، ژماره8) و، هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به كۆماری كوردستان: (با بۆچوونه شێواو‌و هه‌ڵه‌كان ڕاستبكه‌ینه‌وه) (گزینگ، ژماره13 - به‌شی1؛ گزینگ، ژماره14 - به‌شی2) ئاماژه بکرێت.
مامۆستا مه‌حمودی مه‌لا عێززه‌ت کاتێک، به نیازی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌که‌ی له کوردستانه‌وه گه‌ڕایه‌وه وڵاتی سوێد، به‌داخه‌وه ڕۆژی 4\5\2005 له شاری ئۆپسالا بۆ هه‌میشه ماڵئاوایی له ژیان‌و که‌سوکارو گه‌له‌که‌ی کرد.