بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مێگالۆبۆکس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مێگالۆبۆکس
سەرناوメガロボクス
لەسەر بنچینەیAshita no Joe
وڵاتی بنەڕەتژاپۆن
زمانی سەرەکیزمانی ژاپۆنی
ئاوازدانەرمابانوا
کۆمپانیای بەرھەمھێنانتی ئێم ئێس ئینتەرتەیمێنت
دابەشکەرنێتفلیکس
چەشنی بڵاوکردنەوەڤیدیۆ بەپێی داواکاری
وێبگەhttps://megalobox.com/
دیزاینەری کەسایەتییەکانئایومی کوراشیما

مێگالۆبۆکس (بە ژاپۆنی: メガロボクス, romanized: Megaro Bokusu) (بە ئینگلیزی: Megalo Box) زنجیرە مانگای ژاپۆنییە لە نووسینی چیکارا ساکوما، لەلایەن کۆمپانیای کۆدانشا لە ١٧ی شوباتی ٢٠١٨ تا ١٧ی ئابی ٢٠١٨، لە دوو بەرگدا بڵاوکراوەتەوە.[١] [٢] بەرھەم ھێنراوە بۆ زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی ئەنیمێ بۆ ڕێزلێنان لە مانگای ٥٠ ساڵەی جۆ ھیرۆ. [٣] ئەنیمێکە لەلایەن کۆمپانیای تۆکیۆ موڤی شینشا ستۆدیۆ بەرھەم ھێنراوە، و لە دەرھێنانی یو مۆریامایە، لە ٦ی نیسانی ٢٠١٨ نمایشکراوە و تا ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١٨ بەردەوام بووە و لە ١٣ ئەڵقە پێکھاتووە.[٤]

چیرۆک

[دەستکاری]

چیرۆکەکە لە داھاتوودا باس لە شارێک دەکات کە تەنیا ھاووڵاتییە دەوڵەمەند و مۆڵەتپێدراوەکان ڕێگەیان پێدەدرێت بژین، لە کاتێکدا ھەژارانی بێ مۆڵەت لە پەراوێزی شارەکەدا لە ناوچە ھەژارنشینەکاندا دەژین. مێگالۆبۆکس وەرزشێکی بەناوبانگە لەم جیھانەدا کە ھاوشێوەی بۆکسێنە، جیاوازییەکە ئەوەیە کە بۆکسێنەرەکان جل و بەرگی کانزایی لەبەر دەکەن بۆ ئەوەی لە شەڕەکاندا لێدانەکانیان زۆرترین زیان بگەیەنن. جانک دۆگ گەنجێکە لە گۆڕەپانە نایاساییەکان لەژێر زەویدا شەڕ دەکات، و خەونی یارییەکی یەکلاکەرەوە دەبینێت.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Ashita no Joe Spinoff Anime Megalo Box's Teaser Video Streamed». ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨. لە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  2. «Chikara Sakuma's Megalobox Manga Ends». ١٨ی ئابی ٢٠١٨. لە ٣١ی ئایاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
  3. «Ashita no Joe Manga Inspires New TV Anime With Original Story in Spring 2018». Anime News Network. ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧. لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  4. «Crunchyroll Adds 'MEGALOBOX' TV Anime to the Spring 2018 Lineup». Crunchyroll. ٤ی نیسانی ٢٠١٨. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی ئابی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی نیسانی ٢٠١٨ ھێنراوە.