مێسینا
مێسینا
| |
|---|---|
| Comune di Messina | |
شوێنی کۆمۆنەکە لە ناو پایتەخت | |
Location of مێسینا
ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Infobox_mapframe لە ڕیزی 86:bad argument #1 to 'sqrt' (number expected, got nil).
| |
| پۆتانەکان: 38°11′37″N 15°33′15″E / 38.19361°N 15.55417°Eپۆتانەکان: 38°11′37″N 15°33′15″E / 38.19361°N 15.55417°E | |
| Country | Italy |
| Region | Sicily |
| Metropolitan city | مێسینا (ME) |
| دەسەڵات | |
| • Mayor | فێدێریکۆ باسیل |
| ڕووبەر | |
| • سەرجەم | ٢١٧٫٢٣ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٨٣٫٨٧ میلی چوارگۆشە) |
| بەرزایی | ٣ مەتر (١٠ پێ) |
| ژمارەی دانیشتووان (١ کانوونی دووەم ٢٠٢٣)[٣] | |
| • سەرجەم | ٢١٨٬٧٨٦ |
| • چڕی | ١٬٠٠٠ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٬٦٠٠ کەس لە میلی چوارگۆشە) |
| سەرناوی دانیشتوو | مێسیناێزە |
| ناوچەی کاتی | UTC+1 (CET) |
| • ھاوین (DST) | UTC+2 (CEST) |
| Postal code | ٩٨١٠٠ |
| Dialing code | ٠٩٠ |
| ISTAT code | داڕێژە:ISTAT |
| Patron saint | Madonna of the Letter |
| Saint day | June 3 |
| وێبگە | وێبگەی فەرمی |
مێسینا (ئیتاڵی: [mesˈsi:na] (
گوێگرتن)) شارێکی بەندەرییە و ناوەندی پارێزگای مێسینا، سێیەمین گەورەشاری دوورگەی سیسیلیایە، و ١٣ھەمین شاری گەورەی ئیتاڵیایە، ژمارەی دانیشتووانی زیاتر لە ٢١٨٬٠٠٠ کەسە.[٤] دەکەوێتە نزیک گۆشەی باکووری ڕۆژھەڵاتی سیسیلیا لە گەرووی مێسینا، و تێرمیناڵێکی گرنگە بۆ گەیشتن بە ناوچەی کالابریا، ڤیلا سان جۆڤانی، ڕێجیۆ کالەبریا لە خاکی سەرەکی ئیتاڵیا. سەرچاوە سەرەکییەکانی شارەکە بریتین لە بەندەرەکانی دەریایی (کەشتیگەلی بازرگانی و سەربازی)، گەشتیاری، بازرگانی، و کشتوکاڵ (بەرھەمھێنانی شەراب و چاندنی لیمۆ، پرتەقاڵ، پرتەقاڵی مەندرین، و زەیتوون).
ئەم ناوچەیە لە سەردەمی سیکولی و سیکانی ئاوەدان بووە. لەلایەن یۆنانییەکانەوە لە ئیبۆیا لە ٧٥٠ پ. ز وەک شارێک دامەزرا، ھەرچەندە ھەندێک سەرچاوە مێژووی بۆ ٧٥٧ پ. ز دادەنێن، کە میسینا دەکاتە یەکەم کۆلۆنی یۆنانی، پێش ناکسۆس.
لە سیسیلی پێی دەگوترا زانکل یان دانکل بە مانای داس، بەھۆی شێوەی بەندەری سروشتییەوە کە گەورەترین بەندەری سیسیلی بوو (سکالیتا زانکلیا، گوندێکی نزیک، ھێشتا بەشێک لەم ناوە ماوە).
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Delimiting the territory of the Greek linguistic minority of Messina» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی ئایاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ↑ «Superficie di Comuni Province e Regioni italiane al 9 ottobre 2011». لە 16ی ئازاری 2019 ھێنراوە.
- ↑ Data from ISTAT
- ↑ «Resident population on 1st January». dati.istat.it (بە ئینگلیزی). italy: I.Stat.