مێرک (کۆمپانیا)
ئەم وتارە ھەتیوە، چونکە ھیچ وتارێکی تر بەستەری پێی نەداوە. تکایە لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە بەستەرەکان بەم پەڕە ئاشنا بکە؛ بۆ پێشنیارەکان ئامرازی دۆزینەوەی بەستەر تاقی بکەرەوە. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |

مێرک (بە ئەڵمانی: Merck KGaA) کۆمپانیایەکی فرەنەتەوەیی ئەڵمانییە بۆ بواری کیمیایی و دەرمان و ئەلیکترۆنی. ئۆفیسی سەرەکی ئەم کۆمپانیایە دەکەوێتە شاری دارمشتات و ھەروەھا لەژێر ناوی EMD Chemicals لە ئەمریکای باکوور کاردەکات. کۆمپانیای مێرک لە ساڵی ٢٠١٥ کۆمپانیای سیگما ئەلدریچی کڕی.[١][٢] کۆمپانیای مێرک لەلایەن فریدریش جاکۆب مێرکەوە لە ساڵی ١٦٦٨ دامەزراوە و دواتر لەلایەن یەکێک لە نەوەکانییەوە بە ناوی ئیمانوێل مێرک لە ساڵی ١٨١٦ بەھێزتر بووە. کۆمپانیای مێرک کۆنترین کۆمپانیای کیمیایی و دەرمانسازییە لە جیھاندا. کۆمپانیای مێرک چوارەم گەورەترین کۆمپانیای دەرمانسازییە لە جیھاندا کە فرۆشی ساڵانەی نزیکەی ٣٥٫٤ ملیار دۆلارە. کۆمپانیای مێرک لە وڵاتانی ئەورووپا، ئەفریقا، ئاسیا، ئۆقیانووس و ئەمریکا کاردەکات. ناوەندە گەورەکانی توێژینەوە و پەرەپێدانی کۆمپانیای مێرک لە دارمشتات، بۆستن، تۆکیۆ و پەکین جێگیرن. کۆمپانیای مێرک لە سەدەی نۆزدەھەمدا پێشەنگ بوو لە بەرھەمھێنانی بازرگانی مۆرفین. لە کەرتی کیمیاییدا، کارکردن لەسەر ڕەنگە کاریگەرەکان لە ساڵی ١٩٥٧ دەستی پێکرد. بۆ نموونە ڕەنگەکانی Alumina Effect Pigments لەژێر ناوی مارکەی Xirallic دەفرۆشرێت. دوای دە ساڵ ئەم کۆمپانیایە بەشدار بوو لە دروستکردنی کریستاڵە شلەکان و ئەمڕۆش ڕۆڵی سەرەکی ئەم بازاڕەی گرتووەتە ئەستۆ. ئێستا کریستاڵە شلەکان بەشێکی زۆری قازانجەکانی کۆمپانیای مێرک پێکدەھێنن. لە ئێستادا پێشەنگی جیھانییان ھەیە لە بەرھەمھێنانی کریستاڵە شلەکان بۆ تەلەڤیزیۆن و لە بواری کیمیای شیکاری دا کۆمپانیای مێرک ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە پەرەپێدانی ماددە و شێوازەکانی کرۆماتۆگرافی.[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |