بۆ ناوەڕۆک بازبدە

میا خەلیفە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
میا خەلیفە
مِيَا خَلِيفَة
لەدایکبوون (١٩٩٣-٠٢-١٠) ١٠ی شوباتی ١٩٩٣ (تەمەن ٣٣ ساڵ)
بەیرووت، لوبنان
ناوەکانی ترمیا کالیستا
پیشەکەسایەتی میدیا، مۆدێلی وێبکام، خانمەکتەری پۆرنۆگرافی
چالاکبوون٢٠١٤–٢٠١٥
باڵا٥ پێ ٢ ئینچ (١٫٥٧ م)
ھاوسەرنەزانراو (ھاوسەرگیری ٢٠١١؛ جیابوونەوە ٢٠١٦)
ڕۆبێرت ساندبێرگ
(ھاوسەرگیری ٢٠٢٠)
وێبگەtwitter.com/miakhalifa

سارا جۆ چاموون (لەدایکبووی ١٠ی شوباتی ١٩٩٣)،[١][٢] ناسراو بە میا خەلیفە (/mə kəˈlfə/؛ بە عەرەبی: مِيَا خَلِيفَة)، کەسیاتییەکی میدیا[٣] مۆدێلی وێبکام، و خانمەکتەری پۆرنۆگرافیی پێشووی ئەمریکی بە ڕەگەز لوبنانییە. لە بەیرووت لەدایکبووە، و لە ٢٠٠١دا چووەتە مێریلەند. لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٤دا دەستی بە نواندن لە پۆرنۆگرافیدا کردووە، و دوای دوو مانگ بووەتە پڕبینەرترینی پۆرن ھەب. پیشەکەی ناکۆکی نایەوە لە ڕۆھەڵاتی ناویندا، بەتایبەتیش ئەو ڤیدیۆیانەی کە تێیدا کاری سێکسی بە حیجابەوە دەکرد.[٤]

ژیانی سەرەتایی

[دەستکاری]

میا لە بەیرووت لەدایکبووە[١] و لە ٢٠٠١دا لەگەڵ خێزانەکەی چوونەتە ویلایەتە یەکگرتووەکان، بەھۆی ھەستانەوەی کۆنفلیکتی باشووری لوبنان.[٥] بە کاتۆلیکی گەورە کراوە و ماڵەوەیان بە «زۆر کۆنەخواز» وەسفدەکات،[٥] و ئێستا پەیڕەوەی کاتۆلیکی ناکات.[٦] لە قوتابخانەیەکی تایبەتی زمانی فەرەنسی لە بەیرووت خوێندوویەتی، و لەوێ فێری زمانی ئینگلیزی بووە.[٥] دوای ڕۆیشتن بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان، لە مۆنتگۆمری، مێریلەند ژیاوە و یاری لاکرۆسی کردووە لە قوتابخانەی ناوەندی. لە قوتابخانەی دواناوەندی باکووری ڕۆژاوا لە جێرمەنتاون، مێرلەند خوێندوویەتی.[٣] قسەی سەبارەت بەوە کردووە کە لە قوتابخانەدا مووبەکراوە بەھۆی ئەوەی «ڕەشپێستترین و سەیرترین کچی ئەوێ» بووە، لە دوای ھێرشەکانی ١١ی سێپتەمبەر. [٥] لە ئەکادیمیای سەربازیی ماسانوتن لە وودستۆک، ڤیرجینیا خوێندوویەتی، و دواتر لە زانکۆی تەکساسی ئێل پاسۆ بە بەکەلۆری لە مێژوودا دەرچووە.[٥][٧] [٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 «Will foreign actress Mia Khalifa make her Mollywood debut soon?». IBTimes. ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧. لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  2. «The better lesser known facts of Mia Khalifa that will seriously blow you away». IBTimes. ٢٤ی ئابی ٢٠٢٠. لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  3. 1 2 Dan Steinberg (١٣ی تەممووزی ٢٠١٦). «A former porn star has become one of D.C.'s loudest sports fans on social media». The Washington Post. لە ١٣ی تەممووزی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  4. Mark Cunliffe (٢١ی ئابی ٢٠١٩). «Who is Mia Khalifa? Everything You Need To Know About PornHub's Once Highest-Ranked Star». LADbible. لە ڕەسەنەکە لە ١ی تەممووزی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  5. 1 2 3 4 5 6 Timothy Bella (٩ی نیسانی ٢٠١٨). «You Don't Know Mia Khalifa». Playboy. لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  6. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری bbc نەدراوە
  7. Taylor Wofford (٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥). «Meet Mia Khalifa, the Lebanese Porn Star Who Sparked a National Controversy». Newsweek. لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]