مۆزایک
ڕواڵەت
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
مۆزایک، پرۆگرامێکی تەلەفزیۆنییە لەسەر شاشەی کەناڵی کوردسات، گشت ڕەنگەکانی ھونەر لە خۆدەگرێت، ھەفتانە لە ماوەی نیو کاتژمێر دا بە نوێترین ھەواڵی ھونەرییەوە پێشکەش دەکرێت، بە تایبەتی بواری سینەما و ھۆشیاری سینەما و تێگەشتن لە رەھەند و میتۆدەکانی ئەم ڕەوتە پیشەسازییە بێ ھاوتەیەی کە ناڕاستەوخۆ کاریگەری دەکاتە سەر ژیانی مرۆڤی مۆدێرن، لە لایەکی ترەوە مۆزایک ھەوڵیداوە گۆشەیەکی بچووک بێت بۆ بڵاوکردنەوەی ھەواڵ و چالاکی گۆرانبێژ و سینەماکارانی کورد و بۆ گەیاندنی دەنگی کلاکێتی فیلمە سینەماییەکانی کوردستان بە جیھانی دەرەوە کە ھەنگاوێکی گرنگە بەرەو بەکارخستنەوەی میراتی (یەلماز گۆنای) کە ئەویش چەشنێکی تری خەباتکردن لەپێناو ناسناندنی ناسنامە و کەلتووری گەلەکەمان بە جیھان.
تیمی پرۆگرام
[دەستکاری]- ئامادەکردن لەلایەن: کۆڤان سەروکانی
- پێشکەشکردن لەلایەن: لینا
- ھاوکاران:
- ھەردی عومەر
- شاد فیکرەت
- ئاری ئەنوەر
- کاژاو محەمەد
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |