بۆ ناوەڕۆک بازبدە

موکەڕەم تاڵەبانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
موکەڕەم تاڵەبانی

موکەڕەم تاڵەبانی:(١٩٢٣) نووسەر ، چالاكی سیاسی ، لەنەتەوەی كورد بووە.

سەرەتای ژیان و خوێندنی[دەستکاری]

موکەڕڕەم کوڕی جەمال کوڕی شێخ محەمەدعەلیی تاڵەبانی و دایکیشی شوکرییەی کچی جەلالی مەلا مەعرووفی زەنگەنەیە، ١٩٢٣ لە گەڕەکی (بەرتەکیە)ی شاری کەرکووک لەدایک بووە. تەمەنی منداڵیی لە دێی (زەرداو)ی باشووری شاری (کفری) بەسەربردووە. خوێندنی سەرەتاییشی لەوێ دەست پێکردووە، پاشان سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەییی لە کەرکووک تەواوکردووە. [١][٢]

حیزبی ھیوا[دەستکاری]

١٩٣٧ لەگەڵ چەند قوتابییەکی دیکە کۆمەڵی (دارکەر)یان دامەزراندووە، کە دواتر حیزبی (ھیوا)ی لێ کەوتووەتەوە و ڕەفیق حیلمی بووە بە سەرۆکی. ١٩٤٣ لە کۆلیجی حقووق وەرگیراوە. ئەو ساڵانە چەند جارێک لەگەڵ چەند ئەندامێکی سەرکردایەتیی (ھیوا) دەستگیرکراوە. کە حیزبی ھیوایش لەبەریەک ھەڵوەشاوەتەوە، ١٩٤٥ بووە بە ئەندامی (حیزبی شیوعیی عیراق).[١][٢]

حیزبی شیوعیی عیراق[دەستکاری]

١٩٤٦ خوێندنی حقووقی بە تەواوبوون گەیاندووە و گەڕاوەتەوە بۆ کەرکووک و کەوتووەتە پارێزەری و داکۆکیکردن لە گیراوانی دادگای عورفی و سەرانی حیزبی شیوعی لە بەغدا تا ١٩٤٨. ئەو ساڵە لەگەڵ کۆمەڵێک سەرکردە و ئەندامی حیزبی شیوعی گیراوە و سزای حەوت ساڵ زیندان و سێ ساڵ دەستبەسەری دراوە. زیندانەکەی لە بەندیخانەکانی بەغدا و باقووبە و دەست بەسەرییەکەیشیی لە (بەدرە) و (کفری) بەسەربردووە.[١][٢]

ئینحیساری تووتن[دەستکاری]

پاش ١٤/٧/١٩٥٨ کراوە بە بەڕێوەبەری گشتیی ئیدارەخانەی ئینحیساری تووتن و پاشتر کە وەزارەتی کشتوکاڵ دامەزراوە، بووە بە پشکنێری گشتی و ئەمجا ڕاوێژکار- ١٩٦٨. لە کودەتای ٨/٢/١٩٦٣ی بەعسییەکاندا گیراوە و دادگای کودەتاچییەکان حوکمی ٣,٥ ساڵ زیندانی داوە و ساڵی ١٩٦٥ ئازادکراوە. ١٩٦٨ کە بەعسییەکان ھاتنەوە سەر کار، گەڕاوەتەوە سەر کاری خۆی.[١][٢]

گەواھینامەی دکتۆرا[دەستکاری]

١٩٧٣ گەواھینامەی دکتۆرای لەسەر (چاککردنی کشتوکاڵ و گەشەکردنی کۆمەڵایەتی لە دێھاتی عیراقدا) وەرگرتووە. ١٩٧٥ دووەم گەواھینامەی ناووکی لەسەر (دووفاقیی موڵکداری لە میزۆپۆتامیادا) بەدەستھێناوە. ١٩٧٢ بە وەزیری ئاودێری دامەزراوە و ١٩٧٧ گواستراوەتەوە بۆ وەزارەتی گواستنەوە.[١][٢]

ڕێکخراوی جیھانیی ئاودێری[دەستکاری]

١٩٧٤ سەرۆکایەتیی وەفدی عیراقی کردووە لە دووەم کۆنگرەی یەکێتیی کۆمەڵەکانی دۆستایەتی و پێوەندیی ڕۆشنبیریدا لە مۆسکۆ، ١٩٧٦ لە یەکەم کۆنگرەی ڕێکخراوی جیھانیی ئاودێریدا و ١٩٧٧ لە کۆنگرەی نوێنەرانی کۆمەڵەکانی بیانیی دۆستایەتیی یەکێتیی سۆڤیەت دا بەشدار بووە. کە نێوانی حیزبی بەعس و حیزبی شیوعی تێکچووە، لە ١٩٧٩دا دەستی کێشاوەتەوە و خانەنشین بووە. ١٩٨٦ لە ئەنجامی گفتوگۆیەکیەوە لەگەڵ "سەدام حسێنسەرکۆماری عیراق، داوای لێ کراوە ناوبژیی نێوان شۆڕشی کورد و حکوومەت بکا و ئەم کارەی تا ساڵی ٢٠٠٣ درێژەی کێشاوە.[١][٢]

بەرهەمەكانی[دەستکاری]

موکەڕەم تاڵەبانی، سەرۆکی نووسینی گۆڤارەکانی (الثقافة الجديدة، شمس كردستان - ڕۆژی کوردستان، النقل والتنمية) بووە.[١][٢]

گەلێک نووسین و کتێبی بڵاوکراوە و دەستنووسیشی ھەن:[١][٢]

ئەم دەستنووسانەیشی ھەن:[١][٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح خ گۆڤاری گەلاوێژ (بەرگی یازدەهەم / بەشی یەكەم ) ژیاننامە و پێڕست ، ئامادەكردنی ( سدیق ساڵح ، ڕەفیق ساڵح ، عبدوڵڵا زەنگەنە ) لە بڵاوكراوەكانی بنكەی ژین بۆ بووژاندنەوەی كەلەپووری و بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی كوردی .ل8226-8228
  2. ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح خ أعلام کرد العراق، ص٨٢٧-٨٢٨؛ حەوت لاپەڕەی ژیاننامەکەی کە خۆی نووسیویە.