ملازم حەلیمە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە مولازم حەلیمەەوە ڕەوانە کراوە)
ملازم حەلیمە

لەدایکبوون١٩٣٣
مەرگ١٩٩٢
نیشتەجێیباڵەکایەتی، چیای قەندیل
نەتەوەکورد
حیزبی سیاسییەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
مناڵ(ەکان)حاجی ڕەسوول وەسمان
خزمەکانخدر سۆفی (برا)


حەلیمە سۆفی مستەفا ناسراو بە ملازم حەلیمە (١٩٣٣ لە گوندی ماونان لە باڵەکایەتی - ١٩٩٢ لە ھەولێر) ئافرەتێکی کورد بوو کە بە یەکەم ژنی پێشمەرگەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ناوی لێدەبەن. ئەو ھەروەھا خوشکی خدر سۆفی لە فەرماندەکانی یەکێتیی نیشتمانی و دایکی حاجی ڕەسوول وەسمانە.

ژیان[دەستکاری]

حەلیمە سۆفی مستەفا لە ساڵی ١٩٣٣ لە گوندی ماونان لە دۆڵی باڵەییانی ناوچەی باڵەکایەتی لە بنەماڵەیەکی چەوساوە و نەتەوەخواز لە دایک بوو. لە لاویدا ھاوسەرگیریی کرد و بوو بە دایکی کوڕێک و سێ کچ، کە کوڕەکەی حاجی ڕەسوول وەسمان کە بە حاجیی ملازم حەلیمە ناسراوە خۆی بوو بە پێشمەرگەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.[١]

لە ساڵی ١٩٧٧ لەگەڵ کوڕەکەی پەیوەندی لەگەڵ ھێزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات. لە ساڵی ١٩٧٨ لە دۆڵە کۆگە لەگەڵ جەلال تاڵەبانی دیدار دەکات و تاڵەبانی وەکوو یەکەمین ژنی چەکداری شاخ لە یەکێتی خەڵاتی دەکات. لە ساڵی ١٩٨٠یش وەکوو یەکێک لە چالاکترین پێشمەرگەکانی ھەرێمی حەوت لە لایەن تاڵەبان خەڵات دەکرێت. لە ساڵی ١٩٨١ ھەرێمی ١٤ و ھێزی کارۆخ پێکھێنراو کە ئەحمەد مەولوود فەرماندەری بوو. ھەرێمی ١٤ خۆی بە سێ کەرت دابەش کرابوو کە فەرماندەریی یەکێک لەو سێ کەرتە لەلایەن ئەحمەد مەولوود و جەلال تاڵەبانی بۆ ملازم حەلیم و حاجی ڕەسووڵ وەسمان دیاریکراو. لە ساڵی ١٩٨٥ ملازم حەلیم و حاجی ڕەسووڵ وەسمان گوازراون بۆ تیپی ٧٤ی باڵەک لە بناری قەندیل و دۆڵی باڵەییان، و لەورەدا لە چەندین شەڕی گرینگ وەکوو شەڕەکانی بایناون، کەڵەکی باڵەییان، مامەندە (کە پێ دەڵێن شەڕی حەوت ڕۆژە)، مەڵبەندی سێ، بێتواتە، سەرکردایەتی، ئاکۆیەتی، خۆشناوەتی و باڵەکایەتی بەشدارییان کرد، کە حاجی ڕەسووڵ وەسمان لە شەڕی بێتواتە بریندار بوو.[١]

مردن[دەستکاری]

ملازم حەلیمە لە ساڵی ١٩٨٨ نەخۆش بوو و دەست لە خەبات دەکیشێتەوە و چوو بۆ ھەولێر، لەورەدا تا ساڵی ١٩٩٢دا نەخۆشییەکەی چارەسەر نەکراو و لە ئاکامدا لەو ساڵە کۆچی دواییی کرد.[١]

ئەمانەش بیبینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]