محەممەد کوڕی شێرکۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

نەسرەدین ئەبوو عەبدوڵڵا محمد کوڕی ئەسەدەددین شێرکۆ ئەمیرێکی ئەییووبی کورد بوو لە حومس لە ساڵی ١١٧٩ تا ١١٨٦.

محەممەد کوڕی شێرکۆ
ئەمیری حومس
فەرمانڕەوایی١١٧٩–١١٨٦
پێشووکەس
جێگرموجاھید
ھاوسەرسیتەلشام
خانەداندەوڵەتی ئەییووبی
مردن٤ی ئازاری ١١٨٦
ئایینئیسلامی سوننە

سوڵتانی زەنگی نورەدین زەنگی لە ساڵی ١١٦٤دا ناوچەی حومسی بە شێرکۆ بەخشیبوو، دوای پێنج ساڵ لە کاتی مردنی شێرکۆ، نورەدین شارەکەی گرتەوە بەڵام دوای سەرکەوتنی لە شەڕی قۆچەکانی حەمە لە ساڵی ١١٧٥، سەلاحەدین حومسی بەخشی بە کوڕەکەی محەممەد کوڕی شێرکۆ. ھەروەھا پالمیرە و ڕەحبەشی پێبەخشی، سەلاحەدین ھێندە بە بەرزی بیری لە محمدی کوڕی شێرکۆ کردەوە کە لە ساڵی ١١٨٥ (٥٨١کۆچی) پلانی دانا کە ناوچەی ستراتیجی سەرەکی موسڵ لە باشووری کوردستان پێ بدات. بەڵام ھەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی شارەکە لە زەنگییەکان سەرکەوتوو نەبوو، ناچار بوو ھێزەکانی بکشێنێتەوە، بۆیە محەممەدی کوڕی شێرکۆ ھیچی وەرنەگرت.[١]

خێزان[دەستکاری]

محەممەدی کوڕی شێرکۆ لە خانەوادەیەکی کورد لە دایکبووە، لەگەڵ خوشکێکی سەلاحەدین ھاوسەرگیری کرد کە ئامۆزای یەکەمی خۆی بوو، کە بە سیتەلشام (‘خانمی شام’، واتە ناوی دیاریکراوی نەبوو) ناسرابوو. ناوی تەواوی سیتەلشام زوموررود خاتوون کچی نەجمەددین ئەییوب بوو. کاتێک ھاوسەرگیری لەگەڵ محەممەد کوڕی شێرکۆ کرد بێوەژنەکەی یەکێک لە فەرماندە سەربازییەکانی سەلاحەدین بوو بە ناوی لاجین، کە لەلایەن ئەوەوە کوڕێکی بە ناوی حوسامەدین عومەر کوڕی لاجین. سیتەلشام بە بەخشندەیی کارە خێرخوازییەکانی بەناوبانگ بوو. دیار نییە کە ئایا دایکی میراتگرەکەی موجاھید بووە یان نەبووە، بەڵام بەگشتی وا گریمانە دەکرێت کە دایکی نەبووە.

مردن[دەستکاری]

سەڵاحەدین لە ساڵی ١١٨٥ لە کاتی گەمارۆدانی مووسڵ نەخۆش کەوت و ناچار بوو پاشەکشە بکاتەوە بۆ ناو سووریا. لەگەڵ دەستپێکردنی ڕێکخستن بۆ جێنشینی خۆی، محەممەد کوڕی شێرکۆ دەرفەتێکی بینی بۆ فراوانکردنی ناوچەکانی. بەپەلە ڕۆیشت بۆ حومس و لەگەڵ ھەندێک کەسی دیار لە دیمەشق ڕێککەوتنی کرد بۆ ئەوەی لە ئەگەری مردنی سەلاحەدین شارەکەیان ڕادەستی ئەو بکەن.

بەڵام پێش ئەوەی ھیچ پلانێکی ئەو بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، محەممەد کوڕی شێرکۆ لە ٤ی ئازاری ١١٨٦ لە کتوپڕ لە حومس کۆچی دوایی کرد.[٢] وادیارە ھۆکاری مردنی خواردنەوەی زۆر بووە. لە حومس کوڕە سێزدە ساڵانەکەی مەلیک موجاھید ئەسەدەددین شێرکۆ دووەم شوێنی گرتەوە. بۆ جاری دووەم سیتەلشام بێوەژن بوو، ھاوسەرەکەی سیتەلشام زیاتر لە ٣٠ دوای ئەو لە ساڵی ١٢٢٠ (٦١٦ کۆچی) لە دیمەشق کۆچی دوایی کرد.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Hallikān, Ibn (1843). Ibn Khallikan's Biographical Dictionary (بە ئینگلیزی). Oriental Translation Fund of Great Britain and Ireland.
  2. ^ Humphreys, R. Stephen (1977-01-01). From Saladin to the Mongols: The Ayyubids of Damascus, 1193-1260 (بە ئینگلیزی). SUNY Press. ISBN 978-0-87395-263-7.