مەلیک موجاھید ئەسەدەددین شێرکۆ
ڕواڵەت
| موجاھید شێرکۆ | |
|---|---|
| میری حومس | |
پارێزگاری ڕەھبا. سەردەمی ئەیوبیەکان. مەقاماتی حەریری بەغدا (١٢٣٧). سمێڵ و ڕیشی سۆر ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەو بێگانەیە لەو خاکەی کە فەرمانڕەوای ئەکاتن.[١] | |
| ملک «شای» حومس و تەدموور و ڕەھبا و دەشتی شام | |
| فەرمانڕەوایی | ١١٨٦–١٢٤٠ |
| پێشوو | محەممەد کوڕی شێرکۆ |
| جێگر | مەنسوڕ ئیبراھیم |
| خانەدان | خانەدانی ئەییووبی |
| باوک | محەممەد کوڕی شێرکۆ |
| لەدایکبوون | ١١٧٣ |
| مردن | شوبات ١٢٣٠ (٥٦−٥٧ ساڵ ژیاوە) |
| ئایین | ئیسلام |
مەلیک موجاھید ئەسەدەددین شێرکۆ ئەمیرێکی ئەییووبی کورد بوو لە حومس لە ساڵانی ١١٨٦–١٢٤٠. کوڕی محەممەد کوڕی شێرکۆ نەوەی ئەسەدەددین شێرکۆ و ئامۆزای دووەمی سەلاحەدین بووە. ھەروەھا دۆمەینەکانی بریتی بوون لە تەدمور و ڕەحبە. موجاھید لە تەمەنی سێزدە ساڵیدا بوو بە ئەمیر کاتێک باوکی لە ٤ی ئازاری ١١٨٦ لە حومس بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو کۆچی دوایی کرد.[٢]
مردن
[دەستکاری]پێش ئەوەی موجاھید بتوانێت سوود لە دەستبەسەرداگرتنی دیمەشق وەربگرێت، لە شوباتی ١٢٤٠ (ڕەجەب ٦٣٧) کۆچی دوایی کرد. ئەو بۆ ماوەی ٥٤ ساڵێکی درێژ فەرمانڕەوایی حومسی کرد و لەم ماوەیەدا ڕەنگە حومس جێگیرترین دەوڵەتی ئەیوبی بووبێت. لە دوای ئەویش کوڕی مەنسوور ئیبراھیم شوێنی گرتەوە.[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Ettinghausen، Richard (١٩٧٧). Arab painting. New York: Rizzoli. لاپەڕە ١١٤–١١٥. ژپنک ٩٧٨-٠-٨٤٧٨-٠٠٨١-٠.
- ↑ Lane-Poole، Stanley (١٨٩٤). The Mohammedan Dynasties: Chronological and Genealogical Tables with Historical Introductions (بە ئینگلیزی). A. Constable.
- ↑ Khallikān، Ibn (١٨٦٨). Ibn Khallikan's Biographical Dictionary (بە ئینگلیزی). Oriental Translation Fund of Great Britain and Ireland.