محەممەد موکری (نووسەری باشوور)
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
محەممەد موکری (١٩٤٥ – ٥/٦ی ئایاری ٢٠١٢ا) ڕۆماننوس و وەرگێڕ و شانۆنامەنووس و شۆڕشگێڕی کورد بوو.
ژیان
[دەستکاری]لە ساڵی ١٩٤٣دا لە گەڕەکی قەڵای کەرکووک لە دایک بووە، خوێندنی دواناوەندی تەواو کردووە و ماوەی ٩ ساڵیش پێشمەرگەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە لە شاخ.
لەسەرەتای کارکردنی لە بواری ئەدەب و ڕاگەیاندندا، وەک ڕۆژنامەنووس کاری کردووە، پاشان وەک چیرۆکنووس ھاتۆتە مەیدانەکە و چەندین چیرۆکی نووسیوە، زیاتر لە چوار ڕۆمانی ھەیە و جێدەستیشی وەک ڕۆژنامەنووسێک دیار بووە.
محەممەد موکری چەندین گۆشە و وتاریشی لە ڕۆژنامەکاندا بڵاوکردۆتەوە، ماوەی ٤٠ ساڵیش سەرقاڵی نووسین بووە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا.
خەباتی سیاسیشی بەردەوام بووە و ماوەی ١٥ ساڵە لە شاری سلێمانی ژیا، موکری خێزاندار بوو و خاوەنی چوار کوڕ و کچێک بوو، دواکاریشی سەرقاڵی نووسینی ڕۆمانێک بووە، بەڵام مەرگ ڕێگەی نەدا و لە شەوی ٤/٥-٥-٢٠١٢ لە شاری سلێمانی بە نەخۆشیی دڵ کۆچی دوایی کرد.
بەرھەمەکان
[دەستکاری]موکری لە شاخ ڕۆمانێکی بەناونیشانی «سەگوەڕ» بڵاوکردۆتەوە، کە یەکەمین ڕۆمانی کوردی بووە کە بە زمانی ڕەخنە لەسەر شۆڕش نووسراوە.
- سەگوەڕ
- تۆڵە
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- مەراسیمێکی ڕێزلێنان بۆ محەممەد موکری ساز دەکرێت[بەستەری مردوو]، تۆڕی میدیایی خەڵک