محەممەد سادقی (ئەکتەر)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
محەممەد سادقی

لەدایکبوون٣٠ی ئایاری ١٩٥٧
تاران، ئێران
پیشەئەکتەر
کارە ناودارەکان
ولایت عشق

محەممەد سادقی (بە فارسی: محمد صادقی‎؛ لەدایکبووی ٣٠ی ئایاری ١٩٥٧ لە مەشھەد، ئێران)[١] ئەکتەرێکی ئێرانییە. لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا بڕوانامەی دبلۆمی وەرگرتووە و لە دوو بواری پیشەسازی خۆراک و میکانیکی مەکینەی کشتوکاڵی وەرگیراوە، بەڵام حەزی لە ھیچ کام لەو بوارانە نەبووە و بەپێچەوانەی ویستی خۆی بووە، بۆیە چووەتە دەرەوەی وڵات بۆ درێژەدان بە خوێندن. سادقی لە ئەمریکا لە زانکۆی ویلایەتی ویسکۆنسن بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا لە بواری زانستە پەیوەندییەکان و ھونەرەکانی پەیوەندی و پەیوەندییە جەماوەرییەکان بەدەست ھێناوە. ھەروەھا لە چەندین قوتابخانەی نواندن خوێندوویەتی لەوانە سەنفۆرد مایسنەر و لی شتراوس بێرگا بۆ تەواوکردنی خوێندن لە بەشی نواندن. ساڵی ١٩٩١ گەڕایەوە بۆ ئێران.[٢][٣]

زنجیرەکان[دەستکاری]

  • Reign of Love (2000)
  • The Green Star (2004)
  • Abraham: The Friend of God (2008)
  • Mokhtarnameh (2010–2011)

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ https://jamejamonline.ir (۱۳۹۹/۰۷/۲۶ - ۰۰:۳۳). "صادقی در گفتگو با جام جم آنلاین: مامون های دنیا عبرت بگیرند". fa (بە فارسی). Retrieved 2023-07-18. {{cite web}}: Check date values in: |date= (help); External link in |last= (help)
  2. ^ ". : Iranian Movie DataBase محمد صادقي :". www.sourehcinema.com. Retrieved 2023-07-18.
  3. ^ "محمد صادقي". web.archive.org. 2011-07-06. Retrieved 2023-07-18.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]