محەممەد ئەوراز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

شاخەوانێکی ناوداری کوردە.

ژیان[دەستکاری]

محەممەد ئەوراز، سالی ١٩٦٩ (بەرامبەر بە ١٣٤٨ی ھەتاوی) لە شاری نەغەدە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەدایک بووە و لە تەمەنی مێر منداڵییەوە دەستی بە وەرزشی شاخەوانی کرد. دوای بوون بە ئەندامی دەستەی شاخەوانی نەتەوەیی ئێران پێی داناوەتە سەر ژمارەیەکی زۆر لە چیا ھەرە بەرزەکانی جیھان و لە ناویاندا چیای ئێڤەرست، بەرزترین کێوی جیھان.

کۆچی دوایی[دەستکاری]

محەممەد ھەوراز سالی ١٣٨٢ی ھەتاوی، کاتێک لەگەل شاخەوانی کۆچکردووی کورد موقبیل ھونەرپەژوو دەچوو ھەتا کێوی گاشێربروومی وڵاتی پاکستان ببەزێنێت، کەوتە بن ڕەھێلەی ڕنووی بەفر و دوای چەندین رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەکانی پاکستان، لە ڕێکەوتی ٦ی ئەیلوولی ٢٠٠٣ گیانی لەدەست‌دا. تەرمەکەی گوازرایەوە بۆ نەغەدە و لە مەراسمێکی بەشکۆدا ئەسپەردەی خاکی نیشتمان کرا.