محەممەدڕەزا شەفیعی کەدکەنی
ڕواڵەت
ئەم وتارە ھەتیوە، چونکە ھیچ وتارێکی تر بەستەری پێی نەداوە. تکایە لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە بەستەرەکان بەم پەڕە ئاشنا بکە؛ بۆ پێشنیارەکان ئامرازی دۆزینەوەی بەستەر تاقی بکەرەوە. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |

محەممەد ڕەزا شەفیعی کەدکەنی (لەدایکبووی ١٩٣٩ لە گوندی کەدکەن لە خۆراسان) نووسەر، شاعر و وەرگێڕی ئێرانییە. ئەو بەڵگەنامەی دۆکتۆرای لە زانکۆی تاران لە سەر ئەدەبی فارسی وەرگرتووە. لە ئێستادا کەدکەنی مامۆستای ئەدەبی فارسییە لە زانکۆی تاران.[١]
بەرهەمەکان
[دەستکاری]دیوانە شێعرەکانی شەفیعی کەدکەنی، کە هەموویان بە زمانی فارسی و زۆربەی زۆریان بە شێوازی شێعری نوێ نووسراون، بریتین لە:[٢][٣]
- شینگێڕییەکانی سەوڵی کاشمەر
- دێڕێک لە دڵتەنگی
- غەزەل بۆ گوڵەبەڕۆژە
- ئەستێرەی خشۆک
- لە تاریفی کۆترەکاندا
- ورتەورتەکان
- شەوچڕین
- لە زمان گەڵاوە
- لە کۆڵانە سەوزەکانی نەیشابووردا
- وەکوو دار لە شەوی باراناویدا
- لە بوون و هۆنینەوە
- بۆنی جۆگەلەی موولیان
نموونەی شێعر
[دەستکاری]ئەگەر تۆ بێدەنگ بیت
کێ ھەیە ئیتر
کە بڵێت:
لێرە بوون
ئەو عاشقانەی کە دەیانویست زەوی،
بە ھەزار ڕەنگ بخەمڵینن
کە بڵێت:
چەندە مەست و شەیدا بوون ئەوان
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ https://web.archive.org/web/20060517171109/http://www.iran-daily.com/1384/2383/html/panorama.htm#s93186
- ↑ آیینهای برای صداها(هفت دفتر شعر)، شفیعی کدکنی، محمدرضا.انتشارات سخن، تهران: ۱۹۹۷
- ↑ هزاره دوم آهوی کوهی(پنج دفتر شعر)، شفیعی کدکنی، محمدرضا. چاپ پنجم، انتشارات سخن، تهران: ۲۰۰۹
| ئەم نووسەر، شاعیر یان شانۆنووس وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە محەممەدڕەزا شەفیعی کەدکەنی تێدایە.