بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مایسترۆ (فیلمی ٢٠٢٣)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مایسترۆ
سەرناوMaestro
بابەتی سەرەکیLeonard Bernstein
چەشنفیلمی ژیاننامەیی، دراما، LGBT-related film، فیلمی ڕۆمانسی
وڵاتی بنەڕەتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کەنەدا
زمانی سەرەکیزمانی ئینگلیزی
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
دەرھێنەربڕادلی کووپەر
سیناریۆنووسبڕادلی کووپەر، Josh Singer
بەڕێوەبەری وێنەگرتنMatthew Libatique
ئێدیتەرMichelle Tesoro
دیزاینەری جلوبەرگMark Bridges
ئاوازدانەرLeonard Bernstein
Make-up artistKay Georgiou، Kazu Hiro، Siân Grigg، Lori McCoy-Bell
بەرھەمھێنەرEmma Tillinger Koskoff، Kristie Macosko Krieger، تۆد فیلیپس، ماڕتن سکۆڕسێزی، ستیڤن سپیلبێرگ
دابەشکەرنێتفلیکس
Soundtrack releaseMaestro
شوێنی وێنەگرتنلۆس ئانجلەس، Tanglewood، نیوویۆرک، Ely Cathedral
ڕەنگفیلمی بە ڕەنگ
تۆماری پێداچوونەوە77/100، 78%
چەشنی بڵاوکردنەوەڤیدیۆ بەپێی داواکاری
ھەڵسەنگاندنی فیلم (EIRIN)PG12
ھەڵسەنگاندنی فیلم (FSK)FSK 12
هەڵسەنگاندنی ICAAبۆ منداڵانی خوار تەمەنی ١٢ ساڵ پێشنیار ناکرێت
ھەڵسەنگاندنی فیلم (MPA)R
Sound designerTom Ozanich، Dean A. Zupancic، Richard King
ھەڵسەنگاندنی IFCO15A

مایسترۆ (بە ئینگلیزی: Maestro) فیلمێکی درامی ژیاننامەییی ئەمریکییە لە ساڵی ٢٠٢٣ کە ناوەندی پەیوەندی نێوان ئاوازدانەری ئەمریکی لیۆنار بێرنشتاین و فێلیسیا مۆنتیالیگری ھاوسەرییەتی. لە دەرھێنانی برادلی کوپەرە و لە سیناریۆیەکەوە وەرگیراوە کە لەگەڵ جۆش سینگەر نووسیویەتی. لەلایەن ماڕتن سکۆڕسێزی و ستێڤن سپیلبێرگ و کوپەر و چەندانی ترەوە بەرھەم ھێنراوە. لەم فیلمەدا کاری مولیگان ڕۆڵی مۆنتیالیگری دەگێڕێت شانبەشانی کوپەر وەک بێرنشتاین؛ مات بۆمەر و مایا ھۆک و سارا سیلڤەرمان لە ڕۆڵی پاڵپشتدا دەردەکەون.

مایسترۆ بۆ یەکەمجار لە ٨٠ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ڤێنیز لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ نمایشکرا، کە تێیدا پاڵێوراو بوو بۆ خەڵاتی شێری زێڕین. بڕیار بوو فیلمەکە لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ بە شێوەیەکی سنووردار لە سینەماکان نمایش بکرێت، پێش ئەوەی لە ٢٠ی کانوونی دووەم لە نێتفلیکس پەخش بکرێت. لەلایەن ڕەخنەگرانەوە پێداچوونەوەی ئەرێنی وەرگرت.

کورتە

[دەستکاری]

لیۆنار بێرنشتاین، کە ڕێبەرێکی ئەمریکییە، عاشقی خانمەکتەری کۆستاریکی فێلیسیا مۆنتیالیگری دەبێت.

بەرھەمھێنان

[دەستکاری]

لە مانگی ئەیلوولی ٢٠٢٠دا، پڕۆژەکە ناوی Maestroی پێبەخشرا و کاری مولیگان پەیوەندی بە کاستی فیلمەکەوە کرد. ھەروەھا ڕاگەیەندرا کە لە بەھاری ساڵی ٢٠٢١ دەست بە وێنەگرتن دەکرێت[١] لە مانگی تشرینی یەکەمدا جێرمی سترۆنگ بەشداری لە کاستەکەدا کرد وەک جۆن گرون، بەڵام دواتر بەھۆی ناکۆکی لە خشتەی کارەکاندا وازی لە کاستەکە ھێنا.[٢][٣] لە مانگی ئازاری ٢٠٢٢، مات بۆمەر پەیوەندی بە کاستی فیلمەکەوە کرد.[٤] بۆمەر لە مانگی نیساندا پشتڕاست کرایەوە، ھەروەھا مایا ھۆک وەک کاستی فیلمەکە ڕاگەینرا.[٥] لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا، سارا سیلڤەرمان ڕاگەیەندرا کە ڕۆڵی شیرلی خوشکی بێرنشتاین دەگێڕێت.[٦] لە شوباتی ٢٠٢٣، مایکل ئوری ڕاگەیەندرا کە لە فیلمەکەدا بە ڕۆڵی جیرۆم ڕۆبینز بەشداری دەکات.[٧] لە مانگی نیسانی ٢٠٢٣دا ھەواڵێک بڵاوکرایەوە کە میریام شۆر بەشێک بووە لە کاستی فیلمەکە.

وێنەگرتن

[دەستکاری]

بڕیار بوو لە ٥ی نیسانی ٢٠٢١ لە لۆس ئەنجلۆس دەست بە وێنەگرتنی فیلمەکە بکرێت؛[٨] بەڵام لەبری ئەوە لە مانگی ئایاری ٢٠٢٢ دەستی پێکرد.[٥][٩] بەرھەمھێنان لە تانگلوود لە نێوان ٢١ و ٢٦ی ئایار[١٠] و لە شاری نیویۆرک ڕوویدا. ھەروەھا وێنەگرتن لە کاتدراڵی ئیلی لە ئینگلتەرا لە نێوان ٢٠ بۆ ٢٢ی تشرینی یەکەم ئەنجامدرا.

بۆکس ئۆفیس

[دەستکاری]

ھەرچەندە نێتفلێکس بە ئاشکرا داھاتی بۆکس ئۆفیسەکان ڕاناگەیەنێت، بەڵام ئیندی وایر خەمڵاندنی کردووە کە فیلمەکە لە کۆتایی ھەفتەی یەکەمی فیلمەکەدا نزیکەی ٢٠٠ ھەزار دۆلاری لە ھەشت سینەمادا بەدەستھێناوە (و بە گشتی ٣٠٠ ھەزار دۆلار لە چوارچێوەی پێنج ڕۆژەی جەژنی سوپاسگوزاریدا)، ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی کە فیلمەکە سەرکەوتووترین یەکەم دەرکەوتن بێت بۆ کۆمپانیاکە لانیکەم لە ساڵی ٢٠١٩ەوە.[١١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Fleming، Mike Jr. (٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٠). «Bradley Cooper Sets Carey Mulligan to Play Leonard Bernstein's Wife Felicia in Netflix Film Maestro». Deadline Hollywood. لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  2. ^ Fleming، Mike Jr. (١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠). «Succession's Jeremy Strong to Play Biographer John Gruen in Bradley Cooper's Leonard Bernstein Maestro at Netflix». Deadline Hollywood. لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  3. ^ Paiella، Gabriella (٢١ی شوباتی ٢٠٢٣). «Jeremy Strong Will Never Break». GQ. لە ٢٠ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  4. ^ Kroll، Justin (١٥ی ئازاری ٢٠٢٢). «Matt Bomer in Talks to Join Bradley Cooper's Leonard Bernstein Pic Maestro At Netflix». Deadline Hollywood. لە ١٥ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  5. ^ ئ ا Kit، Borys (٢٨ی نیسانی ٢٠٢٢). «Maya Hawke Joins Bradley Cooper's Leonard Bernstein Biopic Maestro (Exclusive)». The Hollywood Reporter. لە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.Kit, Borys (April 28, 2022). ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref>ی ھەڵە؛ ناوی «April2022» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا
  6. ^ Kroll، Justin (٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢). «Sarah Silverman Joins Bradley Cooper's Maestro At Netflix». Deadline Hollywood. لە ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  7. ^ Nash، Tammye (٧ی شوباتی ٢٠٢٣). «Resource Center announces Michael Urie as special guest emcee for Toast to Life 80s Icons». Dallas Voice. لە ١٠ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  8. ^ «Maestro». Production List. ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠. لە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  9. ^ Sharf، Zack (٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢). «Bradley Cooper Confirms A Star Is Born Directorial Follow-Up Maestro Starts Filming in May». Variety. لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  10. ^ «Maestro Casting 1940s and 1980s Scene». Project Casting. لە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  11. ^ Brueggemann، Tom (September 2, 2023). «In the Hunger Games of Box Office, Napoleon and Wish Fall Short of #1 on a Holiday Weekend». IndieWire. لە November 26, 2023 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)


بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]