ماڵی پارە
ماڵی پارە | |
---|---|
![]() لۆگۆی دەستپێکی وەرزی یەکەم و دووەم | |
چەشن | |
دانەر | ئالێکس پینا |
ئەکتەران |
|
بابەتی مۆسیقای ئاوازدانەر | مانێل سانتیستێبان |
بابەتی کردنەوە | "My Life Is Going On" لەلایەن کێسیلیا کڕوڵ |
ئاوازدانەر(ان) |
|
وڵاتی بەرھەمھێنەر | ئیسپانیا |
زمان | ئیسپانی |
ژمارەی وەرزەکان | ٢ (٤ بەش)[a] |
ژمارەی ئەڵقەکان | ٣١ |
بەرھەمھێنان | |
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر |
|
مۆنتاژ |
|
شوێنەکانی تۆمارکردن |
|
وێنەگر | میگێ ئۆمۆیدۆ |
کامێرا | کامێرای تاک |
ماوەی پەخش | ٦٧–٧٧ خولاک (Antena 3) ٤١–٥٩ خولەک (نێتفلیکس) |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر |
|
دابەشکەر | نێتفلیکس |
پەخش | |
کەناڵ |
|
فۆرماتی وێنە | ١٠٨٠ پیکسڵ (١٦:٩ HDTV)
|
فۆرماتی دەنگ | 5.1 surround sound |
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن | ٢ی ئایاری ٢٠١٧ | – ئێستا
گرێدان بۆ دەرەوە | |
ماڵپەڕی فەرمی |
ماڵی پارە یان تاڵانی پارە (بە ئیسپانی: La casa de papel، لاکاسا دێ پەپێل بە واتای ماڵی پارە) زنجیرەیەکی تەلەڤزیۆنی تاوانی درامی دزی ئیسپانییە کە لەلایەن ئەلێکس پیناوە دروستکراوە. زنجیرەکە باسی دوو دزی درێژ ئەکات کە لەلایەن پڕۆفیسۆر (ئەلڤارۆ مۆرتی) وە سەرپەرشتی ئەکرێت، یەکیان لە Royal Mint ی ئیسپانیا، وە یەکیان لە بانکی ئیسپانیا. زنجیرەکە لەسەرەتادا مەبست بوو کە دیاریکراو بێت و لە دوو وەرزدا باس بکرێت. ١٥ ئەڵقەی پەخشکرا لە تۆڕی ئیسپانی Antena 3 لە ٢ی ئایاری ٢٠١٧ بۆ ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧. نێتفلیکس مافی پەخشی جیھانی وەرگرت لە کۆتایی ٢٠١٧. زنجیرەکە بڕدرا بۆ ٢٢ ئەڵقەی کورتر و بڵاوکرایەوە، دەستپێکردن لە وەرزی یەکەم لە ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧، پاشان وەرزی دووەم لە ٦ی نیسانی ٢٠١٨. لە نیسانی ٢٠١٨، نێتفلیکس زنجیرەکەی نوێکردەوە بە بودجەیەکی زیاتر بۆ کۆی ١٦ ئەڵقە. وەرزی سێھەم، بە ھەشت ئەڵقە، کە لە ١٩ی تەممووزی ٢٠١٩ بڵاوکرایەوە. وەرزی چوارەم، بە ھەشت ئەڵقە، لە ٣ی نیسانی ٢٠٢٠ بڵاوکرایەوە. دۆکیومێنتارییەک کە بەرھەمھێنەر و کاستەکەی تێدابوو لە نێتفلیکس پریمیەر کرا لە ھەمان ڕۆژدا، بەناوی تاڵانی پارە: دیاردەکە (بە ئیسپانی: La casa de papel: El Fenómeno). لە تەممووزی ٢٠٢٠، نێتفلیکس زنجیرەکەی نوێکردەوە بۆ وەرزی پێنجەم و کۆتای.
زنجیرەکە لە مەدرید، ئیسپانیا وێنەگیراوە. زۆرینەی وەرزی ٣ و ٤ لە پاناما، تایلەند، و ئیتاڵیا (فڵۆرێنس) وێنەگیراوە. خوێندەوەی چیرۆکەکە وەک کاتی ڕاستییە و پشت بە فلاشباک، کات تێپەڕاندن، ھاندەری شاراوەی کارەکتەرەکان، وە حەکایەت خوێنێکی باوەڕپێنەکراو بۆ ئاڵۆزی. زنجیرەکە جۆری دزییە کە لە ڕووی ئافرەتێک، تۆکیۆ (ئورسولا کۆربێرۆ) وە باس ئەکرێت، وە ھەبوونی ناسنامەیەکی ئیسپانی بەھێز، کە داینامیکە کاریگەرەکان ئەبن بە تاوانێکی ستراتیجی تەواو.
زنجیرەکە چەندەھا خەڵاتی وەرگرتووە وەک باشترین زنجیرەی درامی لە ٤٦ەم خەڵاتەکانی ئێمی، وە سەرنجی باشی ڕەخنەگران بۆ چیرۆکە کارامە و ئاڵۆزەکەی، درامای پەیوەندی نێوان کەسەکان، دەرھێنان، وە بۆ ھەوڵدان بۆ پێشخستنی تەلەڤزیۆنی ئیسپانی. گۆرانی دژە فاشستی ئیتاڵی "بێلا چاو،" کە چەندەھا جار پە زنجیرەکەدا لێئەدرێت، ناوبانگی دەرکرد لە ئەوروپا لە ھاوینی ٢٠١٨. لە ٢٠١٨ دا، بوو بە زۆرترین زنجیرەی بینراوی بیانی وە بە یەکێک لە زنجیرە زۆر بینراوەکان لە نێتفلیکس،[٤] وە دەنگدانەوەیەکی گەورە لە بینەرانی ئەوروپا و جیھانی لاتین.
چیرۆک[دەستکاری]
لە مەدرید، پیاوێکی نەناسراو بەناوی «El Professor» یان «مامۆستا» گرووپێک دروست ئەکات کە پێکدێت لە ھەشت کەس، کە ناوی شار وەک ناوە نھێنییەکانیان ھەڵئەبژێرن، بۆ دواکەوتنی پلاێک کە پێکدێت لە چوونە ناو Royal Mint ی ئیسپانیا، وە ھەڵھاتن بە €2.4 بلیۆن. دوای بە دیل گرتنی ٦٧ کەس لەناو بانکەکە، تیمەکە پلان دائەنێن بۆ مانەوە بۆ ١١ ڕۆژ بۆ چاپکردنی پارە کاتێک ڕووبەڕووی ھێزەکانی پۆلیس ئەبنەوە. دوای دزییەکی سەرکەووتوو، گرووپەکە خۆیان ئەشارنەوە و خۆیان ئەدۆزنەوە لە ئامادەبوون بۆ دزییەکی تر، ئەمجارەیان لە بانکی ئیسپانیا، کە دووبارە مامەڵە لەگەڵ بە دیل گیراو و پۆلیس ئەکەن.
کەسایەتی و ئەکتەرەکان[٥][دەستکاری]
- ئالڤارۆ مۆرتێ بە ڕۆڵی پڕۆفیسۆر، سیرگیۆ مارکینا
- ئورسولا کۆربێرۆ بە ڕۆڵی تۆکیۆ
- ئیتزیار ئیتونۆ بە ۆڕڵی لێکۆڵەری پۆلیس راکێڵ مۆریلۆ
- ئەلبا فلۆریس بە ڕۆڵی نیرۆبی
- پاکۆ توس بە ڕۆڵی مۆسکۆ
- میگێڵ ھێران بە ڕۆڵی ریۆ
- پێدرۆ ئەلۆنسۆ بە ڕۆڵی بەرلین
- خایمێ لۆرێنتێ بە ڕۆڵی دێنڤەر[٦]
- دارکۆ بێریک بە ڕۆڵی ھێلسنکی
- ڕۆبرتۆ گارسیا بە ڕۆڵی ئۆسلۆ
- کیتی ماڤەر بە ڕۆڵی Mariví دایکی لێکۆڵەر راکێڵ
- ئانریکوێ ئارسێ بە ڕۆڵی ئارتۆرۆ ڕۆمان
- ماریا پێدرازا بە ڕۆڵی ئەلیسۆن پارکەر
- ئانا گراس بە ڕۆڵی مرسیدس
- فرناندۆ سۆتۆ بە ڕۆڵی ئەنخێل
- خوان فرناندیز بە ڕۆڵی عەقید برییتۆ
- فران مۆرجیلۆ بە ڕۆڵی پابلۆ
- ئێتێرا سێبۆ بە ڕۆڵی مۆنیکا گاستێمیدی
- کلارا ئەلڤارادۆ بە ڕۆڵی Ariadna
- لوکا پیرۆس بە ڕۆڵی مارسیلیا
ئەڵقەکان[دەستکاری]
ئەڵقەکە | ناونیشانی ئەڵقەکە | دەرھێنان | ڕێکەوتی دەرچوون | ژمارەی بینەرانی ناو ئیسپانیا (میلیۆن) |
---|---|---|---|---|
١ | "Efectuar lo acordado (Do as Planned)" | Jesús Colmenar | ٢ی ئایاری ٢٠١٧ | ٤٫٠٩٠ (٢٥٫١٪) |
٢ | "Imprudencias letales (Lethal Imprudences)" | Miguel Ángel Vivas | ٩ی ئایاری ٢٠١٧ | ٣٫٠٤١ (١٨٫٤٪) |
٣ | "Error al disparar (Misfire)" | Francisco Fernandes | ١٦ی ئایاری ٢٠١٧ | ٢٫٦٤٦ (١٥٫٧٪) |
٤ | "Caballo de Troya (Trojan Horse)" | Alejandro Bazzano | ٢٣ی ئایاری ٢٠١٧ | ٢٫٦٥٥ (١٢٫٧٪) |
٥ | "El día de la marmota (Groundhog Day)" | Jesús Colmenar | ٣٠ی ئایاری ٢٠١٧ | ٢٫٣٦٦ (١٤٫٧٪) |
٦ | "La cálida Guerra Fría (The Hot Cold War)" | Miguel Ángel Vivas | ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٧ | ٢٫٤٧٤ (١٥٫٥٪) |
٧ | "Refrigerada inestabilidad (Cool Instability)" | Álex Rodrigo | ١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٧ | ٢٫٤٢٠ (١٥٫٥٪) |
٨ | "Tú lo has buscado (You Asked for It)" | Alejandro Bazzano | ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠١٧ | ٢٫١٠٤ (١٣٫٧٪) |
٩ | "El que la sigue la consigue (Who Dares Wins)" | Jesús Colmenar | ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧ | ٢٫٢٠٠ (١٤٫٧٪) |
١٠ | "Se acabaron las máscaras (Masked No Longer)" | Álex Rodrigo | ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ | ١٫٩٩٥ (١٢٫٩٪) |
١١ | "La cabeza del plan (The Head of the Plan)" | Alejandro Bazzano | ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ | ١٫٧٣٧ (١٠٫٧٪) |
١٢ | "Cuestión de eficacia (A Matter of Efficiency)" | Javier Quintas | ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ | ١٫٥٧١ (١٠٫٤٪) |
١٣ | "¿Qué hemos hecho? (What Have We Done?)" | Jesús Colmenar & Alex Rodrigo | ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ | ١٫٥٣٩ (١٠٫٤٪) |
١٤ | "A contrarreloj (Against the Clock)" | Alejandro Bazzano | ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ | ١٫٤٨٧ (٩٫٨٪) |
١٥ | "Bella ciao (Bye Beautiful)" | Jesús Colmenar & Alex Rodrigo | ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ | ١٫٧٩٨ (١٢٫١٪) |
دەرھێنان لەسەر نێتفلیکس[دەستکاری]
نێتفلیکس مافی پەخشکردنی وەرزی یەکەمی لە زنجیرەکە وەرگرت و پاشان لە ٢٠ کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ دەستی بە پەخشکردن کرد.
وە بۆ ئەوەی لەگەڵ سەرسامبووە نێودەوڵەتییەکاندا بگونجێت، ماوەی زنجیرەکان بۆ ٤٠-٥٠ خولەک کەمکرایەوە، و بۆ ژمارەی زنجیرەکانیش پشت بە ١٣ زنجیرە یان ١٥ زنجیرە بە لایەنی زۆرەوە بۆ وەرزەکە بەسترا، ئەوەش شایەنی باسە کە وەرزی دووەمی زنجیرەکە لە ٦ی نیسانی ٢٠١٨ پەخشکرا. وەرزی سێھەم ساڵی ٢٠١٩ پەخشکرا. وەرزی چوارەمی زنجیرەکە، لە ڕۆژی ٣ نیسانی ٢٠٢٠ پەخشکرا.
ئەڵقەکان[دەستکاری]
وەرز | ئەڵقەکان | پەخشی ڕەسەن | |||
---|---|---|---|---|---|
یەکەم پەخش | کۆتا پەخش | ||||
1 | ٢٣ | ٩ | ٢ی ئایاری ٢٠١٧ | ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧ | |
٦ | ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ | ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ | |||
٨ | ١٩ی تەممووزی ٢٠١٩ |
وەرزی ١ (٢٠١٧–٢٠١٩)[دەستکاری]
ژ. | ناونیشان | ناونیشان بە کوردی | دەرھێندراو لەلایەن | نووسراو لەلایەن | ڕێکەوتی بڵاوکردنەوەی ڕەسەن | |||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
بەشی ٣ | ||||||||||||
١٦ | "Hemos vuelto" | "گەڕاینەوە" | Jesús Colmenar | ئالێکس پینا, Javier Gómez Santander | ١٩ی تەممووزی ٢٠١٩ | |||||||
دوای زیاتر لە دوو ساڵ لە تاڵانییەکە ئارتۆرۆ لێدوان بۆ ئاپوورەیەکی گەورە دەربارەی سزادان بەسەر ئەندامە ھەڵاتووەکانی چەتەکان دەدات کە ئەو و بارمتەکانی تریان بەھەمان شێوەی "تیرۆرستەکان" لە داڕشتگەی پارەکەدا گرتبوون. لە ھەمان کاتدا، تۆکیۆ و ڕیۆ ڕاگوێزرابوون بۆ گونا یالا، پەنەما، نایرۆبی و ھێلسینکی بۆ لا پامپا، ئەرژەنتین، و دێنڤەر، مۆنیکا و مناڵەکەشی بۆ جاڤا، ئەندەنووسیا. پێویستیی تۆکیۆ بۆ گۆڕانی دیمەنێک وای کرد تۆکیۆ ڕیۆ لە گونا یالا بەرەو شار بەجێ بھێڵێت. کە بەجێی ھێشت، ڕیۆ یەک لە دوو تەلەفۆنەکەی پێدا چونکە ئاوا ھێشتا دەتوانن پەیوەندی ببەستن، ڕیۆ ئەو تەلەفۆنانەی لە بازاڕی ڕەش لە کازابلانکا لە داواکردنێکی لیبیی تۆمارنەکراو کڕیبوو. سێ ڕۆژ دواتر، ھەردووکیان مۆبایلەکان بەکاردەھێنن، وە ڕاستەوخۆ شەپۆلەکانیان لەلایەن ئینتەرپولەوە دۆزرانەوە. پۆلیسە پەنەمایییەکان داو بۆ ڕیۆ دانێن و دەستگیری دەکەن، بەڵام تۆکیۆ ھەڵدێت. بە بەکارھێنانی ھێڵێکی پارێزراو پەیوەندی بە پرۆفیسۆرەوە دەکات و دەگوێزرێتەوە بۆ تایلەند ئەو شوێنەی چاویان بە یەک کەوت. لە ھەمان کاتدا، ڕیۆ ئەشکەنجە دەدرا. پرۆفیسۆر، لەگەڵ ڕاکێل، بەیەکەوە دەستەکە دەگەڕێننەوە تا ڕیۆ ڕزگار بکەن. پرۆفیسۆر پشت بە سێ ئەندامی نوێ بۆناو دەستەکە دەبەستێ و دەست بە پلاندانانی ھێرشبردن بۆ سەر بانکی ئیسپانیا دەکات. | ||||||||||||
١٧ | "Aikido" | "ئایکیدۆ" | Jesús Colmenar | ئالێکس پینا, Javier Gómez Santander, Juan Salvador López, Luis Moya, Alberto Úcar, David Barrocal | ١٩ی تەممووزی ٢٠١٩ | |||||||
١٨ | "48 metros bajo el suelo" | "٤٨ مەتر لەژێر زەوی" | Jesús Colmenar | ئالێکس پینا, Javier Gómez Santander, Juan Salvador López, Luis Moya | ١٩ی تەممووزی ٢٠١٩ | |||||||
١٩ | "Bum, bum, ciao" | "بووم، بووم، چاوۆ" | Koldo Serra | Javier Gómez Santander, ئالێکس پینا, Juan Salvador López, Luis Moya, Esther Martínez Lobato | ١٩ی تەممووزی ٢٠١٩ | |||||||
٢٠ | "Las cajas rojas" | "سندووقە سوورەکان" | Koldo Serra | Javier Gómez Santander, ئالێکس پینا, Juan Salvador López, Luis Moya | ١٩ی تەممووزی ٢٠١٩ | |||||||
٢١ | "Todo pareció insignificante" | "ھەمووشتێک بێبایەخ دیار بوو" | Álex Rodrigo | Javier Gómez Santander, ئالێکس پینا, Juan Salvador López, Luis Moya, Ana Boyero | ١٩ی تەممووزی ٢٠١٩ | |||||||
٢٢ | "Pequeñas vacaciones" | "پشووی خێرا" | Álex Rodrigo | Javier Gómez Santander, ئالێکس پینا, Almudena Ramírez-Pantanella, Ana Boyero, Juan Salvador López, Luis Moya | ١٩ی تەممووزی ٢٠١٩ | |||||||
٢٣ | "La deriva" | "وێڵ" | Jesús Colmenar | Javier Gómez Santander, ئالێکس پینا, Almudena Ramírez-Pantanella, Emilio Díez, Luis Moya | ١٩ی تەممووزی ٢٠١٩ |
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی
<ref>
ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەریnytimes_190719
نەدراوە - ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی
<ref>
ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەریhaaretz_180807
نەدراوە - ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی
<ref>
ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەریantenacast
نەدراوە - ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی
<ref>
ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەریnewstatesman_180824
نەدراوە - ^ Money Heist (TV Series 2017– )، لە ڕێکەوتی ٣٠ی ئایاری ٢٠١٨ ھێنراوە
- ^ "مارسیلو یستقبل الشهیر خایمي لورینتي لوبیز دنفر بطل مسلسل لا کاسا دو باییل فی فالدیبیباس." (بە زمانی عەرەبیی جەزائیری).
بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]
ھەڵەی ژێدەرەکان: <ref>
tags exist for a group named "lower-alpha", but no corresponding <references group="lower-alpha"/>
tag was found