ماوکڵی ڕۆڵەی دارستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

ماوکڵی ڕۆڵەی دارستان (بەژاپۆنی:ジャングルブック 少年モーグリ) و(بە ئینگلیزی: Jungle Book Shonen Mowgli)زنجیرەیەکی وێنەی دۆبڵاژە(ئەنیمێ)لەدەرھێنانی فومیو کورۆکادۆ (Fumio Kurokawa) ونووسەر كيميۆ یابۆكی (Kimio Yabuki).زنجیرەکە لەڕۆمانێکی بەناوبانگ بەناوی پەرتوکی دارستان لەساڵی ١٩٨٩ بەرھەم ھاتوە لە ٥٢ زنجیرە پىک ھاتوە کە ھەمووی دۆبلاژکراوە بۆ کوردی.

چیرۆکەکە[دەستکاری]

سەرکێشیەکانی مێرمنداڵ ماوکڵی لەوەوە دەست پێدەکات کاتێک پڵنگێکی ڕەش لەگەڵ ورچێکی ھاوڕێی ماوکڵیان پەروەردەکردوە و گەورەیان کردوە لەگەڵ کۆمەڵێک لە بێچوە گورگ .

بەم شێوەیە ماوکڵی گەورە بوو وە گونجا لەو ژینگە دارستانیەی کە تێیدا گەورە ببوو،دەیتوانی بەزمانی گورگەکان بدوێ و لێیان تێبگات.

بەڵام ڕۆژێک دارستانەکە گڕی گرت و ماوکڵی و سەرجەم ئاژەڵان ڕایان کرد بۆ ناوچەی ڕووبار ،لەڕێگا پڵنگی توندڕەو (شێریخان)ڕووبەڕوویان بویەوە،وە داوای بەدەستەوە دانی ماوکڵی لێ کردن لەبەر ئەوەی ئەو ڕقی لە مرۆڤ دەبویەوە،بەڵام باوکی ماوکڵی کە گورگێک بوو ڕوبەڕوی وەستاو داواکەی ڕەت کردەوە،بەڵام لەم ڕوبەڕوبونەوەیە باوکی ماوکڵی شکستی خوارد و مرد وە ماوکڵی و ھاوڕێکانی نەیانتوانی ھیچ بکەن،لەوەوە رقی ماوکڵی بەرامبەر شێریخان درووست بوو وە ھەوڵی تۆلە سەندنەوەی دەدا،دواجار بڕیاڕ دەدات بگەڕێتەوە گوندەکەی نزیک دارستان و لەگەڵ کچێکی ئادەمیزاد بژێت.

  • ئەلیکساندەر (باوکی ماوکڵی گورگ)
مێردی لوریە وە باوکی ئاگڕۆ و سورایە لەگەڵ لوری خێزانی بەیەکەوە ماوکڵیان گەورەکردوە و پاراستنیتیان لەدەستی شێریخان کە پێشەوای دارستانە.
  • لوری (دایکی ماوکڵی گورگ)
ژنی ئەلبکساندەرە وە دایکی ئاگڕۆ و سورایە ،ماوکڵی گەورەکرد دوای مردنی مێردەکەی لەلایان شێریخانەوە.
  • ئاگڕۆ(برای ماوکڵی گورگ)
  • سورا (برای ماوکڵی گورگ)
  • ئەکیڵا(گورگە پیرەکە)
  • سێمێلیۆن (گورگەو باوکی لالایە)
  • ساندا (دێرەگورگێکە لەناوچەی سێمێلیۆن )
  • باگێڕا(پڵنگی ڕەش)
  • پالۆ (ورچەکە)
  • كا (مارەگەورەکە)
  • چیڵ (باڵندە)
  • ماوكڵی (کوڕە مرۆقەکە)
  • شێريخان (پڵنگە دڕندەکە)
  • تاباكی
  • كيچی (بێچوە پاندا)
  • باكۆس (گورگە قەڵەوەکە)
  • بێنتۆ (گورگە ھارەکە)
  • لوگۆ(مەیمونەکە)
  • لالا (گورگ)
  • هارتی (فيل)
  • ميشۆ (کچە مرۆڤیەکە)
  • ڕيكی
  • ليندا (بەخێوکەری باگێڕا)
  • كيشمی (پیاوی گوندەکە)
  • چێنک (ژنی گوندەکە)
  • جاكۆ(ڕاوچیە خراپەکە)
  • جۆن (مامۆستای جاكۆ)

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]