مامی مادیۆر بۆیی
ڕواڵەت
مامی مادیۆر بۆیی | |
---|---|
بە فەرەنسی: Mame Madior Boye | |
لەدایکبوون | Saint-Louis، سێنیگال | ٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٠
پیشە | سیاسەتوان |
پۆستەکان | Prime Minister of Senegal |
پەروەردە | Université Cheikh Anta Diop |
ئەندامی حیزبی | Senegalese Democratic Party |
ئایین | ئیسلام |
مامی مادیۆر بۆیی (Mame Madior Boye؛ لەدایکبووی ١٩٤٠)[١] کەسایەتی ژنە سیاسەتوانی سەنیگالییە، ئەو لە ماوەی ٣ی ئازاری ٢٠٠١ تاوەکوو ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٢ لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی سەنیگال بوو، ئەو یەکەم ژنی وڵاتەکەیەتی کە ئەو پۆستەی وەرگرتبێت.[٢] بۆیی ئەندامی پارتی دیموکراتی سەنیگالە.
ژیان
[دەستکاری]بۆیی لە خێزانێکی پارێزەر لە دایکبوو، هەروەک سێ براکەی ئەویش بەشی پارێزەری تەواوکرد لە داکار و پاریس.[٣] ئەو لە بەشی یاسا و ئابووری زانکۆی داکار دەستی بە خوێندن کرد، پاشان بۆ تەواوکردنی خوێندنەکەی چووە پاریس بۆ مەشقکردن لە سەنتەری نیشتمانی بۆ خوێندنی یاسا، ئەمەش تا ساڵای ١٩٦٩ درێژەی هەبوو.[٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ "Mame Madior Boye", Jeune Afrique, August 13, 2007 .
- ^ «Mame Madior Boye – Jeune Afrique». JeuneAfrique.com (بە فەرەنسی). ١٠ی ئابی ٢٠٠٧. لە ١ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Boye, Mame Madior». Oxford African American Studies Center (بە ئینگلیزی). doi:10.1093/acref/9780195301731.001.0001/acref-9780195301731-e-48467. لە ١ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Portrait de Mme Mame Madior Boye | Centre d'Informations et de Documentation sur les Institutions et la Gouvernance». www.dri.gouv.sn. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مامی مادیۆر بۆیی تێدایە. |