مافی ژنان مافی مرۆڤە
ڕواڵەت
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|

مافی ژنان مافی مرۆڤە (بە ئینگلیزی: Women's rights are human rights) دەستەواژەیەکە کە بزووتنەوە فێمینیستەکان بەکاری دەھێنن. ئەم دەستەواژەیە بۆ یەکەمجار لە ساڵانی ١٩٨٠و ١٩٩٠ بەکارھاتووە و کاتێک زۆر بەناوبانگ بووە کە ھیلاری کڵینتن، خانمی یەکەمی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە ٥ی ئەیلوولی ساڵی ١٩٩٥ لە نێوان وتارەکەیدا لە کۆنفرانسی جیھانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پەکین بەکاری ھێنا.[١] کڵینتن لەم وتارەدا ھەوڵیدا پەیوەندییەکی نزیک لە نێوان مافی ژنان و مافی مرۆڤدا دروست بکات و لە بنەڕەتدا دەستەواژەیەکی درێژتر و دوولایەنەی بەکارھێنا: «مافەکانی مرۆڤ مافەکانی ژنانە و مافەکانی ژنان مافەکانی مرۆڤە».
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Fester، Gertrude (ی ی 1994). «Women's Rights Are Human Rights». Agenda: Empowering Women for Gender Equity (بە ئینگلیزی) (20): ٧٦–٧٩. doi:١٠.٢٣٠٧/٤٠٦٥٨٧٤. ISSN ١٠١٣-٠٩٥٠. لە ١٤ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=(یارمەتی)
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە مافی ژنان مافی مرۆڤە تێدایە.