ماری لویز کۆلێرۆ پریکا
ڕواڵەت
| ماری لویز کۆلێرۆ پریکا | |
|---|---|
| بە ئینگلیزی: Marie Louise Coleiro Preca | |
| لەدایکبوون | ٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٥٨ قۆرمی، ماڵتا |
| ھاوسەر | Edgar Preca |
| پیشە | سیاسەتوان |
| شوێنی کارکردن | نەتەوە یەکگرتووەکان |
| پۆستەکان | President of Malta، Member of the House of Representatives of Malta، substitute member of the Parliamentary Assembly of the Council of Europe |
| پەروەردە | University of Malta |
| ئەندامی حیزبی | پارتی کرێکاران |
| ئایین | کاسۆلیکی |
ماری لویز کۆلێرۆ پریکا (Marie-Louise Coleiro Preca؛ لە دایکبووی ٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٥٨) کەسایەتی ژنە سیاسەتوانی ماڵتاییە. ئەو لە ماوەی ٤ی نیسانی ٢٠١٤ بۆ ٤ی نیسانی ٢٠١٩ بووە نۆیەمین سەرۆکی ماڵتا. بەر لەو پۆستەش ئەوا ناوبراو وەزیری خێزان و کۆمەڵایەتی بووە لە ماوەی ١١ی ئازاری ٢٠١٣ هەتاوەکوو ٢٩ی ئازاری ٢٠١٤.
ماری لە ماوەی ساڵانی ١٩٩٨ بۆ ٢٠١٤، لە چەند خوولێکدا وەک کاندیدی حیزبی کرێکاران بووە ئەندام لە پەرلەمانی ماڵتا.[١] ماری لە زانکۆی ماڵتا بەشی یاسا و خوێندنە مرۆڤایەتییەکانی خوێند.[٢]
ماری ئەندامە لە ئەنجومەنی ژنانی سەرکردەی جیهان، کە ئەم ئەنجومەنە ئەو ژنانەی لەخۆی کۆکردۆتەوە کە لە پلەی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران بوون لە وڵاتانی جیهان.[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «PL motion calls for setting up of permanent committee for family affairs». Malta Independent. ٢٦ی ئازاری ٢٠١١. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی ئازاری ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی نیسانی ٢٠١١ ھێنراوە.
- ↑ «Office of the President». Pfws.org.mt. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی شوباتی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ↑ «Marie-Louise Coleiro Preca». Council of Women World Leaders (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە ماری لویز کۆلێرۆ پریکا تێدایە.