بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ماریا داس نیڤیس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ماریا داس نیڤیس
لەدایکبوون (١٩٥٨-٠١-٠١) ١ی کانوونی دووەمی ١٩٥٨ (تەمەن ٦٦ ساڵ)
Portuguese São Tomé and Príncipe، ساوتۆمێ و پرینسیپی
پیشەسیاسەتوان
پۆستەکانPrime Minister of São Tomé and Príncipe
ئەندامی حیزبیMovement for the Liberation of São Tomé and Príncipe/Social Democratic Party

ماریا داس نیڤیس (Maria das Neves؛ لە دایکبووی ١٩٥٨) کەسایەتی ژنە سیاسەتوانی ساوتۆمێ و پرینسیپییە. ئەو لە ماوەی ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٢ تاوەکوو ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٠٤، بووە ١١ەمی سەرۆک وەزیرانی وڵاتی ساوتۆمێ و پرینسیپی. ئەو یەکەمین ژنە لە وڵاتەکەیدا ئەو پۆستە وەربگرێت.[١][٢][٣]

ماریا ئەندامە لە ئەنجومەنی ژنانی سەرکردەی جیهان، کە دامەزراوەیەکە بۆ کۆکردنەوەی ئەو ژنانەی لە پلەی سەرۆکی وڵات و سەرۆک وەزیرانی وڵاتانی جیهان بوون.[٤]

ماریا داس نیڤیس لە کووبا لە بەشی ئابووری خوێند، ئەو لەوێ پسپۆڕی لە دارایی گشتی وەرگرت. ئەو لە ماوەی ١٩٩٩ بۆ ٢٠٠١، بووە وەزیری ئابووری وڵاتەکەی، هەروەها لە بووەتە وەزیری بازرگانی و گەشت و گوزاریش.[٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Welle (www.dw.com)، Deutsche. «Maria das Neves: a mulher que quer subir ao "Palácio do Povo" em São Tomé | DW | 01.07.2016». DW.COM. لە ١ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ Jensen, Jane S. (2008) "Maria das Neves" in Women Political Leaders – breaking the highest glass ceiling, New York, NY: Palgrave Macmillan, ISBN 978-0-312-22338-0, p. 58; Skard (2014), pp. 299–300
  3. ^ Skard, Torild (2014) "Maria das Neves" in Women of power – half a century of female presidents and prime ministers worldwide, Bristol: Policy Press, ISBN 978-1-44731-578-0, pp. 299–300
  4. ^ ژیانی Maria das Neves، ماڵپەڕی councilwomenworldleaders، ڕۆژی ٨ی ئازاری ٢٠٢١ هێنراوە.
  5. ^ «Encontro com Maria das Neves Sousa | UCCLA». www.uccla.pt. لە ١ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.