بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ماریا بەشیر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ماریا بەشیر

ماریا لە شوێنی کارەکەی
لەدایکبوون١٩٧٠
نیشتەجێیھیرات، ئەفغانستان
نەتەوەئەفغانی
پەروەردەیاسا
خوێندنگەزانکۆی کابول
پیشەسەرۆکی پارێزەرانی، ھەرێمی ھرەت
خاوەنکارAttorney General's Office, Afghanistan
ناسراوە بەچالاکوان و پارێزەری مافەکانی ژنان و چالاکییەکانی دژ بە گەندەڵی
مناڵ(ەکان)سەجاد (کوڕ)
یاسەمین (کچ)
خەڵاتەکانخەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی، ٢٠١١

ماریا بەشیر (لە دایکبووی ١٩٧٠) ژنە پارێزەر و چالاکوانی مافەکانی ژنانی ئەفغانییە.[١] ماریا زیاتر لە ١٥ ساڵ ئەزموونی ھەیە لە کارکردنی مەدەنی، تاڵیبان، گەندەڵی پۆلیس، ھەڕەشەی کووشتن و ھەوڵدان بۆ کووشتنی لەماوەی کارکردنی ڕووبەڕووی ھەموو ئەمانە بووەتەوە. ماریا لەسەردەمی حوکمڕانی تاڵیبان، کارکردنی لێ قەدەغەکرا، ئەمەش کاتێکبوو کە کاتەکانی بە فێرکردنی کچان بەسەردەبرد کە ئەمە نایاسایی بوو لای تاڵیبان.[٢] لە ساڵی ٢٠٠٦ و لە دوای تاڵیبان، ئەوا بانگکرایەوە بۆ کارەکەی، بوو بەسەرۆکی پارێزەران لە ھەرێمی ھیرەت.[٣][٤] بەکارکردنی لەبواری گەندەڵی و پشتگیرییەکانی بۆ ژنان، ئەوا تەنیا لە ساڵی ٢٠١٠ نزیکەی ٨٧ کەیسی بردەوە.[٥]

لە ساڵی ٢٠١٦، ڕێکخراوی یەکگرتنی ژنانی ئەفغانی دامەزراند کە ئامانجی لە بەھیزکردنی ژنان بوو بەگەیشتینیان بەکارکردن و ژیان، کەمکردنەوەی توندوتیژی ھەروەھا پارێزگاریکردن لەمافەکانی ژنان.[٦]

بەھۆی چالاکییەکانییەوە، لە ساڵی ٢٠١١ لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[٧] ھەروەھا لەلایەن گۆڤاری تایم، وەک یەکێک لە ١٠٠ کەسایەتی ساڵی ٢٠١١ ھەڵبژێردرا.[٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Corbin، Jane (Aug 16, 2009). «What are we fighting for». BBC. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  2. ^ Hegarty، Stephanie (Apr 12, 2011). «Maria Bashir: Afghanistan's fearless female prosecutor». BBC. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  3. ^ Afghan Prosecutor Faces Criticism for Her Pursuit of ‘Moral Crimes’، ماڵپەڕی نیویۆرک تایمز، ڕۆژی Dec. 28, 2012 لەلایەن گراھام بۆولی بڵاوکراوەتەوە.
  4. ^ Kadirova، Diloro (Jan 28, 2010). «Interview with Ms. Maria Bashir, Chief Prosecutor of Herat Province». UNODC, Kabul. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  5. ^ ئ ا Baker، Aryn (Apr 21, 2011). «The 2011 Time 100: Maria Bashir, Law enforcer». Time. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی ئابی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); زیاتر لە یەک دانە لە |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= و |archive-date= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  6. ^ Startup Grind Hosts Maria Bashir[بەستەری مردوو]، ماڵپەڕی startupgrind، ڕۆژی JUL 14, 2019, بڵاوکراوەتەوە.
  7. ^ Office of the Spokesperson (٤ی ئازاری ٢٠١١). «International Women of Courage Award recipients - 2011». United States Department of State.