مارتن لووتر
| مارتن لووتر | |
|---|---|
| بە ئەڵمانی: Martin Luther | |
| لەدایکبوون | ١٠ی تشرینی دووەمی ١٤٨٣ Eisleben، ئەڵمانیا |
| مردن | ١٨ی شوباتی ١٥٤٦ (٦٢ ساڵ ژیاوە) Eisleben، ئەڵمانیا |
| بابەتی لاوەکی | پرۆتێستانت |
| ناوی کاتی لەدایکبوون | Martin Luder |
| بەرواری مەعمودیەت | ١١ی تشرینی دووەمی ١٤٨٣ |
| شوێنی ناشتن | Castle Church, Wittenberg |
| باوک | Hans Luder |
| دایک | Margarethe Luther |
| خوشک و برا | Jacob Luther |
| ھاوسەر | Katharina von Bora |
| زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی لاتینی، New High German، زمانی ئەڵمانی، زمانی یۆنانیی کۆن، زمانی عیبری |
| زمانی نووسین | New High German، لاتینی کڵێسایی |
| بواری کار | خواناسی، فەلسەفە، چاکسازیی پرۆتیستانتی، وێژە، وەرگێڕان |
| شوێنی کارکردن | University of Wittenberg |
| پۆستەکان | مامۆستای زانکۆ |
| پەروەردە | University of Erfurt (1392-1816) |
| Doctoral student | Andreas Hoffrichter |
| خوێندکار | Martin Helwig، Jacob Heerbrand، Michael Neander |
| شوێنی کار | St. Augustine's Monastery، ڤارتبورگ |
| شێوازی ژیان | monasticism |
| نەژاد | |
| ئایین | Latin Church، Lutheranism |
| Religious order | Ordo Fratrum Sancti Augustini |
| دەپەرسترا لەلایەن | |
| باری تەندرووستی | |
| Last words | Ja. |
| بەشداربووە لە | Diet of Worms |
| شاکارەکان | Ninety-five Theses، Luther Bible |
| ئەرشیڤەکان لە | ETH Zurich University Archives، Bayerische Staatsbibliothek |
| کارە کۆکراوەکان | Royal Collections of the Netherlands، Museo del Prado |
| ناونراوە لەدوای | Martin of Tours |
| بزووتنەوەی ڕۆشنبیری | German Renaissance، چاکسازیی پرۆتیستانتی، پرۆتێستانت |
| کارتێکراوە لەلایەن | ئۆگەستین |
| بەستەری وەسفکراو | https://baike.sogou.com/v64483012.htm |
| وێنا کرا | Martin Luther، Luther and the Princes: The Ruler’s Image and Concept in the Age of Reformation Torgau، Philip Melanchthon (1497-1560), Martin Luther (1483-1546) and Johann Bugenhagen, called Dr Pommer (1485-1558)، Q136457025 |
| دۆخی مافەکانی لەبەرگرتنەوە | مافەکانی لەبەرگرتنەوە بەسەرچوون |
| تاگی "ستەک ئێکسچەینج" | https://christianity.stackexchange.com/tags/martin-luther |
مارتن لووتەر (بە لاتینی: Martin Luther) (١٠ی ئەیلوولی ١٤٨٣ – ١٨ی شوباتی ١٥٤٦) پیاوێکی ئایینی ئەڵمان بوو، کە بە مامۆستای چاکسازان[١] و نوێکاریکردن دادەنرێت لە ئایینی مەسیحیدا. لە یاسا خوێندوویەتی دواتر لە ژیانی زانستی دورکەوتووەتەوە و بووەتە ڕەبەن لە دێرێک لە ساڵی (١٥٠٠ز) جەختی لەسەر ئەوە دەکردەوە کە ڕزگاربوون بە ھۆی باوەڕەوەیە و بە دەروازەیەکی دانا بۆ ڕزگاربوونی مرۆڤ و چوونە بەھەشت (واتا مرۆڤ لە خوا نزیک دەبێتەوە و بە باوەڕبوونی لە دڵەوە بە خوا نەک بەو کارانەی کە کڵێسا لەسەری دەیسەپێنێت)، لووتەر ھێرشی دەکردە سەر ئەو بۆچوونانەی کە کڵێسا (پاپا) لە توانای دا ھەیە بڕوانامەی لێخۆشبوون بۆ گوناھەکانی مرۆڤ دەربکات بەرامبەر پەخشینی سامان و موڵک بۆ کڵێسا، ئەم بڕوانامانەش ناسراون بە مۆرکردنەکانی لێ خۆش بوون، ھەروەھا ڕای دەگەیاند کە پەرتووکی پیرۆز سەرچاوەی سەرەکی ئایینی مەسیحییەتە، داواشی کرد دەبێت پیاوانی کڵێسا بکەونە ژێر دەسەڵاتی مەدەنی ھەروەھا ڕێگەدانی قەشە بۆ ژن ھێنان.
لووتر بەردەوام بوو لە بیروڕاکانی و بڵاوی دەکردنەوە تا وای لێھات لایەنگرانی زۆر بوو، ناوی لە کۆمەلەکەی نا ناڕەزاکان (پرۆستانت) بیروڕا نوێیەکەی لە بەشی باکوری ئەورووپا بڵاو بۆوە. ھەروەھا ئینجیلی وەڕگێڕا بۆ سەر زمانی ئەڵمانی تا وای لێھات بانگەوازەکانی بۆ چاککردنی کڵێسە بۆچونێکی نەتەوەیی وەرگرت و کڵێسەی دابەشکرد بۆ دوو بەش کە (پرۆستانت)ـی لێ بوەوە.
ژیان
[دەستکاری]منداڵی و خوێندن
[دەستکاری]
مارتن لووتەر وەک کوڕە گەورەی ھانز لۆدەر و مارگرێت نێی ییندمان لە ١٠ی تشرینی دووەمی ١٤٨٣ لە ئایسلێبن لە ئەڵمانیای ئێستادا لەدایک بووە،[٢] کە بەشێک بوو لە ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیی پیرۆز وەک منداڵێکی کاتۆلیکی ڕۆمانی، و بەیانی ڕۆژی دوای لەدایکبوونی لە جەژنی قەشە مارتن خاچەکوتە کرا. خێزانەکەی لە ساڵی ١٤٨٤ بۆ مانسفیڵد گواستیانەوە، کە باوکی لەوێ کانەمسێکی بەکرێ گرت و وەک یەکێک لە چوار نوێنەرەکەی شارەکە لە ئەنجومەنی خۆجێیی کاری دەکرد. چەند برا و خوشکێکی ھەبوو، نزیکترینیان لە مارتن براکەی جاکووب بوو.[٣][٤]
ھانز لووتەر بە تەماح ناسرابوو ھەروەھا ئارەزووی دەکرد مارتنی کوڕە گەورەی ببێتە پارێزەر؛ و بۆ ئەم مەبەستە ناردی بۆ یەکێک لە خوێندنگە لاتینییەکان لە مانسفیڵد، پاشان بۆ ماگدێبوورگ لە ساڵی ١٤٩٧، لەوێ پەیوەندی بە خوێندنگەیەکەوە کرد کە لەلایەن کۆمەڵێک ڕەبەنەوە لەسەر بنەماکانی ژیانی ھاوبەش بەڕێوە دەبرا، و لە کۆتاییدا بۆ ئایزێنباخ لە ساڵی ١٤٩٨.[٥] خاڵی ھاوبەشی نێوان ھەر سێ خوێندنگەکە پشتبەستن بوو بە شێوەیەکی چڕ بەوەی پێی دەگوترا «سێ ھونەرەکە» واتا ڕێزمان و ڕەوانبێژی و ژیربێژی. لە ساڵی ١٥٠١ کاتێک لووتەر لە تەمەنی نۆزدە ساڵیدا بوو چووە زانکۆی ئێرفوورت کە دواتر وەک مەیخانەیەک و خانەی لەشفرۆشی وەسفی کرد.[٦][٧] سیستمە فێرکارییەکە چڕ بوو، لووتەر وەک ڕۆژێکی تاقەتپڕوکێنی فێربوونی لەبەرکردن وەسفی کرد، و زۆربەی کات لەگەڵ ڕاھێنانی ڕۆحی بوو.[٨] لووتەر لەو زانکۆیەدا بڕوانامەی ماجستێری لە ساڵی ١٥٠٥ بەدەست ھێنا.

بەپێی ئارەزووی باوکی، لووتەر لە ساڵی ١٥٠٥ چووە کۆلێژی یاسا لە ئێرفوورت، بەڵام دوای ماوەیەکی کورت دەستی لە خوێندن کێشایەوە و وای دەبینی کە یاسا گوزارشت لە نادڵنیایی دەکات و ڕووی لە خواناسی و فەلسەفە کرد، و گرنگییەکی تایبەتی بە ئەرستۆ و چەند فەیلەسووفێکی سەدەکانی ناوین وەک گابریێل بیال دا،[٨] کە کاریگەرییان لەسەر بیری خواناسی ھەبوو بەتایبەتی لە ڕووی جەختکردنەوە لەسەر بەکارھێنانی ژیر لە ئاییندا بێ ئەوەی بەرزتر بێت لە «خودای خۆشەویست» کە ڕۆڵێکی سەرەکی لە بیری خواناسی لووتەردا دەگێڕا،[٩] لەگەڵ باوەڕەکەی بەوەی کە مرۆڤەکان ناتوانن ھیچ شتێک دەربارەی خودا فێر ببن تەنھا لە ڕێگەی سرووشی خوداییەوە نەبێت، بۆیە پەرتووکی پیرۆز گرنگییەکی زۆری بۆ ئەو پەیدا کرد.[٩]
لووتەر بڕیاری دا بچێتە ناو ڕەبەنایەتییەوە، و ئەم بڕیارەی دواتر بۆ ڕووداوێک گەڕاندەوە کە لە ٢ی تەممووزی ١٥٠٥ بۆی ڕوو دا، کاتێک ھەورەبروسکەیەک لە نزیکی کەوتەوە لە کاتی زریانێکی بروسکەداردا کاتێک لەسەر پشتی ئەسپەکەی بوو لە گەڕانەوەی بۆ زانکۆ لە ماڵی کەسوکاری، بۆیە ھاواری کرد و ڕای گەیاند ئەگەر ڕزگاری بێت دەبێتە ڕەبەن، بە بەڵێنی ئەوەی کە پەیمانەکە ھەڵنەوەشێنێتەوە ھەرچییەک بێت.[١٠] لەوانەیە مردنی دوو لە ھاوڕێکانی و ئەو خەمەی بەھۆی ئەوەوە تووشی بوو کاریگەری ھەبووبێت لەسەر چوونی بۆ ناو ڕیزەکانی ڕەبەنایەتی. لە ١٧ی تەممووزی ١٥٠٥[١١] کۆلێژی یاسای بەجێھێشت، و پەرتووکەکانی خوێندنی فرۆشت، و چووە ناو دێری ڕەبەنایەتی ئۆگۆستینی، و باوکی تووڕەیی خۆی لە بەرامبەر ڕەفتاری کوڕەکەی دەربڕی، بەھۆی ئەوەی بە بەفیڕۆدانی خوێندنی لووتەری دەزانی.[١٢]
ڕەبەنایەتی و ژیانی ئەکادیمی
[دەستکاری]لە ماوەی ژیانی ڕەبەنایەتیدا، لووتەر بەشێکی زۆری ڕۆژەکەی بۆ ڕۆژووی درێژخایەن و تێڕامان و نوێژ، و حەج و دانپێدانانی بەردەوام تەرخان کرد.[١٣] و دواتر ئەم قۆناغەی ژیانی وەک قۆناغێکی بێئومێدییەکی ڕۆحی قووڵ وەسف کرد، و گوتی کە پەیوەندی لەگەڵ مەسیحی دڵنەواکەر لەدەست داوە، کە گۆڕابوو بۆ زیندانیکەر و چەوسێنەری ھەژاران، لە سایەی نەبوونی دادپەروەری و ئەو ستەمەی لەو سەردەمە لە ئەڵمانیا ھەبوو.[١٤][١٥] دواتر یۆھان فۆن ستایبیتز -سەرۆکی ڕەبەنایەتی- بڕیاری دا کە لووتەر پێویستی بە کارە بۆ ئەوەی لە تێڕامانی زۆر دووری بخاتەوە، و فەرمانی پێ کرد کە بەردەوام بێت لە کارە ئەکادیمییەکان؛ و لەسەر ئەم بنەمایە لە ساڵی ١٥٠٧ وەک مامۆستای قەشایەتی دەستنیشان کرا، و لە ساڵی ١٥٠٨ دەستی کرد بە وانەگوتنەوەی خواناسی لە زانکۆی ڤیتنبێرگ،[١٦] پاشان بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە خوێندنەکانی پەرتووکی پیرۆز لە ٩ی ئازاری ١٥٠٨ بەدەست ھێنا، و بڕوانامەیەکی تری بەکالۆریۆس لە ساڵی ١٥٠٩،[١٧] و لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ١٥١٢ بڕوانامەی دکتۆرای لە بنەماکانی ئایین بەدەست ھێنا، و لە کۆتاییدا لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ١٥١٢ دکتۆرای لە پەرتووکی پیرۆز بەدەست ھێنا، و گەڕایەوە بۆ زانکۆی ڤیتنبێرگ کە بەشێکی زۆری ژیانی لێ بەسەر برد.[١٨]
سەرەتاکانی چاکسازی
[دەستکاری]لە ساڵی ١٥١٦دا یۆھان تیتسل -ڕەبەنی دۆمینیکانی و نوێنەری تایبەتی پاپا بۆ ئەڵمانیا بۆ فرۆشتنی بڕوانامەکانی لێخۆشبوون- نێردرا بە مەبەستی کۆکردنەوەی پارەی پێویست بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی کاتدراڵیی قەشە پترۆس لە ڕۆما.[١٩] خواناسیی کاتۆلیکی ڕۆمانی پێی وابوو کە تەنھا بڕوا -یان تەنھا تەوبە- بەس نییە بۆ چارەسەر و لێخۆشبوونی گوناھ، بەڵکو دەبێت لەگەڵ کارە چاکەکاندا بێت وەک کارە خێرخوازییەکان و لەوانەش بەخشینی پارە بە کڵێسا.[٢٠] لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ١٥١٧ لووتەر بۆ مەترانەکەی ئەلبێرت ماینزی نووسی وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە فرۆشتنی بڕوانامەکانی لێخۆشبوون، و پێی وابوو کە تەنھا بڕوا بەسە بۆ بەدەستھێنانی ڕەواکردن،[٢١] لووتەر لەگەڵ نامەکەیدا کۆپییەکی یەکێک لە پەرتووکەکانی ھاوپێچ کرد کە بە ناوی نەوەد و پێنج تێز یان بابەتەکە ناسرابوو، کە تێیدا ڕای گەیاند کە بە ھیچ شێوەیەک مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی کڵێسا یان پاپایەتی نییە،[٢٢] بەڵام نامەکان و دیبەیتەکان لەو ماوەیەدا و شێوازی نووسینەکە جۆرێک لە ئاڵنگاری تێدا دەبینرێت لە زۆرێک لە تێزەکاندا بەتایبەتی نامەی ٨٦، کە تێیدا پرسیاری کرد: «بۆچی پاپا دەیەوێت بازلیکی قەشە پترۆس بە پارەی ھەژاران بنیاد بنێت لەبری پارەی خۆی یان پارەی تایبەتی ڤاتیکان؟».[٢٢] لووتەر ھەروەھا ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر بە دەستەواژەیەک کە دراوەتە پاڵ نێردراوی پاپا یۆھان تیتسل کە دەڵێت ھەر کە دراوەکە لە بنی سندووقەکەدا دەنگی ھات، ئەوا گیانەکان لە ئازار ڕزگاریان دەبێت، ھەرچەندە ئەو دەستەواژەیە بە دڵنیایی نەسەلمێنراوە کە بۆ تیتسل بێت.[٢٣]
بیری خواناسی لووتەر جەختی لەسەر ئەوە دەکردەوە کە خودا لێخۆشبوون دەبەخشێت بەبێ گوێدانە ھیچ کارێکی چاک، و لێخۆشبوون لە ھەر کارێکی کەفارەت یان سزایەکی پەیوەندیدار بەوەوە ڕزگار دەکات، و پێی وابوو کە نابێت شوێنکەوتووانی مەسیح جۆرە «دەستەبەرییە درۆینانە»ی پەیوەست بە کاری چاک قبووڵ بکەن. لە کانوونی دووەمی ١٥١٨دا گرووپێک لە ھاوڕێکانی لووتەر نەوەد و پێنج تێزەکەیان لە لاتینییەوە بۆ ئەڵمانی وەرگێڕا، و چاپ کرا و پاشان لەسەر ئاستێکی فراوان دابەش کرا،[٢٤] ئەمەش وای کرد ببێتە یەکێک لە یەکەم بڵاوترین پەرتووکەکان لە مێژوودا، چونکە لە ماوەی دوو ھەفتەدا لە ناوچە جیاجیاکانی ئەڵمانیا بڵاو بووەوە، و لە ماوەی دوو مانگدا لە ھەموو ئەورووپا؛ و لە ساڵی ١٥١٩دا لە فەڕەنسا و ئینگلتەرا و ئیتاڵیا ناوبانگی دەرکرد، و لە ڤیتنبێرگ خوێندکاران کۆبوونەوە بۆ بیستنی ئامۆژگاری و بیرۆکەکانی لووتەر کە تێیدا -دوای نەوەد و پێنج بابەتەکە- نامیلکەی بڵاوکردەوە کە وەک شرۆڤەیەک بوون بۆ نامەی گالاتیا و سەفەری زەبوورەکان؛[٢٥] ئەمە یەکەم بەشی شایەتیدانی لووتەر و کارە بەرھەمھێنەرەکانی بوو کە لای خۆیانەوە پێشوازییەکی زۆریان لێ کرا؛ و سێ بەناوبانگترین بەرھەمی ئەو لە ساڵی ١٥٢٠ بڵاوکرانەوە، ئەوانیش: بەرزەپێی مەسیحی و نەتەوەی ئەڵمانی و دیلێتی بابل بۆ کڵێسا و ئازادیی مەسیحی.
تەنھا بە بڕوا
[دەستکاری]لە نێوان ساڵانی ١٥١٠–١٥٢٠دا لووتەر دەربارەی پەرتووکی زەبوورەکان، و نامەی ڕۆمییەکان، و نامەی عیبرانییەکان، و نامەی گالاتیا نووسی و وانەی گوتەوە؛ ھەروەھا لێکۆڵینەوەی لەم بەشانە کرد و باسی لە بەکارھێنانی زاراوەی تایبەت کرد وەک «چاکە» و «کەفارەت» بە شێوازێکی نوێ جیاواز لەوەی لە کڵێسای کاتۆلیکیدا باو بوو. لە ئەنجامی ئەم لێکۆڵینەوانەی بەو ئەنجامە گەیشت کە گەندەڵی گەیشتووەتە شێوازە فەرمییەکانی کڵێسا لە خوێندنی پەرتووکە پیرۆزەکاندا، و لە ئەنجامدا ئەو تێڕوانینەیان لەدەست داوە کە بە بەشێک لە ڕاستییە سەرەکییەکانی مەسیحییەتی دەزانی. گرنگترین شت بۆ لووتەر بیروباوەڕی ڕەواکردن بوو -واتا لێخۆشبوونی گوناھەکان لەلایەن خوداوە و ڕەواکردنی مرۆڤ لەبەردەمیدا- لووتەر بەرگری لەوە کرد کە ڕەواکردن تەنھا بە بەزەیی خودا دەبێت، و پێویست بە ھیچ کارێکی کەفارەت ناکات کە لەگەڵ یان دوای کردەی تەوبە بێت بۆ بەدەستھێنانی لێخۆشبوون.[٢٦] لووتەر دەستی کرد بە وانەگوتنەوەی ئەم بیروباوەڕە و بە یەکێک لە بەردەکانی بڕوا دای دەنا، و نووسیوویەتی کە ئەوە بابەتی سەرەکی ھەموو بیروباوەڕی مەسیحییە، کە لە ڕێگەیەوە دەتوانرێت ھۆکارەکانی پارێزگاری تێبگەین. [٢٧]
گەورەترین کاری لووتەر کە باسی بیروباوەڕی ڕەواکردن بە تەنھا بە بڕوا دەکات، پەرتووکەکەیەتی بە ناوی «کۆیلایەتیی ویست» کە لە ساڵی ١٥٢٥ بڵاوکرایەوە و وەڵامێک بوو بۆ پەرتووکی ڕەبەن ئیرازموسی ساڵی ١٥٢٤ سەبارەت بە ویستی ئازاد. لووتەر بۆ پشتگیریکردنی ھەڵوێستی خۆی پشتی بە نامەی قەشە پۆڵس بۆ ئەفسەس (٨: ٢–١٠) بەست بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت ئەو کارە چاکانەی بڕواداران ئەنجامی دەدەن بەشدار نین لە کردەی ڕەواکردندا، کەواتە ڕەواکردن لە خوداوە دادەبەزێت بەبێ ھیچ کارێکی بەشداری لەلایەن مرۆڤەوە، ئەویش لە ڕێگەی سڕی فیداکارییەوە؛ چونکە سڕی فیداکاری -بە بۆچوونی لووتەر- تەنھا چاکە نابەخشێت، بەڵکو خودی چاکەکەیە.[٢٨] لووتەر نووسیوویەتی کە ڕەواکردن و لێخۆشبوون دیارین لەلایەن خوداوە، و لە ڕێگەی بڕواوە ھەستی کردووە کە ئەو «کەسێکە لە نوێوە لەدایکبووە»، و دۆزینەوەی «چاکەی خودا» کەمتر نییە لە دڵخۆشیی چوونە بەھەشت، و کەسی ڕەواکراو بە بڕوا دەژی و بە کاری چاک وەک بەرھەمێک پشتگیری لێ دەکات بەبێ ئەوەی بەشێک بێت لە پێکھاتەی پرۆسەکەی.[٢٩] لە وتەکانی لووتەر لەسەر ئەم بابەتە:[٣٠]
- بە مردنی مەسیح لەپێناو گوناھەکانمان بۆ یەکجار ڕەوا کراین (ڕۆما ٣: ٢٤–٢٥)، و تەنھا ئەو بەرخی خودایە کە گوناھی جیھانی ھەڵگرتووە (یۆحنا ١: ٢٩) و پەروەردگار تاوانی ھەموومانی خستووەتە سەر ئەو (ئەشەعیا ٦: ٥٣)، ھەمووان گوناھبار بوون، و خودا ڕەوای کردن و لێیان خۆش بوو بێ گوێدانە کارە پێشووەکانیان و جیاوازییەکانیان (ڕۆما ٣: ٢٣–٢٥)، کە ئەوەش شتێکی پێویستە و دەبێت جێگەی بڕوا بێت. دەتوانرێت ڕەواکردن یان لێخۆشبوون بەدەست بھێنرێت لەلایەن ھەر یاسایەک یان کارێکی چاک، چونکە ڕەواکردن دیارییە بۆ بڕوادار کە کارە چاکەکان بەرھەم دەھێنێت.
ململانێ لەگەڵ پاپایەتی
[دەستکاری]
مەترانی ماینز و ماگدێبوورگ وەڵامی نامەکەی لووتەریان نەدایەوە کە تێیدا نەوەد و پێنج بابەتە تایبەتەکەی خۆی خستبووە ڕوو، و قەناعەتی خۆی دەربڕی کە ئەمانە داھێنراو و لادانن، و ئاگادارییەکی بۆ ڕۆما لەو بارەیەوە نارد.[٣١] پاپا لیۆنی دەیەم فەرمانی ئاراستەی زنجیرەیەک لە خواناسان کرد کە پسپۆڕ بوون لە «چاکسازیی لادەران» بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لووتەر، ئەویش بە «گرنگییەکی زۆر» و وەک چۆن «دروستە».[٣٢][٣٣] لە ماوەی سێ ساڵی دواتردا خواناسان زنجیرەیەک وتاریان دژی لووتەر بڵاوکردەوە کە کاریگەرییەکی تری نەبوو جگە لە توندبوونی لووتەر دژی پاپایەتی، کاتێک دووبارە ئاماژەی بەو پارانە کرد کە لە کارەکانی کەفارەت لە بنیاتنانی کاتدراڵیی قەشە پترۆسدا بەکار دەھێنرێن.[٣٤] لە کۆتاییدا ڕەبەنی دۆمینیکانی سێلفێستەر مازۆلینی داوایەکی یاسایی لە دژی لووتەر لەبەردەم دادگاکانی بیروباوەڕدا بە تۆمەتی لادان تۆمار کرد، بۆیە دوای قبووڵکردنی داواکارییەکە لووتەر بۆ ڕۆما بانگ کرا، بەڵام بڕیارەکە دواتر ھەموار کرایەوە، بە شێوەیەک کە دانیشتنەکانی گوێگرتن بۆ لووتەر لە ئۆگسبورگ بە سەرۆکایەتی نێردراوی پاپا کاردیناڵ کاجیتا، لە بینای پەرلەمانی ئۆگسبورگ و بە گەرەنتی ئەو بەڕێوە بچێت.[٣٥] یەکەم دانیشتن لە تشرینی یەکەمی ١٥١٨دا بەڕێوە چوو کە تێیدا لووتەر ڕای گەیاند کە پاپایەتی لە پەرتووکی پیرۆزدا ئاماژەی پێ نەکراوە، و دانیشتنەکە دوای ئەم ڕاگەیاندنە گۆڕا بۆ دەمەقاڵە، و لە تەک دانیشتنەکاندا لووتەر جەختی لەسەر ھێرشکردنە سەر پاپا دەکردەوە لەکاتێکدا ئامانجی دانیشتنەکانی گوێگرتن گفتوگۆکردن بوو لەسەر نەوەد و پێنج بابەتە تایبەتەکەی نامە بەناوبانگەکەی.[٣٦][٣٧]
نێردراوی پاپا نەیتوانی لووتەر لە ئۆگسبورگ دەستگیر بکات چونکە حکوومەت ئاسایشی بۆ لووتەر دەستەبەر کردبوو، ھەرچەندە ئەو ڕێنمایییانەی لە ڕۆماوە بۆ نێردراوی پاپا دەرچووبوون ئاماژەیان بە دەستگیرکردنی دەکرد لە ئەگەری ڕەتکردنەوەی گەڕانەوە لە بیروباوەڕەکانی. جگە لەوەی لووتەر شارەکەی لە شەودا و بێ ئاگادارکردنەوەی کاردیناڵەکە یان مۆڵەت وەرگرتن لێی بەجێھێشت. لە کانوونی دووەمی ١٥١٩دا، پاپایەتی نێردراوی پاپا کارڵ فۆن میڵتیزی لە ئاڵتنبێرگ لە ویلایەتی سەکسۆنیا دەستنیشان کرد بۆ دووبارە گوێگرتن لە لووتەر. نێردراوی پاپا خاوەن ڕێبازێکی زیاتر مەیلی بۆ ئاشتبوونەوە ھەبوو و ھەندێک سازشی بۆ لووتەر لە وردەکارییەکاندا کرد. لە مانگەکانی حوزەیران و تەممووزی ١٥١٩دا، دیبەیت لە نێوان لایەنگرانی لووتەر و لایەنگرانی نەریتی کاتۆلیکیدا ڕێکخرا، و لووتەر بە شەخسی بۆ دیبەیتەکە بانگھێشت کرا. لووتەر لەم ماوەیەدا جەختکردنەوەیەکی بوێرتر ی کردەوە کە بڕگەی «مەتتا: (١٨: ١٦)» مافی تایبەت نادات بە پاپاکان بۆ لێکدانەوەی پەرتووکی پیرۆز، و لەوێوە تانەی لە مەعسوومییەتی پاپا لە کاروباری بیروباوەڕدا دا.
لە ١٥ی حوزەیرانی ١٥٢٠دا، پاپا فەرمانێکی دەرکرد کە بڕیاری دەرکردن و بێبەشکردنی کڵێسایی لە دژی لووتەر دەدا مەگەر لە ٤١ ڕستە کە لە نووسینەکانی وەرگیرابوون پاشگەز نەبێتەوە لەوانەش نەوەد و پێنج بابەتەکە، ئەویش لە ماوەی شەست ڕۆژدا. یۆھان ئیک لە میسین، و کارڵ فۆن میڵتیز، و باڵیۆزی پاپا ھەوڵیان دا نێوەندگیری بکەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک؛ بەڵام لووتەر -کە لە تشرینی یەکەمدا کۆپییەکی پەرتووکەکەی «ئازادیی مەسیحی» بۆ پاپا ناردبوو- لەبەردەم خەڵکدا لە ڤیتنبێرگ لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ١٥٢٠ فەرمانە پاپایییەکەی سووتاند. و بابەتەکە بە دەرچوونی فەرمانی دەرکردن و بێبەشکردن لەلایەن پاپا لیۆنی دەیەم لە دژی لووتەر لە ٣ی کانوونی دووەمی ١٥٢١ کۆتایی ھات.[٣٨]
وەرگێڕانی پەرتووکی پیرۆز
[دەستکاری]
لووتەر وەرگێڕانە ئەڵمانییەکەی بۆ پەیمانی نوێ لە ساڵی ١٥٢٢دا بڵاوکردەوە،[٣٩] پاشان ئەو و یاریدەدەرانی وەرگێڕانی پەیمانی کۆنیان لە ساڵی ١٥٣٤ تەواو کرد، بۆ ئەوەی بەوە وەرگێڕانی تەواوی پەرتووکی پیرۆز تەواو بکات. و بەردەوام بوو لەسەر خوێندنی زمانە کۆنەکان و کارکردن لەسەر سافکردنی وەرگێڕانەکە تا کۆتاییی ژیانی.[٤٠] لووتەر ڕەخنەی لێ گیرا بۆ زیادکردنی وشەی «تەنھا» لە نێوان وشەی «بڕوا» لە (ڕۆما: ٣: ٢٨)دا،[٤١] بەڵام لووتەر درێژەی دا بە ڕەواکردنی کارەکەی چونکە ڕزگاری (خەلاس) تەنھا بە بڕوا -بە بۆچوونی ئەو- بیروباوەڕی بنەڕەتییە لە مەسیحییەتدا، و قەشە پۆڵس دەیویست ئەم بیرۆکەیە بگەیەنێت، و لەسەر ئەوەش زیادکردنی وشەکە کارێکی پێویستە بۆ ئەوەی ناوەڕۆکی بیروباوەڕی مەسیحی لە ڕەواکردندا بە شێوەیەکی ڕوون دەربکەوێت وەک ئەوەی لووتەر دەیبینی.[٤٢]
وەرگێڕانەکەی لووتەر لە سەرانسەری ئەڵمانیا بڵاو بووەوە، و گوتی کە بەتەمایە بە تەواوی تواناکانییەوە کار بکات بۆ ئەوەی دەستگەیشتن بە پەرتووکی پیرۆز بۆ ھەموو ئەڵمانییەکان ئاسان و ڕۆژانە بێت، و لابردنی ھەر بەربەستێک کە لەوانەیە کەسەکە لەبەردەم ھەندێک چەمک یان وشەدا بیبینێت. وەرگێڕانەکەی لووتەر ناوبانگێکی زۆری بەدەست ھێنا و کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر وەرگێڕانی پەرتووکی پیرۆز ھەبوو، و بووە ھۆی بەرزبوونەوەی داواکاری لەسەر بڵاوکراوەکان بە زمانی ئەڵمانی، ھەروەھا بەشدارییەکی کاریگەری کرد لە پەرەسەندنی زمان و وێژەی ئەڵمانی؛[٤٣] ھەندێک پێیان وایە کە بڵاوبوونەوەی لووتەری لە ناوچە جیاجیاکانی ئەڵمانیا بۆ ئەم وەرگێڕانەی دەگەڕێتەوە؛[٤٤] و ئەوەی شایەنی باسە کاریگەریی ئەم وەرگێڕانەیە لەسەر وەرگێڕانەکانی تری دواتر وەک وەرگێڕانی پەرتووکی پیرۆز بۆ ئینگلیزی لە ساڵی ١٥٢٥، و پاشان وەرگێڕانی بەناوبانگی پاشا جەیمس لە دواتردا.[٤٥]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Plass, Ewald M. "Monasticism," in What Luther Says: An Anthology. St. Louis: Concordia Publishing House, 1959, 2:964.
- ↑ مارتن إي. مارتي. Martin Luther. Viking Penguin, 2004, p. 1.
- ↑ داڕێژە:Ill-WD2. Martin Luther. tr. James L. Schaaf, Philadelphia: Fortress Press, 1985–93, 1:3–5.
- ↑ مارتن إي. مارتي. Martin Luther. Viking Penguin, 2004, p. 3.
- ↑ داڕێژە:Ill-WD2. "Martin Luther," Encyclopædia Britannica, accessed 2006.
- ↑ مارتن إي. مارتي. Martin Luther. Viking Penguin, 2004, pp. 2–3.
- ↑ مارتن إي. مارتي. Martin Luther. Viking Penguin, 2004, p. 4.
- 1 2 مارتن إي. مارتي. Martin Luther. Viking Penguin, 2004, p. 5.
- 1 2 مارتن إي. مارتي. Martin Luther. Viking Penguin, 2004, p. 6.
- ↑ Brecht, Martin. Martin Luther. tr. James L. Schaaf, Philadelphia: Fortress Press, 1985–93, 1:48.
- ↑ Schwiebert, E.G. Luther and His Times. St. Louis: Concordia Publishing House, 1950, 136.
- ↑ مارتن إي. مارتي. Martin Luther. Viking Penguin, 2004, p. 7.
- ↑ Bainton, Roland. Here I Stand: a Life of Martin Luther. New York: Penguin, 1995, 40–42.
- ↑ Kittelson, James. Luther The Reformer. Minneapolis: Augsburg Fortress Publishing House, 1986), 53.
- ↑ Kittelson, James. Luther The Reformer. Minneapolis: Augsburg Fortress Publishing House, 1986, 79.
- ↑ Bainton, Roland. Here I Stand: a Life of Martin Luther. New York: Penguin, 1995, 44–45.
- ↑ Brecht, Martin. Martin Luther. tr. James L. Schaaf, Philadelphia: Fortress Press, 1985–93, 1:93.
- ↑ Brecht, Martin. Martin Luther. tr. James L. Schaaf, Philadelphia: Fortress Press, 1985–93, 1:12–27.
- ↑ "یۆھان تیتسل،" Encyclopædia Britannica, 2007.
- ↑ (Trent, l. c., can. xii: "Si quis dixerit, fidem justificantem nihil aliud esse quam fiduciam divinae misericordiae, peccata remittentis propter Christum, vel eam fiduciam solam esse, qua justificamur, a.s.")
- ↑ (cf. Trent, Sess. VI, cap. iv, xiv)
- 1 2 Hillerbrand, Hans J. "Martin Luther: Indulgences and salvation," Encyclopædia Britannica, 2007.
- ↑ Thesis 55 of Tetzel's One Hundred and Six Theses. These "Anti-theses" were a reply to Luther’s نەوەد و پێنج تێزەکە and were drawn up by Tetzel’s friend and former Professor, Konrad Wimpina. Theses 55 & 56 (responding to Luther's 27th Theses) read: "For a soul to fly out, is for it to obtain the vision of God, which can be hindered by no interruption, therefore he errs who says that the soul cannot fly out before the coin can jingle in the bottom of the chest." In, The reformation in Germany, Henry Clay Vedder, 1914, Macmillon Company, p. 405. Animam purgatam evolare, est eam visione dei potiri, quod nulla potest intercapedine impediri. Quisquis ergo dicit, non citius posse animam volare, quam in fundo cistae denarius possit tinnire, errat. In: D. Martini Lutheri, Opera Latina: Varii Argumenti, 1865, Henricus Schmidt, ed., Heyder and Zimmer, فرانكفورت & Erlangen, vol. 1, p. 300. (طباعة عند طلب edition: Nabu Press, 2010, ISBN 1-142-40551-6 ISBN 978-1-142-40551-9). See also: داڕێژە:CathEncy [نسخة مؤرشفة «https://books.google.com/books?id=JQ4QAAAAIAAJ&pg=PA405&dq=%22For+a+soul+to+fly+out%2C+is+for+it+to+obtain+the+vision+of+God%22&hl=en&ei=1nAnTeHnNcOblgfCmPHeAQ&sa=X&oi=book_result&ct=result&resnum=1&ved=0CCMQ6AEwAA»].
{{cite web}}: بەستەری دەرەکی لە(یارمەتی); نرخی|سەردێڕ=|ناونیشان=بپشکنە (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|تاريخ أرشيف=چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|تاريخ الوصول=چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|حالة المسار=چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|مسار أرشيف=چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی) - ↑ Brecht, Martin. Martin Luther. tr. James L. Schaaf, Philadelphia: Fortress Press, 1985–93, 1:204–205.
- ↑ Spitz, Lewis W. The Renaissance and Reformation Movements, St. Louis: Concordia Publishing House, 1987, 338.
- ↑ Wriedt, Markus. "Luther's Theology," in The Cambridge Companion to Luther. New York: Cambridge University Press, 2003, 88–94.
- ↑ Bouman, Herbert J. A. "The Doctrine of Justification in the Lutheran Confessions", Concordia Theological Monthly, 26 November 1955, No. 11:801. 22 May 2017[Date mismatch] لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ Dorman, Ted M., "Justification as Healing: The Little-Known Luther", Quodlibet Journal: Volume 2 Number 3, Summer 2000. Retrieved 13 July 2007. 22 May 2017[Date mismatch] لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ «http://www.religion-online.org/showarticle.asp?title=155».
{{cite web}}: بەستەری دەرەکی لە(یارمەتی); پارامەتری|سەردێڕ=|ناونیشان=ونە یانیش واڵایە (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|تاريخ أرشيف=چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|حالة المسار=چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|عنوان=چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|مسار أرشيف=چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی) - ↑ Luther, Martin. "The Smalcald Articles," in Concordia: The Lutheran Confessions. Saint Louis: Concordia Publishing House, 2005, 289, Part two, Article 1.
- ↑ Michael A. Mullett, Martin Luther, London: Routledge, 2004, ISBN 978-0-415-26168-5, 78; Oberman, Heiko, Luther: Man Between God and the Devil, New Haven: Yale University Press, 2006, ISBN 0-300-10313-1, 192–93.
- ↑ Richard Marius, Luther, London: Quartet, 1975, ISBN 0-7043-3192-6, 85.
- ↑ Papal Bull Exsurge Domine, 15 June 1520.
- ↑ Mullett, 68–69; Oberman, 189.
- ↑ Mullett, 81–82.
- ↑ Mullett, 92–95; Roland H. Bainton, Here I Stand: A Life of Martin Luther, New York: Mentor, 1955, OCLC 220064892, 81. 4 April 2020[Date mismatch] لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ G. R. Elton, Reformation Europe: 1517–1559, London: Collins, 1963, OCLC 222872115, 177. 4 April 2020[Date mismatch] لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ Brecht, Martin. (tr. Wolfgang Katenz) "Luther, Martin," in Hillerbrand, Hans J. (ed.) Oxford Encyclopedia of the Reformation. New York: Oxford University Press, 1996, 2:463.
- ↑ Mullett, 145; Lohse, 119.
- ↑ Mullett, 148–50.
- ↑ Mullett, 148; Wilson, 185;
- ↑ Lindberg, Carter. "The European Reformations: Sourcebook". Blackwell Publishing Ltd., 2000. pg. 49. Original sourcebook excerpt taken from "Luther's Works". St. Louis: Concordia/Philadelphia: Fortress Press, 1955–86. ed. Jaroslav Pelikan and Helmut T. Lehmann, vol. 35. pgs. 182, 187–189, 195.
- ↑ Marius, 162.
- ↑ Lohse, 112–17; Wilson, 183; Bainton, Mentor edition, 258.
- ↑ Daniel Weissbort and Astradur Eysteinsson (eds.), Translation—Theory and Practice: A Historical Reader, Oxford: Oxford University Press, 2002, ISBN 0-19-871200-6, 68.
- وەرگێڕە ئاڵمانییەکان
- لەدایکبووانی ١٤٨٣
- مردووانی ١٥٤٦
- ڕەخنەگرانی کڵێسەی کاتۆلیک
- دامەزرێنەرانی ئایینەکان
- فەیلەسووفانی یاسا
- مەسیحییە نادیارەکانی سەدەی ١٦یەم
- زانایانی ئایینی گاوری سەدەی ١٦یەمی ئەڵمانیا
- پیرۆزەکانی ئەنگڵیکان
- دژە جوولەکەکان لە ئەڵمانیا
- عیبری مەسیحییەکان
- نووسەرە ناخەیاڵییەکانی ئەڵمانیا
- قەشەکانی ڕۆمانی کاتۆلیکی لائیزکراو
- وتارخوێنانی لوتەران
- مارتن لۆتەر
- خێزانی مارتن لۆتەر
- ئەو کەسانەی نەخۆشی مێنیێریان هەیە
- مامۆستایانی زانکۆی ڤیتنبێرگ
- ئەو کەسانەی نەخۆشی مێنیێریان ھەیە
- زانایانی دینی گاوری سەدەی ١٦یەمی ئەڵمانیا
- کاسۆلیکە ڕۆمانیەکانی پێشوو
- دامەزرێنەرانی دینەکان