باخچەی ئاژەڵان
![]() | ئەم وتارە بەستەری نییە بۆ وتارەکانی تری ویکیپیدیا. |



باخچەی ئاژەڵان لە کۆندا پێیان دەگوت کونجی درندان، باخچەیەکی تایبەتمەندە بە پێداویستی تایبەتەوە بۆ جلەوکردن و نیشاندانی ئاژەڵان درووستکراوە بەجۆرێک خواردنیان پێدەدەن و ھەندێکیان ڕاھێنانیان پێ دەکەن و دەیکەنە ھۆی ڕاکێشانی خەڵک و گەشتیاران لەبەرامبەر پسولەیەک کە برێک پارە نرخەکەیەتی (دەشێت ھەندێکیان بە خۆڕایی بن). جۆرەھا باخچەی ئاژەڵان ھەیە لە جیھاندا بەجۆرێک ھەندێکیان گشتین و ھەندێکیان تایبەتن بە گیانەوەرە وشکاوەکییەکان یاخود ئاویەکان یانیش خشۆکەکان و جومگەدارەکان، لە ٨٠٪ باخچەکانی ئاژەڵان کەوتونەتە ناو شارەکانەوە.
شێوازی نمایشیان[دەستکاری]
- بێرکمی ئاژەڵان و باڵندان
- مۆزەخانەی ئاژەڵان و باڵندان
- دەریاچەی دەستکرد
- مۆزەی زیندەوەرە دەریاییەکان
- خانەی خشۆکەکان
- ڕووبەرێکی کراوە بۆ گیاخۆرەکان
ئەمانەش ببینە[دەستکاری]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «حديقة حيوان»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٩ی نیسانی ٢٠٢٠.
بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە باخچەی ئاژەڵان تێدایە. |