ماتریکسی یەکە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ماتریکسی یەکە یان ڕیزکراوەی یەکە[١] (Identity matrix) ماتریکسەکی چوارگۆشەیییە ھەموو دانەکانی سفرە جگە لە دانەکانی سەر تیرەی سەرەکی کە دەکاتە ١. ماتریکسی یەکە بە In یان شێوەی سادەتری I ھێما دەکرێت. لە خوارەوە ماتریکسی یەکە لە جۆرەکانی ١×١ تا n×n دیاری کراوە.

لە لێکدانی ماتریکسەکاندا، ماتریکسی یەکە لە جۆرێکی دیاریکراو ڕۆلی ژمارەی یەک دەبینێت لە لێکدانی ژمارەکان ئەمە یەکێک لە تایبەتمەندییە گرینگەکانی ماتریکسی یەکەیە، واتە ئەگەر A ماتریکسەکی چوارگۆشەیی بێت لە جۆری m‌×m ئەوا

.

بە بەکارھێنانی فانکشنی دێلتای کرۆنێکێر دانەکانی ماتریکسەکی یەکە بەم شێوە بەدەست دێت:

.

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ بیرکاری بۆ ھەمووان پۆلی دوازدەھەمی وێژەیی

سەرچاوەکان[دەستکاری]