لە ھاوڕێیەتی لابراو (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لە ھاوڕێیەتی لابراو
دەرھێنەرلیۆ گابریادز
نووسیننێلسۆن گریڤس
کاستشێلی ھێنیگ
مۆسیس ستۆرم
ڕێنی ئۆڵستێد
ھیثەر سۆسمان
دەستکاریپارکەر لارامی
ئاندریو ویسمان
ڕێکەوتی دەرچوون١٧ی نیسانی ٢٠١٥ (ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا)
ماوەی فیلم٨٣ خولەک
وڵات ویلایەتە یەکگرتووەکان
زمانئینگلیزی
تێچوون١ میلیۆن دۆلار
داھات٥٩ میلیۆن دۆلار

لە ھاوڕێیەتی لابراو بە ئینگلیزی (Unfriended) فیلمێکی سینەمایی ھۆلیوودە، لە جۆری ترسناک - نھێنی - ھەستبزوێنە لە ٢٠١٤ لە ڤیستیڤاڵی فانتاسیا بۆ یەکەم جار پەخش کراوە و لە ٢٠١٥ش چۆتە سینەماکان.

چیڕۆک[دەستکاری]

فیلمەکە باس لە کۆمەڵە ھاوڕێیەکی قوتابخانە دەکات کە بەیەکەوە لە چاتی سکایپ کۆدەبنەوە و قسە لەگەڵ یەکتر دەکەن. بەڵام ئەو رۆژەیان ساڵیادی مردنی ھاوڕێکەیانە، کە ناوی لاورا بوو بەھۆی ئەوەی ڤیدیۆیەکی ئابڕووبەری بڵاوکرابووەوە لەلایەن کەسێکی نەناسراو خۆی دەکوژێت. لەو رۆژەشیان شتێکی سەیر ڕوودەدا ئەویش کە ڕۆحی کچەکە دەچێتەوە سەر ئەکاونتەکەی خۆی و ھەڕەشە لە ھاوڕێکانی دەکا و تۆڵە لە ھەموویان دەکاتەوە، بەوەی کە ئەوان ڤیدیۆکەیان بڵاوکردۆتەوە.

تایبەتمەندی فیلمەکە[دەستکاری]

فیلمەکە بەوە ناوی دەرکردووە کە جۆرێکی نوێیە لە فیلم و فیلمی ترسناک، ئەویش بەھۆی ئەوەی تەواوی فیلمەکە لە سکرینی لاپتۆپێکەوە تۆمار کراوە! تەنیا یەک دیمەنی کۆتایی نەبێت کە دەچێتە دەرەوەی سکریینەکە. وە ئەو تەکنیکەش بۆ یەکەم جارە بەکاردێت لە فیلمدا.

بۆکس ئۆفیس[دەستکاری]

فیلمەکە لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٥ توانی ٣٢٬٤٨٢٬٠٩٠ میلیۆن دۆلار کۆبکاتەوە لە ناوەخۆ، وە لە وڵاتەکانی تر ٢٦٬٥٥٤٬٨٤٥ میلیۆن دۆلاری کۆکردەوە. کە کۆی گشتی دەکاتە ٥٩٬٠٣٦٬٩٣٥ میلیۆن دۆلار لە کاتێکدا تەنیا ١ میلیۆن دۆلار تێچووی فیلمەکە بووە! فیلمەکە لە یەکەم رۆژی دەرچوونی توانی ٦٫٨ میلیۆن دۆلار کۆبکاتەوە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، وە لە ھەفتەی یەکەمیش داھاتەکەی ١٥٫٨ میلیۆن دۆلار بوو.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]