لەعیب

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لەعیب (بە عەرەبی: لعيب‎) بووکەڵەی فەرمیی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢ بوو، کە لە قەتەر بەڕێوەچوو. ماناکەی لە زمانی عەرەبیدا بە واتای (یاریزانی بەھرەمەند) دێت. بووکەڵەکە بە کووفییە دەردەکەوێت، کە پیاوان ناوچەکە سەری خۆیانی پێدادەپۆشن. فراکتاڵ پیکچەری ھیندی دیزاینی کردووە و لە ستۆدیۆکانی کەتارای قەتەری جووڵەی پێدراوە. لە ١ی نیسانی ٢٠٢٢ ناسێندرا.

دروستکردن و دیزاین[دەستکاری]

لەعیب بووکەڵەیەکی بەرجەستەکراوی کووفییەیە، کە دوو چاو و لێو و دەمێکی کراوەی ھەیە و دەجووڵێت. وەکو بووکەڵەیەکی دڵخۆشکەر دەردەکەوێت کە حەز بەیارمەتیدانی ھەموو کەسێک دەکات. ڕێکخەرانی پاڵەوانیەتیەکە پێیانوایە کە لەعیب ڕۆڵێکی زیندووی دەبێت لە ئەزموونی ھاندەرە گەورە و بچووکەکانی پاڵەوانیەتیەکە.

لەعیب لە ١ی نیسانی ٢٠٢٢ لە میانەی تیروپشکی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢ ناسێندرا، کە لەڕێگەی کورتە فیلمێکەوە بەناوی (A Visit from Mascot Verse "سەردانێک لە ناوچەی بووکەڵەوە") بوو، بەرھەمی فراکتاڵ پیکچەر بوو بەھاوبەشی لەگەڵ ستۆدیۆکانی کەتارا. نازناوی یەکەم بووکەڵەی دیجیتاڵی پێبەخشرا.

لە ئاھەنگی کردنەوەی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢دا، لەعیب بەشێوەی دیجیتاڵی دەرکەوت و دواتر لەجێگەی دیاریکراودا لەعیبی بەرجەستەکراو دەرکەوت و بەشداری ئاھەنگەکەی کرد.

لەعیب لەڕێگەی شاشەیەکی ئاوی لە کۆرنیشی دەوحە نمایشی ھەبوو، فیلمێکی ٣ ڕەھەندیی بۆ دروستکرا و لە لوسێل نمایشدەکرا.

پێشوازیی گشتی[دەستکاری]

لەعیب ڕووبەڕووی ڕەحنە بووە، ھەندێک بە بووکەڵەیەکی جنۆکەیی ناویاندەبرد، ھەندێک پێیانوابوو دەرخەری کلتوری ناوچەکەیە، ھەندێکی تر دەیانوت پەیوەندی بە تۆپی پێوە نیە، چونکە پێی نییە. ھەندێک بە بووکەڵەیەکی کاغەزی ناویاندەبرد. لە ھەمانکاتدا کۆمەڵێک بەرگرییان لێدەکرد.

سەرچاوەکان[دەستکاری]


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]