لێدوانی ویکیپیدیا:ئاکار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

ناوی ئەم پاڵیسییە بگۆڕین بە شتێکی تر وەکوو ئەدەب، ئاکار یا ھەر ناوێکی تر کە دەلالەت لەسەر خوو و ڕەوشتی جوان بکات. چونکە مەبەست لە civility لێرە ئەخلاقی دروستە نە شارۆمەندی و شارستانیەتی. فەرھەنگی ئۆکسفۆرد لە بەرامبەری دوانزەھەمیدا نووسیویەتی politeness, courtesy, consideration. بۆیە بەبڕوام لێرەش وشەیەکی تر بەکار بھێنین با ئەمە نەکەوێتە بەرامبەری دێھاتی و عەشایەری. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٢:٢٩، ٣ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)

Symbol support vote.svg لەگەڵ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٩:٣٩، ٣ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)
Symbol support vote.svg لەگەڵ -- Şûşe وتووێژ ‏٠٩:٤٨، ٣ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)
سپاس بۆ لەگەڵەکانتان. کەس دەزانێت ئاکار لە کوێوە ھاتووە؟ بەر لە سەدەی بیستەم من نەمدیوە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:٥٠، ٣ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)
فارس نەزاکەتیان داناوە کە عەرەبێنراوی نازکە (فەعالەت): واتە ناسک بوون. عەرەب ئەدەبیان داناوە. چون نازانم ئاکار لە کوێوە ھاتووە دەڵێم بیکەین بە ئەدەب کە باوە. مەگەر ئەوەی وشەی جوانترتان ھەبێت. سپاس. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:٥٤، ٣ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)
منیش لەگەڵ ئەدەبم Şûşe وتووێژ ‏٢١:٢٦، ٣ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)
من لەگەڵ ئەدەب نیم! بە کابرا بڵێین بە ئەدەب بە؟ نەخێر من ئەو وشەیەم بەلاوە باش نییە. ئاکار بە ھەر حاڵ. --‎◂ ئێپین لێدوان ‏٢١:٣٣، ٣ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)
ئێپین ڕێک قسەی منت کرد. سەیرکەن من "ڕەوشت"م پێباشە، بەڵام ھەر دەچێتەوە سەر وشەی ئەدەب و ناکرێت پێچەوانەکەی (بێئەدەب یان بێڕەوشت) بڵێین. ئاکار باشترە، بەڵام ئەمیش بەرامبەر etiquetteـی ئینگلیزییە و خۆشمان وپ:ئەتەکێتمان ھەیە. وشەی تر ھەیە؟ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٤٢، ٣ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)
بۆ لەگەڵ ئەدەب یا بەئەدەب و بێئەدەب نین؟ چون لەسەر زار خۆش نین؟ (ھەرچەن لای من خۆشن چون زۆر باوترن). لە ھەموو ناوچەیەکی سۆرانی بەئەدەب و بێئەدەب (بەعەیەب و بێعەیەب)م بیستووە. لە نووسراوەکانیشماندا ھەیە (بڕوانە خانی و مەحوی مەسەلەن). ئەگەر بەڵگەتان لایە ئاکار داتاشراو نیە، بیکەین بە ئاکار، بەڵام من حەز ناکەم وشەیە دابنێین بێ ئەوەی بنەڕەتەکەی بزانین. ڕەوشت یانی ڕەوش و ڕێگە. ئەگەر بمانەوێ ئەوە دابنێین ئەشێ بنووسین ڕەوشتی جوان. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٦:٠٧، ٤ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)
نەخێر لەبەر ئەوە نییە کە لەسەر زار خۆش نییە، لەبەر ئەوەیە کە مانایەکی نەرێنی ھەیە بە کەسێک بڵێی بە ئەدەب بە، لایەنی کەم لە باشوور وایە. من ئامادە نیم نامە بۆ کەسێک بنێرم لینکی ئەم سیاسەتە بکەم و بڵێم «تکایە بە ئەدەب بە.» شتێکی زۆر نامۆیە، لەکاتێکدا «شارستانی بە» زۆر زۆر باشترە لەو ڕووەوە. ئێستا بڕۆ بە کەسێک بڵێ بە ئەدەب بە وا ئەزانێ پێی ئەڵێی بێئەدەب، خۆ واشە چوونکە ئەو ڕستەیە لای ئێمە لەو کانتێکستە بەکاردێ، تەنیا کاتێک بە کەسێک ئەڵێین بە ئەدەب بە کە «بێئدەبییەکی» نواندبێ. نازانم، من پێم خۆش نییە ئەسڵەن ئەمە بگۆڕدرێ. لەگەڵ ئەو ئارگیومێنیەش نیم کە شاری و دێیی بدەین بە یەکا بەم ناوە، ئەسڵەن ھەیە ھی دێیە زۆر لەوانەی ناو شار شارستانی ترن.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏٠٦:٥٠، ٤ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)
@Épine: بە ھەرکەس بە تۆنی ئەمرییەوە شتێک بڵێی ڕەنگە گران بێت بۆی: ژیر بە؛ بەئەدەب بە؛ ئینسان بە؛ ئازا بە؛ گورج بە؛ عاقڵ بە و... ھەمووی ئەم وشانە پازیتیڤن، بەڵام لە ڕستەی ئەمریدا ڕەنگە قورس بن. بۆیە بڕوا ناکەم کێشە لە وشەی ئەدەب بێت. وشەی ئەدەب و بە ئەدەب ھەڵسوکەوت کردن زۆر باوە. لە باشووریش باو بووە و باوە، لە سلێمانی و شارەزووریش. مەحوی و حەمدی وانیش خەڵکی سلێمانی بوون و سەدەی بیستەمیشیان دیوە: حەمدی بە ئەدەب یادی بکە. لە دەرەوەی ئەدەبیاتیش گوێ بۆ ئەو مەلایە بگرە، باسی بەئەدەب بوونی پێغەمبەران ئەکات، بۆیە بڕوا ناکەم زۆر نامۆ بێ بۆ خەڵک. بەھەرحاڵ بۆ وشەی تریش غەیری ئەدەب لاریم نییە. ئێمە شاری و دێیی نادەین بە یەکا. ئەمە خۆی باسێکی درێژە بە ناوی en:Critical discourse analysis (شیکردنەوەی ڕەخنەگرانەی زمان). زمان خۆی گەلێک بایاسی گەورەی تێدایە ھەندێک جار، بڕێک لەو بایاسانە ڕەنگە لە کۆمەڵگەی ئەمڕۆدا جوان نەبن و تەنانەت سێکسیست و راسیست بن. زۆرێک لە زمانەکان بە پرۆسەی چاکسازیدا چوون. ئێمە کە ئیستە خەریکین وشە دادەنێین باش وەھایە بیر لەو بوارەیش بکەینەوە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٠:٠٨، ٥ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)
بۆ نموونە سەعدی دەڵێت: ئەی پیاوان یا تێبکۆشن، یا جلی ژنان بپۆشن! یا مەحوی ئەڵێ: ئەی لە ژن کەمتر... ئەم قسانە کاتی خۆی ئاسایی بوون، ئەمڕۆ ناشیرین و سێکسیتن. تەنانەت بە کەسێک بڵێی پیاو بە سێکسیتییە (بە جۆرێکی ئیمپلیسیت). لە مەھاباد مەسەلێک دەیگوت: چاکە دەگەڵ کرمانج؟ ئەو مەسەلە گەرچی مەبەستی تایبەتی بووە، ئەمڕۆ بڕوا ناکەم زۆر شیاو بێت وتنی. ھەم سەردەمی سەعدی و مەحوی ھەموو کەس دەیزانی ژن ھەیە لەسەد پیاو ئازاترە. بۆ نموونە عەتتار دەڵێ ڕابیعە ژنێک بوو لە سەد پیاو گرنگتر! مەبەستم ئەوەیە ڕەنگە ھەمووی کۆمەڵگە سێکسیست نەبووبێ، بەڵام لە زمانەکەیاندا ڕەنگدانەوەی بووبێت. شارستانییەت وشەیەکی زۆر تازەیە بۆ بەرامبەری civilization دانراوە لە ڕووی عەرەبەوە کە مەدەنییەت و تەمەدونیان ھەیە. لە ئینگلیزیدا civil و civility و cvilized دەوترێ، بەڵام بۆ شار وشەی تریان ھەیە. قسەکەم توول نەدەم، چاکسازیی زمان زەرەری نییە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٠:١٧، ٥ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)
پێشینیان دەڵێن بەردێک نەزانێک بیخاتە گۆمێکەوە، بە سەد زانا دەرنایەتەوە! ئێستا ئەمە نەقڵی ئەم وشە داتاشراوانەیە. زمانمان مووی دەرھێنا بڵێین شارستانییەت نا شارستانیەتی. -یەت عەرەبییە (وەک مدنیة) و -یەتی کوردی (وەک یەکیەتی). ئەمە ھیچ؛ کە شارستانیەتی Civility بێ دیارە Civil دەبێتە شارستان! بەڕاستی وشەیەکی ناقۆڵا و ناشیرینە.
بۆ وشەی ئاکار کە پیرەھەڵۆ وتی داتاشراوە یا نا من پێم وا نەبێ داتاشراو بێ. ئەم وشەیە ھی مەڵبەندی موکریانە بۆیە پیرەھەڵۆ قەت لە زمانی کەسدا گوێی لێ نەبووە. من خۆم بیستوومە لە بەساڵداچوواندا کە وتوویانە ئاکار.--چالاک وتووێژ ‏١٢:٤٢، ٥ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)
ڕەنگە شارستانییەت باشترین وشە نەبێت بەڵام ھێشتا لە ئەدەب و ئەمانە پێم باشترە. من نامەوێت بە کەسێک بڵێم «لەکاتی وتووێژدا بە ئەدەب بە» بەڵام ئەتوانم بە ئاسوودەیی پێیان بڵێم «شارستانی بە.» چی بکەین ئیتر بەکارھێنانی وشەکان وایان لێ ھاتووە. بە دەست ئێمە نییە.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٢:٤٧، ٥ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)
کاک @Pirehelokan: وەک لەسەرەوە وتم:

ئاکار باشترە، بەڵام ئەمیش بەرامبەر etiquetteـی ئینگلیزییە و خۆشمان وپ:ئەتەکێتمان ھەیە. وشەی تر ھەیە؟ -- بەکارھێنەر:ئارام بکر

چتی وا چۆن دەبێت؟ ئەتەکێت و ئاکار کە ھەمان وشەن بۆ دوو پەڕەی جیاواز دەکاربێنین! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٠٦، ٥ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)
جگە لەمە، چۆن ئاکار لە ڕستەدا بەکار دێ؟ «بە ئاکار بە؟» چوون من قەت شتی وام نەبیستووە، لایەنی کەم لە باشوور. دەبوا پێش گواستنەوە وتووێژی زیتر بکەین.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏٢٠:١٠، ٥ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)
ئاکار یانی ڕەفتار و ھەڵسوکەوت. من تەنیا لە کانتێکستی پازیتیڤدا دیومە: ئاکارجوان، بەرزەئاکار. مەسەلەن ئاکارپیسم نەدیوە. بۆیە دەکرێت بە کاری بھێنین بۆ بەرامبەری civility. لە ڕستەدا دەوترێت ئاکارت جوان بێت یا ئاکارت بەرز بێ یانی باش ھەڵسوکەوت بکە (لە ڕستەدا چاو لە دەقی کوردی دەکەین و وەک ئەوان دەینووسین). وەک وتم وەک ئەدەب پڕپێستی نییە. @ئارام بکر: ببوورە، لە سەرەوە لەگەڵت دانابوو، وامزانی لەگەڵ گواستنەوەیت. بە ھەرحاڵ ئێتیکێت زۆر پەیوەندیی بە کۆمەڵگەی ئێمەوە نییە، توڕەھاتی ئەشرافی ئەورووپییە بەتایبەت لە کاتی نانخواردندا کە چۆن کەوچک و چنگاڵ دابنێن کە بێڕێزی نەکرێت بە دانیشتوان. بڕوا ناکەم ئەوە بە ئاکارەوە پەیوەندیی ھەبێت. ئاکار گشتیترە. بایاسم لەسەر ئاکاریش نییە. وەک وتم سەرپشک بن لە پێشنیار داندا. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٠٨، ٥ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)
من ئەوە ناشارمەوە کە لەبەر ئەوە دەنگی لەگەڵم دا کە وتت:

با ئەمە نەکەوێتە بەرامبەری دێھاتی و عەشایەری. -- Pirehelokan

وە ئەو قسانەشی کە کاک Épine وتی بتەوێت و نەتەوێت لە باشوور وایە و بەھەڵە تێدەگەن. من دەمویست بگەین بە ئەنجامی باشتر. بەھەرحاڵ، زۆر سوپاس بۆ ھەمووتان. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٢٨، ٥ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)