بۆ ناوەڕۆک بازبدە

لێدوانی مۆدیوول:Citation/CS1

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

داواکاریی دەستکاری لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢

[دەستکاری]

بێزەحمەت بەڕێوەبەرێک دەستکارییەکانی کاک ئارام بگەڕێنێتەوە سەر دوایین وەشانی ٢٠١٩ من. نوێکارییەکانی کێشەی لە بەشی سەرچاوەکان دروست کردووە و چەند جارێ بەبیرم هێناوەتەوە، مەخابن مەجاکی نییە کاری تیا کات. سوپاس. ◂  ئێپین  ‏٠٣:١٧، ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو بەڕێز @Épine: بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر ئاستی پاراستنم تۆزێک نزم کردەوە تا بەڕێزتان بتوانن دەستکاری بکەن تکایە تاگم بکەنەوە کە دەستکارییەکەتان تەواو بوو سپاس. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٦:٠٢، ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس، بەس نازانم چی کراوە و بۆ کراوە و چۆن چاکی کەم. تاقەتم نییە بەدوای بگەڕێم بەڕاستی. ویکیپیدیا بۆوای لێهاتووە؟ 😇 ◂  ئێپین  ‏٠٦:٣٤، ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Épine: بەر لە ماوەیەک پێش ئێستا زۆربەی بەکارھێنەرە زۆر شارەزاکانی ویکیپیدیا سەرقاڵ بوون بە ژیانی تایبەتی و کێشەکانی ڕۆژانە، و تەنھا بەکارھێنەرانێکی کەم مابوونەوە کە شارەزاییەکی باشیان ھەبێت، لەم ماوەیەش پێویستییەکی زۆرمان بە کەسی شارەزا ھەبووە و دیارە کەمی کەسی شارەزا نەقس-کەمیی لە بەرەو پێشچوونی ویکیپیدیا دروست کردووە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٧:٢٢، ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نوێکردنەوەی تەواوی مۆدیوولەکانی سەرچاوەکان

[دەستکاری]

سڵاو @Calak، Épine، Muhammed taha، Tessla، Gejeluk، Aza، Hivja، Kurd2021، MFTG، Pirehelokan، Paraw، Saad Goran، و Sakura emad: و ئەوانی تریش، ئەم ماوەیە خەریکی نوێکردنەوە و بەکوردیکردنی تەواوی داڕێژە و مۆدیوولەکانی سەرچاوەکان بووم (بۆ نموونە بڕواننە داڕێژە:cite web) کە دەزانم ماوەیەکی زۆر زۆرە پڕن لە ھەڵەی بەکارھێنان کە بە ڕەنگی سوور دەنووسرێن وەک بڵێی چاویان لێمان سوور کردووەتەوە. بڕواننە پۆل:ھەڵەکانی شێوازی سەرچاوەی ١ کە لانی کەم ٢٨٬٣٧٠ پەڕە ھەڵەیان تێدایە. دەتوانم بڵێم ھەنگاوێکی باشمان ناوە و ئەرکێکی بۆت بۆ نوێکردنەوەی پارامەترەکان تا ڕادەیەک ئامادەیە. بڕوانە بەکارھێنەر:AramBot/نوێکردنەوەی پارامەترەکانی سەرچاوەکان کە ڕێکخستنی ھەر لە ویکیپیدیا بۆ دەکرێت، بەڵام لەبەر خراپکاری، دەستکاریکردنی سنووردار دەکەم. پەڕەکە بۆ ئێستا خراپ نییە، بەڵام کامڵیش نییە. ئەوەی ئێستا لە ئێوەم دەوێ ئەوەیە کە ئاگادار بن و ھەر دەقێکی ئامادەکراوی سەرچاوەکانتان ھەیە، لەمەودوا نوێیەکانیان بەکاربێنن. ئینجا مەسەلەیە تر ئەم چەند پارامەترەی خوارەوەیە کە خۆمانیان بۆ یەکلایی بکەینەوە:

  • first و last (خۆم بۆ first بەس «ناو» و بۆ last بەس «ناوی بنەماڵەیی»م داناوە) ئەم جۆرە لە ویکیی ئینگلیزی و فارسی بەکاردێن، بەڵام ئێمە ڕاستەوخۆ تەواوی ناوی نووسەرەکە بەسەر یەکەوە دەنووسین کە پارامەتری «نووسەر» بۆ ئەم حاڵەتە بەردەستە.
  • journal و magazine و newspaper
  • place و location
  • quote
  • زۆری تریش، بەڵام ئەمانەی سەرەوە، گرنگ بوون.

بۆ ئەوەی بەجوانی لێیان تێ بگەن، دەتوانن لێرە وەسفەکانیان بخوێننەوە.

مەسەلەیە تر شێوازی نووسینی ڕێکەوتەکانە کە ئێمە ھەر شێوازی «ڕۆژی مانگی ساڵ» (بۆ نموونە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤) بەکاردێنین. لە ویکیی ئینگلیزی چەند شێوازێک بەکاردێنن. بڕواننە en:Help:CS1_errors#bad_date و en:Help:CS1 errors#Date Fix Table. جا ئێوە چی دەڵێن؟ شێوازی تر زیاد بکەین یان بەس ئەوەی خۆمان بەسە؟ بۆ ژمارەکانیش بەس شێوازی خۆمان بن یان ئەوەی ویکیی ئینگلیزی قبووڵ بکەین؟ تێبینی بکەن کە دەکرێ شێوازی نووسینی ڕێکەوت لە ویکیدەق بە جۆرێ بێ و ئەوەی لەسەر وتارەکەش دەردەکەوێت بە جۆرێکی تر بێت.

تکایە ھەر قسەیەکتان لەسەر ھەر شتێکی سەرچاوەکان ھەیە ئێستا قسە بکەن و ھەر پرسیار یان ڕەخە و پێشنیارێکیشتان ھەیە، فەرموون. سپاستان دەکەم و حەز دەکەم باس لەسەر ناوەڕۆکی بەشەکە بکەین و دەستخۆشییەکان ھەر لە ئێستاوە بەرز دەنرخێنم. ⇐ئارام وتووێژ ‏٢١:٣١، ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aram: من وەک خۆم؛ زۆر لەم کارە تەکنیکیانەی وەک سەرچاوەکان و مۆدیوولەکان نازانم، و هەر لەبەرئەوەشە بەڕێوەبەری تەکنیک نیم، بەڵام ئەوەندە دەتوانم بڵێم کە تۆ لەئێستادا تەنیا خۆت وەک بەڕێوەبەرێکی تەکنیکی چالاکیت، جا بەم قسەیەم بێت واتا تۆ ماندوو دەبیت. جا هەرچییەک کە دەیکەیت جێگای دەستخۆشی و سپاسە. ئەمە ڕای من بوو، برادەرانی تریش گەر ویستیان با ڕای خۆیان بڵێن لەسەر ئەم کارانەت. Tessla (وتووێژ) ‏٢٢:٠٢، ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram:، سپاس ئارام گیان. بۆچوونی من:
  • جوورناڵ یا ژوورناڵ =journal و گۆڤار کۆوار =magazine و newspaper = ڕۆژنامە
  • place = شوێن. پێویست ناکات لۆکەیشن و پابلیکەیشن لۆکەیشن دابنێین. وەک لە پێناسەکەدا نووسرابوو ئەمانە زۆری یەک شتن (لۆکەیشن بە پۆتانی شوێنێک دەوترێ و وردترە. شوێن و جێ زیاتر بۆ تێگەیشتنی مرۆڤە ئەو بۆ کۆمپیووتەر).
  • بۆ کوۆت دەکرێ وتە یا گوتە دابنێن. شتی تریش نووسراوە لە فەرهەنگەکاندا لێرە.
دیسان سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٦:٠٢، ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan: ھەرچەندە تەنیاباڵین، بەڵام قەت لە بانگکردنی ئێوە دوودڵ نەبوومە. زۆر سپاس بۆ پێشنیارەکانت، بەڵام بۆ journal و magazine دەکرێ تەنیا یەکێکیان بکەنە سەرەکی؟ ئەگەر حەزتان کرد، وشەکەی تریش دەکەینە ھاوڕێیان. بۆ quote، زوو Épine، «وتەگێڕانەوە»ی بۆی دانابوو، بەڵام ئەگەر ئاسایییە «وتە» لە ھەمووی کورتترە و با ئەویان بەکاربێنین. بۆ ڕێکەوتەکان قسەتان نییە؟ ⇐ئارام وتووێژ ‏١٨:٠٧، ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئا، بیرم چوو! ئەی بۆ first و last کە دوو دانەی زۆر گرنگن؟ ⇐ئارام وتووێژ ‏١٨:٤٣، ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس. بۆ فرست و لەست بەبڕوام گشتمان لەسەر یەکەم (first) و دوایین (last) کۆک بین، چون پێشتریش زۆر لەم ویکییە کەڵیان لێ وەرگیراوە. بۆ quote وەک عەرزم کردیت وشەیەکی وام نیە وەکوو ناو quote (n) هەر بە کوردی دەڵێن وتە یا گوتە، بەڵام بۆ ئەو مەعنا تایبەتە کە قەرزکردنی دەقێکە یان بۆ کارەکەی وشەیەکی وامان نیە، مەگەر دایتاشین (ئەوەی ئێپینیش خراپ نیە. مرۆڤ لێی تێدەگات). پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:٢٤، ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو هاوڕێ دەستت خۆش بۆ ئەم نوێکارییە، وشەی place لە کوردیدا دەبێتە شوێن یان جێگە، وشەی location دەبێتە پێگە، سەبارەت بە وشەی quote دەبێتە وەرگرتە. سوپاس. MFTG (لێدوان) ‏٢١:١١، ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram سەرەتا سڵاوت لێ بێت و دواتریش سپاسی ئیش و کارەکانت دەکەم. بۆ وردەکارییەکان بەڕای من ھەر جۆرێک بن جیاوازییەکی وای نییە. بەگشتی پشتگیریی تەواوی ئەو پڕۆژەیە دەکەم و ھیوادارم ھەر بمێنی بۆ ویکییەکەمان. ھیڤجا (وتووێژ) ‏٢٢:٥٢، ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

┐─────────────────────────────────└
@Pirehelokan، Tessla، MFTG، و Hivja: سڵاوی دووبارە و زۆر سپاس بۆ لێدوان و وەڵامەکانتان و جێبەجێ کران. پڕۆژەکە تا ئاستێکی باش ھاتووە و چەند دەستکارییەکی تاقیکردنەوەییمان پێ کرد. بڕواننە ئەمە و ئەمە، و لەگەڵ دەستکاریی پێشووتریان بەراوردی بکەن و بزانن چۆنە. لە ئێستادا ٤ ئەرکی ھەیە و لەو دوو دەستکارییە پێکەوە ھەمووی کردووە، بەڵام بۆ ئێستا تەنیا کار لەسەر بیرخستنەوەی وێب دەکات. بڕواننە کورتەی دەستکارییەکەش و ئەگەر پێشنیارێکتان بۆ باشترکردنی ھەیە، پێم خۆشە بزانم. تکایە بەوردی سەیریان بکەن نەکا من شتێکم ھەڵە کردبێ. ئەگەریش دەتانەوێت پارامەتری زیاتر بەکوردی بکەین، تکایە پێم بڵێن. ئەگەر ھیچ کێشەیەکتان تێیدا نەبینی و خوا تەمەن بدات، سبەینێ لەسەر ھەموو وتارەکان تاقیی دەکەینەوە. ⇐ئارام وتووێژ ‏٢٢:١٣، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aram: زۆرجوانە کاتێک دەبینین سەرچاوەکان بەکوردی دەرەکەون، سپاس بۆ ئەو ئەرکە بژیت! من خۆم یەک شت هەیە پێت بڵێم: بەردەوام بە ... Tessla (وتووێژ) ‏٢٢:٢٥، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: ماندوو نەبی و لەشت ساغ بێ یاخوا. سەبارەت بە ڕێکەوتەکان پێموابێ ھەر ئەو شێوازەی داتناوە بەسە، بەڵام دانانی ڕێکەوتەکە ئاساییە ڕێنووس بێ وەک لە نموونەکە داتناوە؟ ھەروەھا وەک پێشووتر ڕێکەوتەکان بە ٢٢‒ئازار‒٢٠٢٣ و ٢٥‒٠٥‒٢٠٢٣ دەخوێنێتەوە، گەر ژمارە و ناوی مانگەکان ئینگیزیش بن؟  زەمەنCefayî  (لێدوان) ‏٢٣:٣٧، ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سپاس Tessla! @Zemen ئای، ببوورە تۆم بیر چوو! زۆر سپاس. لە ئێستادا شێوازی ٢٥‒٠٥‒٢٠٢٣ قبووڵ دەکات، بەڵام ٢٢‒ئازار‒٢٠٢٣ نا؛ من نەمبینیوە کەس بەو شێوازەی دووەم بنووسێ. سەرجەم ئەو شێوازانە دەکاتە سەر شێوازی ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤. ڕەنگە شێوازی تریش ھەبێت و ئێمە حسابمان بۆی نەکردبێت، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات ھەوڵ دەدەین ھەمووی یان زۆربەیان زیاد بکەین. بۆ ژمارەکان لە چەند قانوونێک، حسابی ھەردوو شێوازەکە کراوە و ئەگەر پێویست بوو، ژمارە فارسییەکانیش زیاد دەکەین. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٢:٤٦، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاوتان لێبێت @Aram، ئارام گیان دەستەکانت خۆش بۆ ئەم دەستپێشخەرییە. دەمێک بوو ئەو کێشەیە بێزاری کردبووم و هەر کات ئەمویست شتێک بکەم تووشی شەلەلی ئەکردم D: بەڕای من پێشنیارەکەی خۆت بۆ ناو - ناوی بنەماڵە یان بنەماڵەیی جوانە. بەڕای من پارامەترەکان هێشتا هەبن بۆیی کێشەی دروست نەکەن ئەگەر لە ویکی ئینگلیزییەوە پەیست کران، کە لە زۆربەی حاڵەتەکان کەیسەکەیە. پێم وابێ location بۆ شوێنی جوگرافی بەکارهاتبێ و place بۆ بینا/خانوو یان ئەو شوێنەی چالاکییەکەی تێدا بەڕێوەبردراوە یاخود دەکەوێتە locationەکەوە. بەڵام دڵنیا نیم، لە ویکی ئینگلیزی دەکرێ ببینین چۆن بەکاریان هێناوە و لەسەر ئەو بنەمایە وەرگێڕانەکانی بۆ بکەین. سوپاس. ◂  ئێپین  ‏٠٨:٢٧، ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Épine سڵاو لە ئێوەش، بیرمە زۆر زوو داوای شتێکی واتان کردبوو و ئەوە شکور جێبەجێ بوو. حەز دەکەن لەگەڵ Pirehelokan ڕێک بکەون کە لە کۆتاییدا چی بۆ first و last دانێین. پارامەترە ئینگلیزییەکان قبووڵن تەنیا بۆ نرخی ڕێکەوتەکان کێشە دروست دەبێت ئەویش بۆتەکە ڕێی لێیان بکەوێت، چاکیان دەکات. ڕاستی ھەڵەی من بوو باسی location و place کرایەوە؛ ھەردووکیان ھەمان شتن و ئێمە دەیانکەینە شوێن. سپاس بۆ وەڵامدانەوەت! ⇐ئارام وتووێژ ‏١٢:٠٣، ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: ھەمان کارم پێ باشە بۆ first و last، ناو، ناوی بنەماڵە. ناو، ناوی دووەم-یش پێشنیار دەکەم. یەکەم و دوایین پێم وانییە مەبەستەکە بپێکێت.  زەمەنCefayî  (لێدوان) ‏١٩:٠٢، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]