بۆ ناوەڕۆک بازبدە

لێدوانی بەکارھێنەر:Calak

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ڕیشەی مەڵبەند

[دەستکاری]

جارێک باسی وشەی «مەڵبەند»مان کرد و من وتم لەوانەیە لە ماڵبەندەوە ھاتبێ. ئێسە کتێبەکەی نانەوازادەم تەماشا کرد ئەو دەڵێ مەڵبەند مەرزبەندە کە پاری /رز/ بووە بە / ڵ/. ئەمە لە دروست دەچێ. Aza (لێدوان) ‏١٣:٥٠، ١٤ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza: زۆر جاڵبە ھەر ئێستا کە وەڵامت دەدەمەوە خەریکی خوێندنەوەی وتارێک بووم (گردآوری و بررسی واژگان و اصطلاحات دامداری در گونۀ زبانی «سطوه»). تووشی وشەیەک ھاتم بَل [bal]: گوش بزرگ و بلند (چارپايان). لە بیر بەل-ی کوردی ھاتمەوە (بە ماناکانی دەرپەڕیو، بڵندتر لە دەوروبەری خۆی؛ درێژ) وتم بە خوا ئەمە ھەر دەبێ وشەی بەرز بێ.
ئەمەیش ھەر ئەو شتەیە کە جنابت دەفەرمووی. بەس لە کوردیدا ئێمە -بەند-مان نییە و کوردییەکەی دەبێتە -بێن یان -وێن (وەک پشتوێن، دەربێن، دەمبێن و ...). ئەوانەی -بەند-یان تێدایە نوێترن. بەڵام ئەم بۆچوونە ھەر دەتوانێ دروست بێ.
ئێمە وشەی مەرز-مان لە دامەزران-دا ھەیە کە ئەردەڵانەکان دەڵێن دامەرزیان. یانی ھەر دووک فۆرمەکە لە کوردیدا ھەیە و ئەمەیش ئاساییە. نموونەیەکی تر وشەیە ھەڵە-یە کە ھەر ھەمان ھەرزە-یە (وەک دەڵێن ھەرزەکار). وەک وتم بەرز و بەل-یش دەبێ ھەر ئاوا بن. دیارە ئەوانەی /رز/یان تێدایە ڕەسەنترن.-- چالاک وتووێژ ‏٢٠:٤٢، ١٤ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ھەڵە غەڵەت نییە؟ غەڵەت بووە بە ھەڵەت بووە بە ھەڵە. Aza (لێدوان) ‏٠٧:٢٦، ١٥ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza: منیش ھەر وەک تۆم بیر دەکردەوە دوایی زانیم وا نییە و ھەڵفریواوم. لە پاڵەویدا وشەی ھەلەگ ھەبووە کە لە کوردیدا بووەتە ھەڵە (ئەمەیش سەرچاوەکەی).
لە دینکردی پێنجەمدا وشەی halak-kirdagār ھاتووە کە «بیھودەکار» مانا کراوەتەوە دەی ئەمە ھەر ھەرزەکار-ی کوردییە (ھەرزەکار لە ئەسڵدا یانی کەسێک کە کاری ھەرزە (بیھودە) دەکا دوایی بووەتە تازەلاو وەک چۆن دەڵێن جحێڵ یانی نەزان). دیارە ھەزرە و ھەڵە ھەر یەک شتن. چالاک وتووێژ ‏٠٩:٥٦، ١٥ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Togg on Sorani Kurdish Wikipedia

[دەستکاری]

@Calak Hi, please can you create an article for new Turkish car manufacturer Togg on Sorani Kurdish Wikipedia as I would like to see it on this Wiki, but I don't understand this language and I can't find a translator for it to create myself. Thanks ARDITGILA (لێدوان) ‏١٧:٢٥، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سلاو بةريزم

تكاية ئةم وتارةى دام ناوة هي مامؤستاكةمة بؤجي زياننامةكةى ئةسرنةوة

لةعةري و كوردي

مةسةلة جي ية تكاية وةلام

سوباس Ahmad9823 (لێدوان) ‏١٨:١١، ٨ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Need your input on a policy impacting gadgets and UserJS

[دەستکاری]

Dear interface administrator,

This is Samuel from the Security team and I hope my message finds you well.

There is an ongoing discussion on a proposed policy governing the use of external resources in gadgets and UserJS. The proposed Third-party resources policy aims at making the UserJS and Gadgets landscape a bit safer by encouraging best practices around external resources. After an initial non-public conversation with a small number of interface admins and staff, we've launched a much larger, public consultation to get a wider pool of feedback for improving the policy proposal. Based on the ideas received so far, the proposed policy now includes some of the risks related to user scripts and gadgets loading third-party resources, best practices for gadgets and UserJS developers, and exemptions requirements such as code transparency and inspectability.

As an interface administrator, your feedback and suggestions are warmly welcome until July 17, 2023 on the policy talk page.

Have a great day!

Samuel (WMF), on behalf of the Foundation's Security team ‏٢٣:٠٢، ٧ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پرسیار

[دەستکاری]

سڵاو بەڕێز چالاک هیوادارم باش بیت، چەند پرسیارێکم هەیە لێتان.١- من دەمھەوێ وتارێک لەبارەی کەسایەتیکەو درووست کەم کە سەییدە نابێ وشەی سەیید بنووسم یان دەتوانم؟ ٢- کاتێک دەگەیین بە ناوێک کە گیرەی هەیە یەکێک لە پیتەکانی ئێمە چیپکەین؟ ئایا دووجار بینووسین یا نە؟ بۆ نموونە سەجادی بنووسین یا سەججادی؟ ٣- یان لە بواری ڕێنووسەو ساڵەح درووستە یان ساڵح؟ ٤- بێھرووز یان بێرووز؟ ٥- بارام یان بەھرام؟ سپاس DK2 (لێدوان) ‏٠٨:٣٢، ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Danial2703kurdistan: سڵاوت لێ بێت. 1. بەڵێ نابێ بنووسی سەید. 2. لەڕاستیدا لەسەر ئەمە ھێشتا ڕێک نەکەوتووین بەڵام کوردی گیرەی نییە و باشترە نەنووسرێ. 3 و 4 و 5. لەسەر ئەمانەش ڕێک نەکەوتووین. دیارە بە کوردی بەھرام دەبێتە بارام. خۆم دەڵێم ساڵح جا نازانم ساڵەح باوترە یان ساڵح. سپاس. چالاک وتووێژ ‏١١:٢٧، ٥ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس بەڕێز چالاک، هەندێک کەس بە وشەی سەید دەناسین و ئەگەر نەڵێین سەید لەوانەیە نەزانین مەبەست لە کێیە. بۆ نموونە سەید عەلی ئەسغەر کوردستانی یان سەید ڕەزا و هتد، بۆ ئەوان چیپکەین؟ هەروا بمێنن یان سەید لابەم لەبەرناویان؟ (دەتوانین بۆ ئەو کەسانەی بە سەید ناسراون لە ناوی وتارەکا ئاماژەی پێ بکرێ؟). DK2 (لێدوان) ‏٠٨:٥٧، ٦ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Danial2703kurdistan: بەڵێ وایە بەڕاستی ھەندێک ھەر وەک وتت بەو نازناوەوە ناسراون. بڕیاردان ھاسان نییە ھەمان کێشە لە ویکیی فارسیشدا ھەیە. من بوایەم دەستت لەمانە نەدەدا بەڵام ھەتا ڕێک نەکەوین ناکرێ بڕیار بدەین. چالاک وتووێژ ‏٠٦:٣٤، ١٤ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تاگێک لەسەر داڕێژە:شیعر١ داندراوە کە داوا دەکات کە بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەبەر ئەم ھۆکار(انە) کراوە:

دووبارەی داڕێژە:شیعر

لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، ئەو پەڕانەی کە لەگەڵ چەند پێوەرێکی دیاریکراودا یەکدەگرن لەوانەیە بسڕدرێنەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھەرکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکوو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشترکردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. ⇐ئارام وتووێژ ‏٢٣:٠٣، ١٣ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کیبورد

[دەستکاری]

سلاو کاک مه یی کیبورد کوردی توام ارای ناو موبایل اندروید Moob Ali (لێدوان) ‏١٦:٤٧، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]